@bluearchitectss: دووبارە دیزاین كردنەوە و سەرپەرشتیكردنی سێهەمین ئۆفیسی سەرەكی ئاسیاسێڵ لە سلێمانی، لەلایەن بلو ئارکیتێکتس-ەوە بە هەماهەنگی تیمی ئەندازیارانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەنجامدرا. بەهێزکردنی هەیكەل: هەبوونی گرفت لە هەیكەلی بیناكە پێش كاركردن تێیدا كە گونجاوی نەبوو بۆ بەكارهێنان، بۆیە پێویستی بە پشتگیری و باشترکردن هەبوو. بەكارهێنانی پاڵپشتی ئاسنین بۆ بەهێزكردنی هەیكەل و لەهەمان كاتدا وەك دیزاینێك لەناو بیناكەدا، ترسی خاوەن بینا لەم پاڵپشتە ئاسنینانە ئەوە بوو کە ببێتە هۆی تێکدانی دیزاین و دیمەنێکی ناشرین لە بیناکەدا، ئێمە بەشێوازێک دیزاینمان کردووە کە لەهەمان کاتدا بۆتەهۆی بەهێزکردنی هەیکەلی بیناکە و هەروەها دیزاینێکی ناوازە لەگەڵیدا. بەكارهێنانی ڕووناکی سرووشتی: ناوەندی فرۆشتن لە نهۆمی زەمینیدا ڕووناکی بۆ بەشەكانی دیكە بەربەست دەکرد. گرنگترین خاڵ لەلای خاوەن بینا، گەیشتنی ڕووناکی سرووشتی بوو بۆ تەواوی کارمەندان و تەواوی بەشەکانی بیناکە، ئێمە لەڕێگەی درووستکردنی کڵاوڕۆشنە بەشێوازێکی سەردەمییانە کە وایکردووە ڕووناکی سرووشتی بەشێوازێکی یەکسان بگات بە تەواوی نهۆمەکان، ئەمەش بۆتەهۆی درووستبوونی ژینگەیەکی تەندروست و ئارام بۆ سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیا. ژینگەیەکی جوان و تەندرووست: بۆ ڕەنگدانەوەی ناسنامەی ئاسیاسێڵ، دیزاینی ناوەوە و دەرەوەی بیناکە بە سەوزایی و داری سرووشتی بەشێوازێکی سەرنجڕاکێش ئەنجام دراوە. دووبارە ژینگەیەکی ئەرێنی بۆ کارکردن دەستەبەر دەکات. کە ئەمەش بەتەواوی رەنگدانەوەی ناسنامەی کۆمپانیاکە نیشان دەدات، ئاسانسۆری پانۆرامایی كە دەڕوانێت بەسەر دیمەنی ناوەوەدا، بەردی مەڕمەڕ و تەختە و سیرامیک و پۆرسەلین و ئەلەمنیۆم لە دیزاینەکاندا بەکارهێنراون. بلوو ئەرکیتێکتس هەموو داواکارییەکانی بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێكرد بە هاوکاری تیمی ناوخۆیی. #fyp #foryou #foryoupage #slemani #سلێمانی
Blue Architects
Region: IQ
Monday 08 September 2025 10:49:35 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @bluearchitectss, please go to the Tikwm
homepage.