@thao080898: Kìm cắt chân linh kiện Bosi 5 Inch tiện lợi #fyp #linhkientienich #xuhuongtiktok #kimbosi5inch

Linh Kiện Tiện Ích
Linh Kiện Tiện Ích
Open In TikTok:
Region: VN
Sunday 09 November 2025 00:41:44 GMT
50
4
0
1

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @thao080898, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

شێخ ئەسعەدی هەولێر .. وێنەی دەستگیرکردنی شێخ ئەسعەدی هەولێرییە، کە لە ۱٨٤٨ لە جەرگەی هەولێر لەدایک بووە ، لەنێو ماڵباتێکی خانەدانی کوردی هەولێر هەراش و پەروەردی کراوە . لە مەلایەتی و لە شێخایەتی ئیجازەی عیلم و ئیرشادی لەلایەن زانای ناوداری ئەوکات مەلا تەهای هەریری پێدراوە.  لە قۆناغێک مزگەفتی [شێخە رەشکە و خانەقا] ئیرشاد و تەدریسی کردووە، کە خانەقای هەولێر باب وباپیرانی شێخ ئەسعەد خاوەندارێتییان دەکرد.  شێخ هیدایەتوڵڵای خالیدیی باپیری، خەلیفەی مەولانا خالیدی شارەزووری بووە.  یەکێک لە قوتابییە ناودارەکانی شێخ ئەسعەدی هەولێری، مەلا حسێنی سەعدی بەرچەم/ فانی(١٨٨٣-١٩٨٣) شاعیر و نووسەری مەزنی کورد بووە، کە خەباتێکی بێوچانی بۆ فەرهەنگ و زمانی کوردی کردووە.  لە باکووریش مەلا سەعیدی نورسی لەلای خوێندووە ، شێخ ئەسعەد زانا و دانایەکی هەڵکەوتە بوو، زمانە باوەکانی ئەو قۆناخی هەموو زانیووە، چەندان کتێب و هۆنراوەی نایابی نوسیووە.  نالی، کە لە هەولێر لە خانەقا لە مەراسیمی ئیجازەنامە شیعری دەف دەنووسێ، لە خانەقای ئەو ماڵباتە کوردەی هەولێر بووە.  تەنانەت ئەو پارچە هۆنراوەیەی، کە بە هۆنراوەی تازەدۆزراوەی [نالی] دادەنرێ، شیعری شێخ ئەسعەدی هەولێرییە نەک نالی :  شاهێ کە ڕوخی غەبتەی خورشیدی سەما بێ عاشق دەبێ فریادڕەسی لوتفی خودا بێ ئەی شەمعی شەبوستانی من ئەی نووری درەخشان پەروانە سیفەت جان بە جەمالی تۆ فیدا بێ مومکین نییە ئەسڵەن نە لە شاهی نە لە شادی زەوقێ کە لە دەرگاهە لە ڕاهی تۆ پەیا بێ شێخ ئەسعەد ڕێبەری تەریقەتی نەقشبەندی بوو، وەک شێخ سەعیدی پیران لە [پیر]ەکانی تەریقەت بووە.  شێخ سەعیدی پیران لە جیهانی ئاشکرا و پەنهان پەنا بۆ شێخ ئەسعەدەفەندی دەبات، تا بەشداری تێکۆشان و شەڕەکەی شێخی پیران بکات. شێخی هەولێرییش بەخۆ و مارومندار و موریدەکانی، خۆی دەگەیەنێتە شێخ سەعید، لەوێ دەستلەناودەستی یەکدی دەنێن، شێخ ئەسعەد بەخۆی و کوڕ و موریدەکانی شەڕی چەکدارانەیان لەتەک لەشکرەکەی شێخ سەعیدی پیران دژی ئەتاتورک  کردووە.  بەڵام لە هەڵمەتێکی  نامەردانە دەسگیر دەکرێن، شێخ ئەسعەدەفەندی و کوڕەکەی و تەواوی موریدەکانی، کە نێزیکی پەنجا کەسێک بوون، بڕیاری لەسێدارەدانیان لەپاڵ شێخ سەعیدی پیران بۆ دەرچوو، لە ڕۆژی (١٩٢٥/٦/٢٩) هەرهەموویان لە سێدارە دەدرێن، سەری بەرزیان تا هەتا بەسەر سەرەبۆگەنەکانی دوژمن بەرزکردەوە و شەهید بوون.  بەڵام شێخ ئەسعەد زۆر بەتەمەن بوو، بەبۆنەی تەمەنییەوە لەجیات سزای لەسێدارەدان، بەندیی تاهەتایی بۆ بڕایەوە، ساڵی (١٩٣١) شێخی هەولێری لە زیندان، بە گازی بکوژ شەهیدی دەکەن، گیانی بەرزەفڕی فیدای خوا و کورد دەکات ، هەر لەتورکیاش گۆڕغەریب بەخاک دەسپێردرێت. هەولێر شاری هەرەدێرینە و پێدەشتەکەی خڕاوخڕ نیشتمان و گۆرستانی سەتان سەتان ساڵەی کرمانج و هۆزە ڕەسەنەکانە . وەرگیراوە : چۆلی فایەق  ئاکادارکردنەوە : حمید یوسف

About