@_omgitsk_:

K
K
Open In TikTok:
Region: US
Sunday 03 August 2025 04:46:16 GMT
2114
132
1
1

Music

Download

Comments

graeone0
graeone0 :
😍 <333
2025-08-03 06:12:30
1
To see more videos from user @_omgitsk_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


"_ مانگی موحەڕەم یەکێکە لە مانگە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا و چەندین ڕووداوی مێژوویی گرنگی تێدا ڕوویداوە کەپێویستە لەسەرمان بەڕۆژووبین لە ڕۆژانی (٩) و (١٠) ی ئەم مانگە (تاسوعا و عاشورا) سوننەتێکی گرنگ و گەورەیە .... بۆچی بەڕۆژووبین ئەو ڕوداوە گرنگانە چین کەپێویست ئەکا لەسەر موسوڵمانان بەڕۆژووبن؟! گرنگترین ڕووداوەکانی مانگی موحەڕەم بریتین لە : ڕزگاربوونی حەزرەتی مووسا و گەلەکەی : خودا حەزرەتی مووسا و بەنی ئیسرائیلی لە دەستی فیرعەون ڕزگار کرد و فیرعەون و شوێنکەوتوانی خنکاند و لەناویبردن ... شەهیدبوونی ئیمامی حوسێن : لە ڕۆژی دەیەم (عاشورا) لە ساڵی ٦١ی کۆچیدا، نەعیمەی پێغەمبەر ﷺ لە ململانێی کەربەلادا شەهید کرا... سەرەتای ساڵی کۆچی: ئەم مانگە یەکەم مانگی ساڵنامەی کۆچی کۆنە.... وە بۆچی ٩ و ١٠ی موحەڕەم بەڕۆژوو دەبین؟ ئەویش گرنگترینیان ئەوەیە کە : شوێنکەوتنی سوننەتی پێغەمبەر ﷺ : کاتێک پێغەمبەر ﷺ چوو بۆ مەدینە، بینی جوولەکەکان لە ڕۆژی عاشورادا بەڕۆژوو دەبن چونکە ڕۆژی ڕزگاربوونی مووسایە. فەرمووی ئێمە لەوان لەپێشترین بۆ حەزرەتی مووسا، بۆیە خۆی بەڕۆژوو بوو و فەرمانیشی پێکردن کەهەموو موسوڵمانان بەڕۆژووبن جیاوازبوون لە ئەهلی کیتاب : پێغەمبەر ﷺ بۆ ئەوەی هاوشێوەی جوولەکەکان نەبێت، فەرمووی ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بمێنمەوە ڕۆژی نۆیەمیش (تاسوعا) بەڕۆژوو دەبم... بەڵام پێش هاتنی ساڵی نوێ وەفاتی کرد.. سڕینەوەی گوناهەکان: بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی عاشورا دەبێتە هۆی سڕینەوەی گوناهی بچووکی ساڵی ڕابردوو.. موحەڕەم یەکێکە لەو چوار مانگەی کە لای خودای گەورە ڕێزلێگیراون و حەرامکراون کە تێیدا شەڕکردن قەدەغە بووە و تاوانکردن تێیدا گەورەترە... پێغەمبەر ﷺ لە حەجی ماڵئاواییدا فەرمووی: «السَّنَةُ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا، مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ، ثَلاَثٌ مُتَوَالِيَاتٌ: ذُو القَعْدَةِ، وَذُو الحِجَّةِ، وَالمُحَرَّمُ، وَرَجَبُ...» واتـــــــــە : ساڵ دوانزە مانگە چواریان حەرامکراون سێ دانەیان لەدوای یەکن: ذوالقعدة، ذوالحجة، و موحەڕەم، لەگەڵ مانگی ڕەجەب 🌿 💚🌻💙 #الله #اللهم_صلي_على_نبينا_محمد #القرآن_الكريم #گەوهەری_حەقیقەت #دعاء #quran #tiktok #kurdistan #foryou #fyp

About