@namiebase: Looking for a strong & reliable phone holder? 👉 TNW Mount Holder lang ang sagot! 🔥📱#tnw #mountholder #flexible #metalphoneholder

namiebase
namiebase
Open In TikTok:
Region: PH
Tuesday 30 September 2025 01:13:41 GMT
2293
29
2
4

Music

Download

Comments

iglot004
Rhoselyn Cerrero :
Ang useful nito
2025-09-30 22:57:27
0
athnie_shn
Athnie :
Nice gamitin sa pag create ng video ☺️☺️☺
2025-09-30 11:09:32
0
To see more videos from user @namiebase, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

**من پێغەمبەرم نەک درۆزن!** غەزای حونەین غەزایەکی جیاواز بوو لەنیوان هەموو غەزاکانی پێغەمبەردا(ﷺ)... ڕێگاکە نزیک بوو... دوژمن هەم لە ڕووی ژمارەوە و هەم لە ڕووی چەک و چۆڵەوە کەم بوون.. هەر لە سەرەتادا دیار بوو براوە کێیە... دوژمن وەک پاروویەکی چەور وابوو... سەرکەوتن تەنیا کەمێک کاتی دەویست... هەموو شتێک ئامادە بوو... تەنانەت هەندێک لە هاوەڵانیش کە چاویان لە زۆری خۆیان و کەمی دوژمن بوو گوتیان: ئەمڕۆ لەبەر ژمارە کەمی ناشکێین، بەڵام خوای گەورە ویستی تاقی تەمێ و ئامۆژگاریی ئەم ئوممەتە بکات... ویستی فێریان بکات دەست بە هۆکارەوە بگرن، نەک پشتی پێ ببەستن! فێریان بکات کە سەرکەوتن بە دەست خوایە، نەک بەو دەستانەی کە شیر و تیر و ڕمیان هەڵگرتووە... هەردوو سوپا بەرامبەر بوونەوە... جەنگ دەستی پێ کرد... سەرەتا سوپای موسڵمانان شکا... زۆرێک لە سەربازە موسڵمانەکان هەڵاتن... ئا لەو کاتەدا پێغەمبەری خوا(ﷺ) خۆی شالاوی بۆ دوژمن برد و هاواری کرد و فەرمووی: من پێغەمبەرم نەک درۆزن، من کوڕی عەبدولموتەلیبم! دوای ئەوە سەربازە موسڵمانەکان هۆشیان هاتەوە و زانییان چییان لێ قەوماوە... هاتن دەورەی پێغەمبەریان(ﷺ) دا... جارێکی تر و بە نێتێکی پاکەوە دەستیان پێ کردەوە، بۆیە ئەمجارەیان سەرکەوتنیان بە دەست هێنا... وەرە هەردوو غەزای حونەین و بەدر لەبەر یەک ڕابگرە و لێیان ڕامینە، ئیتر بۆت دەردەکەوێت کە نهێنیی سەرکەوتن چییە و لە کوێدایە! لە غەزای بەدردا بە ئاشکرا دیاربوو کە سوپای دوژمن هەم لە ڕووی ژمارەی سەربازەوە و هەم لە ڕووی چەک و چۆڵەوە زۆر لە سوپای ئیسلام بەهێزتر بوو، بەڵام چونکە موسڵمانان هەموو هیوایەکیان بە خوای گەورە بوو پشتیان بە خوای گەورە بەست، بە کورتی ئەم هەڵوێستەی حەمزەی مامی پێغەمبەر(ﷺ) نییەتی موسڵمانان ڕوون دەکاتەوە کە ئەو ڕۆژە تەماشای سوپای کوفری کرد و فەرمووی: هەموو ئەو سوپایە من ناترسێنی، ڕاستە ئەوان ژمارەیان زۆرە، بەڵام ئێمە بەهۆی ئیمانەوە لەوان بەهێزترین! ئەو پشتبەستنە بە خوا و ئەو هیوا و ئومێدە کە بە خوای گەورەیان هەبوو، بووە هۆکاری سەرکەوتن... خوای گەورە ورەی پێ دان... چەندین فریشتەی خۆی نارد بۆ یارمەتیی موسڵمانان... تەنانەت حەزرەتی جوبڕەئیل خۆی بەشداری جەنگەکەی کرد و بە سواری ئەسپەکەیەوە پێشڕەوی فریشتەکانی دەکرد... یارمەتیی خوایی گەیشتە موسڵمانان... بەڵام لە جەنگی حونەیندا تێڕوانینەکان گۆڕابوون.. موسڵمانان خۆیان بە گەورە و دوژمنیان بە بچووک دەزانی... خوای گەورەش وازی لێهێنان تا خۆیان بە هێز و بازووی خۆیان ڕووبەڕووی دوژمن ببنەوە... خەریک بوو کارەسات ڕووبدات، بەڵام خوای گەورە دوای ئەوەی ئامۆژگاری کردن و وانەیەکی خێرای تێگەیاندن،سەربازە موسڵمانەکان بۆیان ڕوون بوویەوە کە نابێ پشت بە هۆکار ببەستن، بەڵکوو دەبێ دەست بە هۆکارەوە بگرن و پشت بە خوای گەورە ببەستن... بۆیە یەکسەر موسڵمانان ورەیان هاتەوە بەر و شالاوێکی شێرئاسایان بۆ دوژمن برد... ​جا ئەوەی سەبارەت بەم ئوممەتە دەگوترێ، بۆ تاکەکانیشی دەگوترێ... هەرکەسێک پشت بە خوای گەورە ببەستێ، بێگومان خوای گەورە هۆکاری ڕاست و دروستی پیشان دەدات و کارەکانی پڕ بەرهەم دەکات، بەرهەمی بڕوا و باوەڕی خۆی دەبینێت... هەرکەسێکیش پشت بە هۆکار ببەستێ، بێگومان خوای گەورە لێی دەگەڕێ و هەواڵەی هۆکارەکانی دەکات و کەسەکە هیچ بەرهەمێکی ئەوتۆ نابینێت و سەرناکەوێت! ​خوای گەورە لە دوو کاتدا تەمێی مرۆڤ دەکات: یەکەم: کاتێک پشت بە هۆکار دەبەستێت و خوای گەورە لە بیر دەکات... دووەم: کاتێک بە هەموو جۆرێک واز لە هۆکارەکان دێنێ و دەستیان پێوە ناگرێ! ​بخوێنن، تێبکۆشن، بەڵام ئەوەش بزانن کە سەرکەوتن بە دەست خوایە... کاتێ دەچنە نێو تاقیکردنەوەوە، پشت بە ژیری خۆتان مەبەستن، بەڵکوو جوان تێبکۆشن و پشت بە خوای گەورە ببەستن... ​دەرمان بەکار بێنن، بەدوای پزیشکی باشدا بگەڕێن، بەڵام دڵنیا بن کە شیفا بە دەست خوایە، پزیشک و دەرمان هۆکارن، نەک شیفادەر! کار بکەن، بازرگانی بکەن، بەڵام لە بیرتان نەچێت کە ڕزق و ڕۆزی بە دەست خوایە، کارکردن و کاسبی تەنیا دەرگایەکن... ​هەرکەسێک سەری زمانی و بنی زمانی (من، ئێمە، بە لای منەوە، پێموایە، ڕای من وایە) بێت، بێگومان خوای گەورە لاوازی ئەو کەسە پیشانی خودی کەسەکە دەدات... تێی دەگەیەنێت کە چەندە لاوازە... کە هیچی بە دەست نییە... ​هەرکەسێکیش بڵێ (پشت بە خودا، ئەگەر خوا بیەوێ، هەموو شت بە دەست خوایە...) بێگومان خوای گەورە پشتگیری لێ دەکات و یارمەتی دەدات... دەی دڵتان تەنیا بە خودای گەورەوە ببەستن!

About