@v101etx:

violet skye
violet skye
Open In TikTok:
Region: US
Friday 16 January 2026 23:49:47 GMT
637
83
1
0

Music

Download

Comments

jakemofa
jakemofa :
Gorgeous
2026-01-19 02:18:20
0
To see more videos from user @v101etx, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

‎کاتێک تێدەگەیت، هەموو تەمەنت لەسەر گرەوی سەرابێک داناوە.. ‎ ‎هەموو شتێک لەوەوە دەستی پێکرد کە هێندە بە قووڵی متمانەمان کرد، تا کار گەیشتە ئەوەی چاوەکانمان لە ئاستی ڕاستییەکاندا دابخەین. پێمان وابوو تەنهایی تەنها نەبوونی کەسێکە لە تەنیشتمان، بەڵام دەرکەوت گەورەترین نامۆیی ئەوەیە لە ناو قەرەباڵغترین شوێنی شاریشدا، ڕۆحت بە شووێن دەستێکدا بگەڕێت کە مێژوویەکی درێژی لە شکاندنت هەیە. چەندە بەئازارە تێبگەیت ئەو مرۆڤەی تۆ وەک جیهانی خۆت دەتبینی، تەنها وەک وێستگەیەکی کاتی تەمشای دەکردیت بۆ پشوودان و دواتر جێهێشتن. تۆ لێرەیت، لە ناو قووڵایی داڕووخانێکی بێدەنگدا، کاتێک دەبینیت خۆت گیرۆدەی مرۆڤێک کردووە کە ئەسڵەن تۆی بە خەیاڵ و خەونەکانیشیدا نایەت. تۆ تەمەنی خۆت لەسەر گرەوی غەریبەیەک داناوە کە لە دنیای ئەودا هیچ بەهایەکت نییە، مرۆڤێک کە بێباکانە دەژی بەبێ ئەوەی بزانێت لێرە دڵێک هەیە لە دووری ئەو بە تەواوی شێواوە. ‎ ‎چەندە قورسە مرۆڤ ببێتە سەیری کەرەستەکانی ژوورەکەی، ببێتە نامۆترین تاکی ناو ئاوێنەکە. ئێمە تەمەنێکمان بەخشی بەو خەونانەی کە لە بنەڕەتدا بۆ ئێمە نەنووسرابوون. شەوانی درێژمان تێپەڕاند بە گەڕان بەدوای هۆکارێکدا؛ بۆچی مرۆڤ دەتوانێت هێندە بە ئاسانی پشت بکاتە ئەو هەموو متمانە و پاکییە؟ مرۆڤ چۆن دڵیی دێت بێدەنگی بکاتە وەڵامی ئەو هەموو پرسیار و خەمەی کە لە ناخی بەرانبەرەکەیدا چاندوویەتی؟ لە کۆتاییدا تێدەگەیت کە گەورەترین هەڵە ئەوە بوو، ئێمە هێندە پێشوازییما لەو کەسانە کرد کە لە بیرکردنەوە و خەیاڵەکانیاندا هیچ شوێنێکیان بۆ ئێمە نەهێشتبووەوە. ‎ ‎بەڵام لە شوێنێکدا دەبێت ئەم جەنگە بێهودەیە ڕابگیرێت. نابێت ڕێگە بدەین نیوەی تەمەنمان ببێتە قوربانیی نیوەکەی تری کە بەهەڵە ڕۆیشت. ژیان لێرەوە دەست پێدەکاتەوە؛ لەو چرکەساتەی کە بڕیار دەدەیت چیتر نەبیتە بارمتەی ڕابردوو، لەو چرکەساتەی کە تێدەگەیت هیچ کەسێک نایەت بۆ ڕزگارکردنی تۆ مەگەر خۆت. دەستەکانی خۆت بگرە و ڕێگاکە ببڕە، چونکە چاوەڕوانی لە بەردەم دەرگایەک کە داخراوە و کلیلەکەی فڕێدراوە، تەنها کوشتنی کات و سووککردنی ئەو ڕۆحەیە کە خودا بە پاکی پێی بەخشیویت. تۆ شایەنی ئەوەیت دیسانەوە بژیت، نەک تەنها لە پێناوی  کەسێکی نادیاردا بسوتێیت. تۆ لێرە دەشکێیت، بۆ کەسێک کە لە شوێنێکی تر پێدەکەنێت.. #fyb #heemnnnn #chavoshi #farsi ‎

About