@isyan11: ئەوە کۆتا نوسینم دەبێت بۆ تۆ. نوسینی ئەوەش ئەوەندە ئاسان نییە ، وەک ئەوە وایە بە دەستی خۆم دڵم لە لاشەم جیابکەمەوە، بەڵام ئەوەندە دڵم پڕە پێویستە هەندێکی هەڵڕێژم .. هیچ رقێک بەرامبەرت هەڵناگرم چونکە یەکەم کەس بووی کە بەو ڕادەیە خۆشم ویستبی ، یەکەم کەس بوویت کە بزانم چ هەستێکە بە هەموو بونتەوە کەسێکت خۆشبوێ ، چ هەستێکە کە کەسێکت بۆ گرینگ بێت ، چ هەستێکە کە بەبێ ئەوەی یەکێک بیزانێ دوعای بۆ بکەی ، هەرچەندە تۆ هەمان هەستت نەبوو بەڵام باشترین و جوانترین هەست بویت بۆم ، لەگەڵ تۆ فێربووم کە چ هەستێکە کە کەسێکت خۆشبوێ .. ئێستاش هەموو ئەو خۆشەویستیە وەلا دەنێم و دڵی خۆم دەدەمە دەست خودا .. ئیتر هیچ شتێك لە توانای من نەماوە ! هیچ کەسێک نەزانێ خودا دەزانێ ، تۆ دەزانی !کە چەندە هەوڵم بۆت دا ! چەندە خۆشم ویستی ! بەس نەتویست و ئیتر ناشتوانم لەوە زیاتر هەوڵ بدەم .. لە توانای من نەماوە .. نازانم کە ئاخۆ تۆش وایت یان نا بەڵام هیوادارم کە بزانیت من ئێستاش لە دوعاکردن بۆ داهاتوویەکی باشت نەوەستاوم ، هیوادارم دڵخۆشی لەو شت و کەسانەدا بدۆزیتەوە کە ئێستا دەوریان داوی. تۆ شایەنی هەموو شتێکی باشیت کە لەو دونیایەدا هەیە. هیوادارم هەم لەو دونیایەدا هەم لە قیامەتیش خودا هیدایەتت بدا و بەرەکەت بخاتە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەیت، ئەو نامەیە نانوسم بۆ ئەوەی کە دووبارە پێت بڵێم کە چەندێك خۆشم دەوێی ، چەندێك دڵم تۆی دەوێ یانیش کە چەندە دەمەوێت داهاتوویەکم لەگەڵت هەبێت نا .. ئەو نامەیەبۆ ئەوە دەنووسم کە بەتەواوی رێگای ژیانم دەگۆرم و جارێکی تر بە رێگاکەی تۆدا نایەمەوە .. هەرچەند زۆر بە ئازارە بەڵام ئازارێکی جوان بووی بۆم. من ناڵێم دڵم زۆر لە دواتە و کەس خێرت لێ نەبینێت ، نا چونکە من خۆشمدەوێی دەمەوێت بە دڵخۆشی بتبینم هەتا ئەگەر ئەو کەسەش نەبم کە دڵخۆشت دەکا ، بەس هیوادارم کە ئەوەی دێتە ژیانت بەجۆرێك خۆشی بوێی کە هەرچی دڵتەنگیە لەبیرت بباتەوە کە تائێستا هەستت پێی کردووە ، هیوادارم بە شایەنی ئەوەی بزانی کە دڵی خۆتی بۆ بکەیتەوە چونکە منت بە شایەنی نەزانی.. هەرچەند دەزانم بوونی من بۆت گرینگ نیە بەڵام ئێستا باشترم .. یانیش لانیکەم ئەوەیە کە بە هەمووان دەڵێم کە باشم .. ئێستا زیاتر پێدەکەنم و هەروەها دەچمە دەرەوە .. فێربووم وەک ئەوەی هەموو شتێك باش بێت مامەڵە بکەم ، بەڵام ڕاستیەکە ئەوەبوو هێشتا بەدوای تۆدا دەگەرام تەنانەت لەو شوێنانەشی کە دڵنیابووم کە لەوێ نابیت ، هەر تۆزێک پێش ئێستا بۆ کۆتا جار سەیری ئەکاونتەکانتم کرد .. وەبزانم ئێستاش ژیانت ئاساییە .. وەک ئەوە وایە کە من هیچ نەبووبێتم بۆت ، دڵخۆشم بۆت کە هێشتا بەردەوامیت دوای ئەو هەموو ئازارەی چەشتووتە .. بەڵام منیش ئازارم چەشت زیاتر لەوەی چاوەرێم دەکرد . وامزانی خۆشویستن دڵخۆشیە .. بەڵام من تەنها ئازارەکەیم بەرکەوت ، پێم وابوو ئەگەر چاوەرێت بکەم و کاتت پێبدەم شتەکان باشتر دەبێت و لە کۆتایدا کۆتاییەکی جوانمان دەبێت .. بەڵام وانەبوو تەنها خۆمم هەڵدەخەڵەتاند. ئێستاش دوای ئەم نوسینە ئیتر نە بۆ جارێکی تر بێزارت دەکەم نە جارێکی تریش هیوا دەخوازم کە شتەکان بە شێوەیەکی تر بوایە. ئاگاداری خۆتبە و باش ئاگاداری تەندروستی خۆتبە، هیوادارم کە لەهەر شوێنێك بیت لەو شوێنە هەست بە خۆشەویستی و دڵخۆشبوون و بەدیهێنانی خەونەکانت بکەیت ، تۆ بەشێك بوویت لەو روحی من ، هەمیشە دوعای باشتربوونت بۆ دەکەم ، دوعای ئەوە دەکەم کە دڵت لەو شتانە چاک بێتەوە کە بۆ کەسی باس ناکەیت. ئامانەتی خودا بیت هیوای دڵ و دەروونێکی ئارامت بۆ دەخوازم. 9/11/2025

✌︎︎
✌︎︎
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 09 November 2025 06:48:14 GMT
215588
11606
279
1365

Music

Download

Comments

gull_5546
Gullm🪄🪷 :
ئەوانەی بەسەریان هاتووە لەم نوسینە تێئەگەن و باقی کە لایان ئاسایە و بە هەندی وەرناگرن 💔.
2025-11-17 20:40:26
23
zhilaomer2
Zhilaa 🖤 :
هیچی باسی ئازارەکەی نەکرد هەمووی وتی جوانە و ئەمەوێت تێناگەم شکانی دڵی مرۆڤەکان بەکوێیا جوانە 🙃
2025-11-10 17:39:07
100
one_dollar_system
OneDollar System :
نوسینێکی پر لە ئازار. دەبێ کێ لە ناجی دڵیەوە ئەو وشانەی نوسیبێت
2025-11-10 23:57:03
43
3bd682
Dead :
بۆ چرکە ساتێک وشکی کردم و هەناسەی لێ گران کردم و گەڕامەوە بۆ ڕابردوو ، نەگریام چونکە کاتی خۆی بێ ژماردن گریام بۆیە ئێستا فێر بووم نەگریم ، ئەرک بکێشی کۆپی ئەو قسە نەستەقانەم بۆ بنێری ئەزیزم
2025-11-11 03:44:57
21
r_p2k
r_p2k :
نەمدەزانی کە ئەشقی یەک لایەنە هێندە ئازارەکەی قوڵە وە زۆر هەتاوەکو خۆم توشی بووم هەموو ڕۆژێک بەو هیوایەوە دەژیم کە پێی بگەم 🍂
2025-11-19 09:14:47
31
eng.haval9
ENG.HAVAL :
درویە هەرکەس کەسەکی خوشبوی لۆی نەبی جابەهەر هۆکاریک بی دوعای خوش بەختی لۆناکە دلنیابن
2025-11-10 22:37:44
7
7_karma
﮼کارما⚜️ :
Copi agar habi supastakm?
2025-11-10 20:53:03
6
yusf_s07
Y.S.A🤴🏻 :
ئـازارێـک هـەیـە لەدڵم کۆتایی نایێ تا کۆتایم پێ دێـت🌚...!
2025-11-15 23:14:48
14
l_araa23
𝐋🐼 :
تێکستێکی پڕ لە جوانی و پڕ ئازار💔.. حسبي الله ونعم الوكيل
2025-11-11 17:34:35
8
sano.shabaz
Sana⚖️ :
لەبەر ئەوەی تۆ نەتوانی خۆشەویستی ناخم ببینی بەرامبەر بە هەموو دونیا لێت توورەم💔🌚..
2025-11-10 20:13:03
14
luzdelsul
Lady :
خۆشەویستی ئەوەندە جوانە؟ کە دوای ئەمەش هەر هیوای باشی بو ئەخوازی واللە وابزانم یەکێ لە نیشانەکانی خوشەویستی ئەوەیە خوا بو هەموولایەک ئاسان بکا ان شاءاللە
2025-12-13 23:21:41
3
garmyani947
NO One :
دێر بە دێڕی ئەو نوسینانە وەک ئەوە وایە خەنجەر بەن لە دڵت بەڵام ئیتر ناچاری هەر ئەبێ بینوسی کەسێ لە هەمان ژیانی ئەو نوسینە نەژیابێت لێ تێناگات و بە سادەی لێ ئەروانێ ،هەر بمێنی
2025-12-01 22:15:07
10
ngien_m
.... :
بەراستی فرمێسک لەچاوم هاتە خوارەوە چونکە ئەوەی ئەو چەشتویەتی رێک منیش چەشتومە هەست دەکەم کە بەچ شتێک تێپەریوە🥺💔
2025-11-11 02:25:35
20
maryamkurdi110
maryam :
ئيتر هيج شتيك له تواناى من نەماووە ! هيج كه سيک نەزانێ خودا دەزانێ ، تودەزانی چەندە هەولم بۆت دا! چەندە خوشم ويستى ! بەس نەتویست و وئيتر ناشتوانم لەوەوە زياتر هەول بدەم .. تێبگەن لەتوانای من نەماوە نااا😭💔
2025-11-24 16:27:55
5
11_12dec1
﮼تەنیا🤎 :
کۆپی🌚؟
2025-11-26 14:12:50
3
lonam81
lonam81 :
بەرێز کۆپیەکەی دانئ🥺
2025-11-10 20:28:55
5
b4hraa._
صبر “ :
نوسینێڪی قوڵ ،وە پڕ لەهێـز !!
2025-11-13 17:53:53
5
218034hama
“ :
لەویە نەیبینێت بەس زۆر جوان خۆشم ویست وە زۆر پیسیش لەبەر جاوم کەوت💔🥀
2025-11-15 19:29:02
6
r._.mamsar
ڕێـــــدوان قـاســم مـامــسـار :
٢٧٥٧ سەیڤ ئەو هەموو خەرکە لەو حالەتە دایە خوا دری هەموو لایەک خۆش بکا وهەموو ئەو شتە ناخۆشەیان لەبیر بچی و هەموویان بێنەوە هۆش خۆیان ان شاءاللە
2025-12-09 22:50:31
3
kcha_gardy888
“8♾️8🦢8” :
چاو لەماڵی کەس ناکەم بەس بەخوا ئەو هی من بوو🌚💔
2025-12-26 19:26:57
2
9hck_
2 3 7✮. :
هەر نازانێت چی بۆ بنووسم؟💔
2025-12-09 16:26:38
2
ja_na_n2
'گـــەشــە💚' :
🌚💔
2025-11-23 20:21:07
4
abas_huseiin
❥︎ 𝘼َِ𝘽َِ𝘼َِ𝙎 シ︎ :
بەڵام ئەو نەیتوانی خۆشەویستی من ببینێ یان رەنگە وای دەرخستبێت ...
2025-11-10 21:18:08
4
b4waar.901
𝙉𝙄𝘾𝙆. :
کۆپی؟
2025-12-07 03:10:43
2
guleyasamen
Gulle :
کۆپی هەیە؟😔
2025-11-14 17:27:31
2
To see more videos from user @isyan11, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About