@shabait_: شیعرێکی حەزرەتی مەحوی شیکردنەوەکەی لە وێنەکاندایە بە پیر ئەو ماهەوە چووم و بە سەر چووم پەری بوو، ئەو نەبوو، شەو بوو، بە سەر چووم تەلێ نێرگسم و باغی حیرەتم پێ بە فەڕ هات و وەکوو گوڵ زوو بەسەرچووم گڵەی پێشم لە سەر سەر هەم بووە بار کە دی من دولبەرم هات و بە سەر چووم دەزانم بادیەی عیشقە خەتەرناک کەچی هەر چووم، ئەگەر مام و ئەگەر چووم لە حینی نەزعی ڕۆحا، ڕۆحی عاشق وتی: ئۆخەی لە میحنەتخانە دەرچووم بە ئۆغر کردنی من بوومە قەقنەس کە ئەو چوو بۆ سەفەر، من بۆ سەقەر چووم وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم نەهات ئەو وا قەت و من واوە هەر چووم شوکر موورم بووە پاماڵی میرێ بە بێ نامی ژیام و ناموەر چووم غەمی قاتیلمە مەحوی! مونفەعیل ما لە حەشرا کفنی خوێناوی بە بەر چووم #شابەیت #ئەدەبیاتی_كلاسیك #شاعیرانی_كلاسیك #مەحوی #mahwe

شابەیت
شابەیت
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 22 November 2025 16:34:11 GMT
11493
393
5
31

Music

Download

Comments

dlorash1
Dlo Rash :
2025-12-31 20:02:08
0
nali.800
IV :
💜
2025-11-22 18:13:09
0
namyhirany
نـــامی هیرانی :
🌹🌹🌹
2025-11-25 16:10:44
0
nali.800
IV :
😔
2025-11-22 18:13:00
0
nali.800
IV :
.
2025-11-22 18:13:06
0
To see more videos from user @shabait_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About