@wshaaa.a: ‎دڵم نایا لەبیرت بکەم، نەک ئەوەی نەتوانم، نەک ئەوەی نەکرێت، ناا بەڵام شتێک لە دڵما ناهێڵێت، وەک ئەوەی هەر جارێک کە ئەمەوێت وازت لێ بێنم وێنەیەک، دەنگێک، یادگارییەک دێتە ناو مەسەلەکە و هەموو شت تێک ئەدات. لەبیرکردن کاتێک سەختە کە کەسێک نەک بەس لەناو یادەوەریەکانتدایە بەڵکو لەناو سات بە ساتی هەناسەکانتە. دڵم نایات لەبیرت بکەم، چونکە وەک بڵێی بە لەبیرکردنت ئەبێت واز لە بەشێکی ڕۆحم بهێنم، هەمان بەش کە بە عەشقی تۆوە گەشەی کرد، بە خەندەکانت، بە دەنگت، تەنانەت بەو ساردییەت. لەبیرکردن بۆ کەسێکە کە کەم خۆشت ویستبێت نەک کەسێک کە بەتەواوی بونتەوە عاشقی بووبیت. نازانم کەی و لەکوێ قەرارە ئەم دڵتەنگیە تەواو بێت بەڵام ئەزانم هەرچیەک بێ دڵم نایا لەبیرت بکەم چونکە هێشتاش لە کونجێکی دڵما ئومێدێک ماوە بۆ گەڕانەوەت، حەتا ئەگەر باوەڕیشم بەوە هێناوە کە ئیتر ناگەڕێیتەوە. #foryou #foryoupage #ahmadxalil #wsha #slemani

wshaa’
wshaa’
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 08 September 2025 17:52:42 GMT
27310
3708
20
333

Music

Download

Comments

To see more videos from user @wshaaa.a, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About