@t4sian1: ئەم بێدەنگییەی ئێستامان، هی کەم قسەیی نییە، بەڵکوو هی ماندوێتییە لە گەڕان. هێندە گەڕاین بەدوای شتێکدا کە ناوی "ئارامی" بێت، تا کار گەیشتە ئەوەی لەبەردەم ئاوێنەدا خۆمان نەناسینەوە. ئەو چاوانە چی دەبینن کە لەمێژە گریانەکانمان وشکی کردوون؟ تەنها گەمارۆیەکی تاریک، بێ ڕەنگ، و بێ هودە ئێمە لەو خاڵەین کە خوداو هیوا و ڕاستییەکان هەموویان بوونەتە بۆشاییەک لە قووڵایی دڵماندا. چیرۆکەکانی ئێمە نەک هەر کەس نایانخوێنێتەوە، بەڵکوو ئیتر خۆشمان ناتوانین بیانخوێنینەوە. هەست بە شتێک دەکەین کە لە زمان گەورەترە، لە دەربڕین قورسترە، بێ ئاراستەیی گەردوون لە چوارچێوەی ڕۆحێکی بچووکدا..

𐙚تاسیان
𐙚تاسیان
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 01 January 2026 19:48:12 GMT
255520
10833
37
2021

Music

Download

Comments

To see more videos from user @t4sian1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About