@_.ivarr: مۆسکۆ لە ساڵی 1812دا سووتا، کاتێک ناپۆلیۆن هێرشی کردە سەر ڕوسیا. ئاگرەکە لە 14ی ئەیلول دەستپێکرد، پاش ئەوەی سوپای فەرەنسا چوونە شارەکەوە، و بۆ ماوەی سێ ڕۆژی خایاند تا ئەوەی نزیکەی سێ لەسەر چواری شارەکەی سوتاند، هێشتا هۆکاری ڕاستی ئەو ئاگرە دڵنیا نەکراوەتەوە: فەرەنسیەکان ڕوسەکانیان بە ئاگرتێبەردانەکە تۆمەتبار دەکرد، بەڵام ڕوسەکان ئیدیعایان دەکرد کە بەڕێکەوت بووە. بەڵام زۆر ڕاپۆرتی ئەو کاتە دەڵێن ئاگرەکە بە فەرمانێکی کۆنت فێدۆر رۆستۆپچین پارێزگاری مۆسکۆ دەستیپێکردوە بۆ ئەوەی ناپۆلیۆن هیچ پەناگە و کەرەستەیەکی نەمێنێتەوە. بەڵگەکان نیشان دەدەن کە چەند کۆگای گەنجینە و کەرەستەی گرنگ بە ئەنقەست سووتراون پێش ئەوەی فەرەنسیەکان بگەنە شارەکە. ئاگرەکە گۆڕانێکی گرنگی لە جەنگەکە درووست کرد چونکە سوپای فەرەنسا ماندوو و بێ نان و پەناگە مانەوە و ئەوە بووە هۆکاری تێکشکانی سوپاکەی ناپۆلیۆن و پاشەکشە کردنیان. . ئەوەشی جێگای سەرنجە رۆستۆپچین دواتر ئەو کارەی خۆی ڕەت کردەوە، بەڵام لە نامە نھێنییەکانی ئەو کاتە وەک “تۆڵەیەکی نیشتیمانیی لەگەڵ دوژمن”، یان “قوربانیەکی نیشتیمان پەروەرانە بۆ پاراستنی ڕوسیا لە داگیرکاری” باس دەکەنەوە .#iivar_0 #fyp #france #History #napoleon
_.iivar
Region: IQ
Sunday 14 December 2025 19:12:12 GMT
Music
Download
Comments
kurdmechanic31 :
ناوی فیلم ؟
2026-11-01 19:02:00
0
𝗦𝗰𝗮𝗿𝗙𝗮𝗰𝗲 :
naploen
2026-10-08 10:28:55
0
Hyesst :
برام کۆپی ئەو نوسینە
2026-09-29 14:09:49
0
H_A_R_K_I :
بە 600هەزار سەربازەوە روشتن بە چەن گەرانەوە
2026-06-08 08:13:51
0
﮼کاکۆ ﮼گۆران.🖤 :
Ama haya bas be text..?
2026-10-14 20:53:54
0
To see more videos from user @_.ivarr, please go to the Tikwm
homepage.