@tn_mmsbkm: #حمص_العدية ❤️#fyp #capcut #tiktok #fyp

ح👑✌︎ـمصيةالـ𓅇꙰᭄ـهـوى🇺🇸🇸🇾
ح👑✌︎ـمصيةالـ𓅇꙰᭄ـهـوى🇺🇸🇸🇾
Open In TikTok:
Region: US
Wednesday 10 September 2025 05:41:52 GMT
20472
839
8
197

Music

Download

Comments

umnoorkhawaja
ام نور خواجة :
حمص العدية 💚💚🥰🥰🥰
2025-09-10 11:23:49
6
noor..1999.9.10
🇸🇾🤍𝒩𝑜𝒪𝓇✨𝟣𝟫𝟫𝟫💖🇺🇸 :
💚💚💚💚💚💚💚
2025-09-10 07:00:44
2
memo.homs1
مـريـم| 𝕄𝕒𝕣𝕪𝕒𝕞 :
😍
2025-09-10 18:59:34
2
To see more videos from user @tn_mmsbkm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

چیرۆکی خەندەیەک ئەی شەو دەست بەرزکەرەوە، بە بێدەنگی کۆتر کۆتر هەموو گیرفانەکانت دەربێنە. یەکە یەکە مرواری کۆن، خوێنی پەپوولە بە مسقاڵ، قیرات قیرات خەندەی بولبول دەربێنە. خەندەیەک وەک ئاو لە سیمای ئەم پیاوانە دەتکێت. خەندەیەک ڕووناکی لێ‌دەڕژێت، دەفڕێت و بە لێو دەیگرین، وەک خەنجەر دەیدەین لە خۆمان، وەک پەت دەیکەینە گەردنمان. خەندەیەکە دێت و لە پرسەکانمان بە پێوە پێدەکەنێت. گاڵتە بە شاکارەکانمان دەکات، دەتوانێ ڕابکات ... بگری ... پەشیمان ببێتەوە. خەندەیەکە لە مراووییەک هەڵهاتووە بە دووای ڕووناکیدا ڕادەکات، لە درەختێکەوە ئاڵاوە پەپوولەکان دەخەوێنێت. خەندەیەکە ڕەگی قووڵی لە فرمێسکەکانماندا هەیە، ڕەگی قووڵی لە لێوماندا هەیە، لە لێوی ئەو قاچاغچییانە ڕادەکات کێڵگە بە پەپوولەکانەوە ئاودیوی پیری دەکەن. زەردەخەنەیەکە بۆنی بەیانیانی هەینی لێدێت، بۆنی ژووری خەوتنی دایک کاتێک شیری ڕەش دەدۆشێت، کاتێک خەندەی خۆی دەکاتەوەو وەک دەستەسڕ لە سەر پەنجەرەکان جێیدەهێڵێت، خەندەیەک بە قفڵی من و تۆ داخراوە، لێوی ئێمە لە گۆی گوڵڕەنگی کچێتی مژیوێتی، لە دوورەوە بانگی ڕۆژ دەکات، لە دوورەوە دەڵێت هەڵبێ ئەی بەیانی سپی، وەرە حەرفی خۆت لە بەر ئاگری تازەی مندا گەرمکەرەوە، وەرە گەرووی خۆت لە بەردەم ڕووناکیدا ڕابێنە، چاوی نەپشکووتووی خۆت بکەرەوە، قاقای باغ ببینە، گوێ لە تریقەی دایک بگرە، گوێ لە پێکەنینی بگرە کاتێک خوێنی سپی دەدۆشێت. لەبیریکە کە تۆ لە نێوان لێو و ددان و قەپاڵ و خواردنی کاڵی باڵندەدا ونبوویت. لە نێوان جنێو و ماچی چرووک و لستنەوەی خوێنی بەجێماوی دوژمندا ونبوویت. لەبیریکە تۆ ئێوارەیەک لە باڵکۆنەکانمان کەوتیتە خوار، ڕۆشتیت و شوێن پێتمان لە سەر ڕوومەتی بەیانی نەبینی، شوێن پەنجەتمان لە سەر ئێوارێ نەبینی، لە سورەیای ژیانمان کەوتیتە خوار و قۆڵت کرد بە قۆڵی زوڵمەتدا و ڕۆیشتیت ... قۆڵت کرد بە قۆڵی بەیانیدا و لە تیشکدا کوژایتەوە. وەکوو ئێمە ... ئێمە کە لە هەیوانی عەشق بەربووینەوە و هاتین و لە ڕووناکیدا کوژاینەوە. زەبروزەنگی حەرف ... تیرۆری وشە لەبیرکە، بفڕە و وەک پەپوولە لە سەر کەپوومان بنیشەوە، ختووکەی ژێر گەردنمان بە، مەڵێ لە بەر پەرژینی ڕستە ناگەمە سەر لێوی ئێوە، مەڵێ لە بەر لێشاوی قسە کێ خەندەی لەبیرە، وەرە ئێمە زمانمان دادەنێین و تۆ لە سەری بنوو، لێومان دادەخەین و لە سەری سەما بکە، گۆنامان دەکەینەوە و تۆ لە سەر پێکەنین بیوەستێنە، وەک چۆن چەتە لە نیوەشەودا قافڵەکان ڕادەگرن، ژیانمان لە سەر پێکەنین ڕاگرە، عومرمان لە سەر قاقا بوەستێنە. دەنگ بەرزکەرەوە و ڕاستی بڵێ. ئەوەی لێرەدا شەکرێکی سپییە و دەیکەین بە ژەهرەوە ، لەویادا ژەهرە و دەیکەین بە نانی سپییەوە. ئەوەی لێرەدا پێدەکەنێت، لەویادا لاشەیە ... ئەوەی لێرەدا لاشەیە، لەویادا وەستاوە و بە ئێمە پێدەکەنێت.
چیرۆکی خەندەیەک ئەی شەو دەست بەرزکەرەوە، بە بێدەنگی کۆتر کۆتر هەموو گیرفانەکانت دەربێنە. یەکە یەکە مرواری کۆن، خوێنی پەپوولە بە مسقاڵ، قیرات قیرات خەندەی بولبول دەربێنە. خەندەیەک وەک ئاو لە سیمای ئەم پیاوانە دەتکێت. خەندەیەک ڕووناکی لێ‌دەڕژێت، دەفڕێت و بە لێو دەیگرین، وەک خەنجەر دەیدەین لە خۆمان، وەک پەت دەیکەینە گەردنمان. خەندەیەکە دێت و لە پرسەکانمان بە پێوە پێدەکەنێت. گاڵتە بە شاکارەکانمان دەکات، دەتوانێ ڕابکات ... بگری ... پەشیمان ببێتەوە. خەندەیەکە لە مراووییەک هەڵهاتووە بە دووای ڕووناکیدا ڕادەکات، لە درەختێکەوە ئاڵاوە پەپوولەکان دەخەوێنێت. خەندەیەکە ڕەگی قووڵی لە فرمێسکەکانماندا هەیە، ڕەگی قووڵی لە لێوماندا هەیە، لە لێوی ئەو قاچاغچییانە ڕادەکات کێڵگە بە پەپوولەکانەوە ئاودیوی پیری دەکەن. زەردەخەنەیەکە بۆنی بەیانیانی هەینی لێدێت، بۆنی ژووری خەوتنی دایک کاتێک شیری ڕەش دەدۆشێت، کاتێک خەندەی خۆی دەکاتەوەو وەک دەستەسڕ لە سەر پەنجەرەکان جێیدەهێڵێت، خەندەیەک بە قفڵی من و تۆ داخراوە، لێوی ئێمە لە گۆی گوڵڕەنگی کچێتی مژیوێتی، لە دوورەوە بانگی ڕۆژ دەکات، لە دوورەوە دەڵێت هەڵبێ ئەی بەیانی سپی، وەرە حەرفی خۆت لە بەر ئاگری تازەی مندا گەرمکەرەوە، وەرە گەرووی خۆت لە بەردەم ڕووناکیدا ڕابێنە، چاوی نەپشکووتووی خۆت بکەرەوە، قاقای باغ ببینە، گوێ لە تریقەی دایک بگرە، گوێ لە پێکەنینی بگرە کاتێک خوێنی سپی دەدۆشێت. لەبیریکە کە تۆ لە نێوان لێو و ددان و قەپاڵ و خواردنی کاڵی باڵندەدا ونبوویت. لە نێوان جنێو و ماچی چرووک و لستنەوەی خوێنی بەجێماوی دوژمندا ونبوویت. لەبیریکە تۆ ئێوارەیەک لە باڵکۆنەکانمان کەوتیتە خوار، ڕۆشتیت و شوێن پێتمان لە سەر ڕوومەتی بەیانی نەبینی، شوێن پەنجەتمان لە سەر ئێوارێ نەبینی، لە سورەیای ژیانمان کەوتیتە خوار و قۆڵت کرد بە قۆڵی زوڵمەتدا و ڕۆیشتیت ... قۆڵت کرد بە قۆڵی بەیانیدا و لە تیشکدا کوژایتەوە. وەکوو ئێمە ... ئێمە کە لە هەیوانی عەشق بەربووینەوە و هاتین و لە ڕووناکیدا کوژاینەوە. زەبروزەنگی حەرف ... تیرۆری وشە لەبیرکە، بفڕە و وەک پەپوولە لە سەر کەپوومان بنیشەوە، ختووکەی ژێر گەردنمان بە، مەڵێ لە بەر پەرژینی ڕستە ناگەمە سەر لێوی ئێوە، مەڵێ لە بەر لێشاوی قسە کێ خەندەی لەبیرە، وەرە ئێمە زمانمان دادەنێین و تۆ لە سەری بنوو، لێومان دادەخەین و لە سەری سەما بکە، گۆنامان دەکەینەوە و تۆ لە سەر پێکەنین بیوەستێنە، وەک چۆن چەتە لە نیوەشەودا قافڵەکان ڕادەگرن، ژیانمان لە سەر پێکەنین ڕاگرە، عومرمان لە سەر قاقا بوەستێنە. دەنگ بەرزکەرەوە و ڕاستی بڵێ. ئەوەی لێرەدا شەکرێکی سپییە و دەیکەین بە ژەهرەوە ، لەویادا ژەهرە و دەیکەین بە نانی سپییەوە. ئەوەی لێرەدا پێدەکەنێت، لەویادا لاشەیە ... ئەوەی لێرەدا لاشەیە، لەویادا وەستاوە و بە ئێمە پێدەکەنێت. "بەختیار عەلی" #نەمویسط #brokeennnnnnn

About