@shwan_ikurd: کەرامەتی مرۆڤ بناغەی هەموو شتێکە و هیچ پەیوەندییەک لە هیچ ئاستێکدا نابێت هۆکارێک بێت بۆ شکاندنی ئەو بناغەیە ئەو کەسەی لەگەڵتدا دەژی یان پێت دەناسێت پێویستە لە پێش حوکمدان لەسەر هەڵسوکەوتەکانت لە هەوڵی تێگەیشتنی کەسایەتی تۆدا بێت چونکە ژیانی مرۆڤ لە ژوورێکی داخراودا نییە تا هەموو لایەک بە یەک چاو ببینرێت ئەوەی ناتوانێت نرخت بزانێت با چاوەڕێی هیچ پاداشتێک نەکات لە دڵی تۆدا چونکە ڕێز وەک قەرزێک نییە کە داوای بکەیت بەڵکو هێڵێکی سوورە کە مانەوە یان نەمانی پەیوەندییەکان دیاری دەکات ئەگەر ڕێز نەما پەیوەندییەکان وشک دەبنەوە چیتر خۆشەویستی یان دۆستایەتی یان خزمایەتی بوونی نامێنێت چونکە هەموویان پێویستیان بەو بناغە پتەوەیە. کاتێک کەسانێک دەگۆڕێن و لێت دوور دەکەونەوە ئەوە بەهۆی ئەوەوە نییە کە تۆ کەم و کوڕیت هەیە بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە تۆ لە ڕادەبەدەر بەهای پێداون گرنگی و گرێبەستت لەگەڵیان تێر کردوون تا وایان زانیوە تۆ بەردەستی ئەوانەی بۆیە بێ نیاز بوون لێت. نرخ و بەهای خۆت پارێزراو بێت نەک بە وشەیەک زیانی پێ بگات و نەک بە سەرلێشێواوییەک لە دەستی بدەیت گەورەترین هەڵە ئەوەیە کە هەموو هیوا و خەمی ژیانت بخەیتە سەر دڵنیایی لە خۆشەویستی خەڵک چونکە دڵەکانیان وەک شەپۆلی دەریا ناجێگیرن ئەمڕۆ لایەنگری تۆ دەکەن و سبەی پشتت تێ دەکەن. بۆیە هەمیشە متمانەت بە هێزی ناوەوەی خۆت هەبێت ئەوەی فێری ئارامگری بێت هیچ ڕووداوێکی ژیان ناتوانێت بڕوخێنێت و ئەوەی نرخی خۆشەویستیی ڕاستەقینە بزانێت قوربانیدان بەلایەوە کەم دەبێتەوە هەروەها ئەوەی لە خۆشییەکانیدا تەنها خۆی بە تەنیا نا بینێت و هاوبەشی بەختەوەری لەگەڵ خەڵکدا دەکات هەستی بە مانای ڕاستەقینەی ژیان کردووە.
sʜᴡᴀɴ ɪᴋᴜʀᴅ
Region: IQ
Saturday 15 November 2025 18:10:37 GMT
Music
Download
Comments
Bestun Said Hassan :
دەست خۆش ، ئەز نابی ئەو نوسینەم بۆ بنیریت
2025-12-08 13:54:29
1
🍁 𝓗𝓘𝓦𝓐 🍁 :
دەستت خۆش هەموو ووشەکان وەکو گەوهەر جێگای خۆیان کردۆتەوە گشت بوارەکانی ژیانت پێکاوە❤
2025-11-16 17:44:51
4
ENG . MaLeK :
تەبعەن ئەو پۆستە بۆ ئینسانی گەورەیە😍
2025-11-20 21:38:57
3
Ronya :
والله زؤررراسته
2025-11-16 12:05:24
3
Hersh Rashid :
دەست خۆش
2025-11-16 18:41:25
3
Hawar Sami Harki🐆 :
لە عەرەبی خراپم بەس بە جدی وها لێیدام نەبێتەوە بە دڵ ئەیڵێ نەک زمان🖤
2025-12-22 21:21:13
3
0:0 :
دەست خۆش 🥰
2025-11-16 07:10:15
3
DON 4🍁 :
صح
2025-11-16 16:11:59
1
⚖️دڵێکی⚔️ پاک🚀 :
أي والله صحیح کلام اخي 💔😢
2025-11-16 06:18:34
1
talar.harem :
😍
2026-01-03 22:44:11
2
Nwr 🥰🥰 :
🥺🥺
2025-12-01 19:23:30
2
Sadig :
🙏🙏🙏
2026-03-02 04:41:37
1
ℜ𝓊𝓎𝒶 :
❤️
2026-03-03 23:37:52
1
zana_hamad :
🥰🥰🥰
2026-01-18 10:04:58
1
《 مــحــمـــدمـام کـاکـل》 :
💚💚💚
2026-01-23 13:55:20
1
khawla sleman :
🥰🥰🥰
2026-01-06 16:42:14
1
Closed :
🌚👏🏻
2025-12-07 21:16:52
1
بینینی دایکم ئاواتمە❤🫀 :
❤❤❤❤❤❤🥰
2025-12-13 21:24:08
1
majid :
🥰🥰🥰
2025-11-16 16:32:13
2
𝒩𝒶𝒻𝓈𝑒𝓀🕋📿 :
😍😍😍
2025-11-15 18:19:25
2
noor_garde :
👍👍👍
2025-11-15 20:42:49
2
Bakhtiar Yousif :
❤️❤️❤️
2025-11-15 18:21:51
2
Hama Ranya :
❤❤🌹🌹
2025-11-15 18:27:21
2
To see more videos from user @shwan_ikurd, please go to the Tikwm
homepage.