@writing_lifeee: ئەمە هەمووی بوو ــــــــــــــــــــــــــــــــ لێرەش نەبوویتایە، لەوێ بوویتایە یان لە هەر جێگەیەکی تر ئەمە هەر هەمووی بوو ئەوپەڕی شتێک نەختێ كەمتر یان زیاتر بوو شتێک نەختێ گەشتر یان ماتتر پیاسەیەک کورتتر یان درێژتر بوو لەوێش نەبوویتایە لێرە یان لە هەر جێگەیەکی تر بوویتایە بەیانیان کە دەهاتییە دەرەوە و تا ئێوارە کە دەگەڕایتەوە ماڵەوە شووشە چییە بە جامخانەکەی دڵتەوە نەدەما لێرەش نەبوویتایە، لەوێ یان لە هەر جێگەیەکی تر بوویتایە ڕەنگە ئەوپەڕی تیرێک کەمتر یان زیاتر بەردێک کەمتر یان زیاترت بەرکەوتایە لەوێش نەبوویتایە، لێرە یان لە هەر جێگەیەکی تر بوویتایە ڕەنگە برینێک کەمتر یان زیاتر درز و دەلاقەیەک کەمتر یان زیاترت تێ ببووایە لەوێ بوویتایە، یان لێرە، یاخود لە هەر جێگەیەکی تر بوویتایە جیاوازی نەبوو ئەوە هەر هەمووی بوو لێرەش نەبوویتایە، لەوێ بوویتایە یان لە هەر جێگەیەکی تر ئەوپەڕەکەی لوغمێکی خۆمانە کەمتر یان زیاتر ، لاقێکی پیاسەی دەپەڕاندی سووژنێکی خۆماڵی کەمتر یان زیاتر، چاوی بینینی تاریک دادەهێنای پاشقولێکی کوردی کەمتر یان زیاتر، لە خەرەندێکی هەزار بە هەزارەوە هەڵی ئەدێرای. لێرەش نەبوویتایە، لەوێ بوویتایە یان لە هەر جێگایەکی تر کتوپڕ هەر بە سووسەکردن و هەر بە شوێنپێهەڵگرتن، دەیاندۆزیتەوە و هەر بە بۆنکردن دەیانناسیتەوە و هەر لە دوورەوە بە نوکتە و درۆ و قسەی خۆش، تەوقیان دەدای لە پەسا بە باسی دووری و تامەزرۆیی و یادگارەکان و بە ناوی پیرۆزییەکانەوە بە چیلکەکانی گیرفانیان ئارامیتیان دەڕووشاند بە چەقۆکانی باخەڵیان خەیاڵتیان دەکڕاند هەر لە دوورەوە بە باوەش دەیانخنکاندیت، بە ماچ گەمارۆیان ئەدای شادمانییە بچووکەکانتیان دەشێواند. لەوێش نەبوویتایە لێرە یان لە هەر جێگایەکی تر بوویتایە هەر ڕزگارت نەدەبوو لە سێبەرەکەت ڕزگارت نەدەبوو لە دەنگت، لە شیعرت، لە دڵت، لە غەریبییت ئەمیان دەیبردیتەوە سەر ئەویان ئەویان دەیدایتە دەست ئەمیان ئەمیان لای ئەویان لە زمانییەوە ئەدای ئەمیان لەگەڵ ئەویان گرەوی لەسەر ئەکردی ئەویان بە بارمتە لای ئەمیان دایئەنای لێرەش نەبوویتایە، لەوێ یان لە هەر جێگەیەکی تر بووتایە هەر بە دڵشکاویی جانتات هەڵدەگرت و دەچووی بۆ سەفەر، بە برینداریی دەچووی بۆ شەڕ، بە کوژراویی بەناو باخەکاندا دەگەڕای ئەمە هەمووی بوو لێرەش نەبوویتایە، لەوێ بوویتایە یان لە هەر جێگەیەکی تر ئەمە هەر هەمووی بوو.... هەر هەمووی بوو.... هەمووی بوو.... بوو.... وو.... و....

نوسەر
نوسەر
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 07 November 2025 17:22:35 GMT
7437
1280
9
49

Music

Download

Comments

shokhan.reader
shokhan.reader :
ئەمە هەمووی بووو 🫶🏻🥹❤️
2025-11-07 18:24:11
1
tiktok_7ama511
𝑨𝑵𝑻𝑶𝑵𝑰𝑂,,7𝑨𝑴𝑨♥️. :
جوانی و تایبەتی ئەو شوێنە نابڕێتەوە ماشاءاللە ، جوانی و تایبەتی میوزیککە نابڕێتەوە ماشاء اللە ، جوانی و تایبەتی وتەکە نابڕێتەوە ماشاءاللە ،
2025-11-08 05:58:56
0
1amenbalaky2
Amen balaky :
باشی و خۆشی لەوە بوو کە نەبوو خۆشحاڵم کە نەبوو
2025-11-08 09:17:38
0
bunny.19_0
✾𓆩Malika𓆪✾ :
ئەمەوێ بژیم😭😂چەند خۆشە ئەم شوێنە
2025-11-08 10:30:31
0
neut_one
𝘕𝘦𝘶𝘵 :
دوعای سەلامەتیم لە ئێوەیبێت دوعای چونم بۆ ئەوێش لەمن بێت😁
2025-11-13 21:43:25
0
To see more videos from user @writing_lifeee, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About