@omnimark474: I remade it to make It look a bit better, I kinda rushed tho #bikerhotlinemiami #hotlinemiami #hotlinemiami2 #edits #doilookstupidtoyou

📄🍒 CH3rrY___48__EDITS 🍒📄
📄🍒 CH3rrY___48__EDITS 🍒📄
Open In TikTok:
Region: CA
Tuesday 23 September 2025 01:12:31 GMT
12001
377
7
54

Music

Download

Comments

omnimark474
📄🍒 CH3rrY___48__EDITS 🍒📄 :
The music in the background lol
2025-10-06 02:33:43
1
azure_80
🥀⚔️🏰knight🏰⚔️🥀 :
name for the game ?
2025-11-07 00:56:42
0
itz_renato123
kind :
why this don't have likes and shares na let me help whit this
2025-11-03 14:48:01
0
irishkira
Son :
nice edit keep going
2025-09-23 14:37:44
0
harry.cranston0
♚The Short Rat♔ :
😁
2025-11-09 01:01:08
0
To see more videos from user @omnimark474, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

چیرۆکی مامۆستا تۆمسۆن و تیدی ڕۆژێکیان مامۆستایەکی پۆلی پێنج لەبەردەم قوتابییەکانی وەستا و پێی وتن:
چیرۆکی مامۆستا تۆمسۆن و تیدی ڕۆژێکیان مامۆستایەکی پۆلی پێنج لەبەردەم قوتابییەکانی وەستا و پێی وتن: "هەمووتانم خۆشدەوێت"، بەڵام لە ناخی خۆیدا قوتابییەکی جیا کردبووەوە کە ناوی 'تیدی' بوو و بەڕاستی خۆشی نەدەویست! تیدی هەمیشە جلەکانی زۆر پیس بوون، ئاستی خوێندنیشی سفر بوو، هەر بە تەنیا بوو و تێکەڵی کەس نەدەبوو. مامۆستاکە لەخۆیەوە حوکمی بەسەردا دابوو، چونکە بە درێژایی ساڵەکە دەیبینی کە یاری لەگەڵ منداڵەکان ناکات، جلەکانی پیسن و هەمیشە پێویستی بە حەمامکردن هەیە. کوڕەکە ئەوەندە خەمۆک و بێتاقەت بوو، مامۆستاکە لەباتی یارمەتی بدات، چێژی لەوە دەبینی کە بە قەڵەمێکی سووری ئەستوور وەرەقەکانی بۆ ڕاست بکاتەوە و بە گەورەیی بنووسێت "دەرنەچووە" و نمرەی سفری پێبدات! ڕۆژێکیان ئیدارە داوای لە مامۆستاکە کرد کە پێداچوونەوە بە مەلەفی ساڵانی پێشووی هەموو قوتابییەکاندا بکات. کاتێک سەیری مەلەفەکەی تیدی کرد، تووشی شۆک بوو! مامۆستای پۆلی یەکەم لەسەری نووسیبوو: "تیدی منداڵێکی زۆر زیرەک و بەهرەمەندە. ئەرکەکانی زۆر بە جوانی و ڕێک‌وپێکی دەکات." مامۆستای پۆلی دووەم نووسیبووی: "تیدی قوتابییەکی زۆر باشە و هاوڕێکانیشی خۆشیان دەوێت، بەڵام باری دەروونی تێکچووە چونکە دایکی تووشی شێرپەنجە بووە." بەڵام مامۆستای پۆلی سێیەم نووسیبووی: "مردنی دایکی زۆر کاری تێکردووە. هەموو هەوڵی خۆی دەدات بخوێنێت، بەڵام باوکی هیچ گرنگی پێ نادات. ئەگەر کەسێک فریای نەکەوێت، زۆر زوو کێشەکانی ماڵەوە کاریگەری خراپ دەکەنە سەری." مامۆستای پۆلی چوارەمیش نووسیبووی:"تیدی تەواو گۆشەگیر بووە و هیچ حەزی بە خوێندن نەماوە. هیچ هاوڕێیەکی نییە و زۆرجار لەناو پۆلدا دەخەوێت." لێرەدا مامۆستا تۆمسۆن تازە تێگەیشت کێشەکە چییە و زۆر شەرمی لە خۆی کردەوە! وەزعەکە بۆ مامۆستاکە ناخۆشتر بوو کاتێک بۆ جەژنی سەری ساڵ، قوتابییەکان دیارییان بۆ هێنا. هەموو دیارییەکان بە کاغەزی جوان پێچرابوونەوە، تەنها دیارییەکەی تیدی نەبێت کە خستبوویە ناو عەلاگەیەکی کۆنی سەوزەفرۆشەوە. مامۆستاکە دڵی پڕ بوو کاتێک دیارییەکەی تیدی کردەوە، منداڵەکانیش دەستیان کرد بە پێکەنین، چونکە دیارییەکە ملوانکەیەک بوو کە چەند مروارییەکی لێ ببووەوە، لەگەڵ شوشەیەک بۆن کە تەنها چارەکێکی تێدا مابوو. بەڵام کاتێک مامۆستاکە یەکسەر وتی کە ملوانکەکە و بۆنەکە زۆر جوانن و بە گەرمی سوپاسی کرد، منداڵەکان بێدەنگ بوون. مامۆستاکە هەمان کات ملوانکەکەی کردە ملی و کەمێک لە بۆنەکەشی لە خۆی دا. ئەو ڕۆژە دوای دەوام، تیدی یەکسەر نەڕۆیشتەوە ماڵەوە، بەڵکو چاوەڕێی کرد تا مامۆستاکەی بینی و پێی وت: "مامۆستا... ئەمڕۆ بۆنت ڕێک وەک بۆنی دایکم وایە!" لێرەدا مامۆستاکە زۆر کاریگەر بوو دستی کرد بە گریان، چونکە زانی تیدی ئەو بۆنەی بۆ هێناوە کە دایکی بەکاری دەهێنا، و تیدی هەستی بە بۆنی دایکە مردووەکەی کردبوو لە مامۆستاکەیدا!! لەو ڕۆژەوە، مامۆستاکە زۆر گرنگی بە تیدی دەدا و یارمەتی دەدا. تیدی مێشکی کرایەوە و دەستی کردەوە بە سەعی کردن. لە کۆتایی ساڵدا بوو بە یەکێک لە زیرەکترین قوتابییەکانی پۆلەکە. دواتر مامۆستاکە نامەیەکی لەبەر قاپییەکە دۆزیەوە کە تیدی بۆی نووسیبوو: "تۆ باشترین مامۆستای کە لە ژیانمدا بینیبێتم." مامۆستاکەش وەڵامی دایەوە: "نەخێر تیدی... تۆ فێرت کردم چۆن بم بە مامۆستایەکی باش." دوای چەندین ساڵ، مامۆستاکە نامەیەکی بۆ هات کە دەعوەتنامەی کۆلێژی پزیشکی بوو بۆ ئاهەنگی دەرچوون، لە خوارەوەی نووسرابوو: "کوڕەکەت، تیدی." مامۆستاکەش چوو بۆ ئاهەنگەکە، وە هەمان ملوانکەی لەمل کردبوو و هەمان بۆنیشی لەخۆی دابوو... ئایا دەزانیت ئەو منداڵە (تیدی) ئێستا کێیە؟ ئەو کوڕە ناوی (تیدی ستۆدارد)ە، ئێستا بەناوبانگترین دکتۆری جیهانە و خاوەنی گەورەترین سەنتەرە بۆ چارەسەری شێرپەنجە کە بە ناوی خۆیەتی (سەنتەری ستۆدارد). #چیڕۆک #بەسەرهات #بەسەرهاتی_کاریگەر #قوتابی #مامۆستا

About