@s4.sila: ئەوە کۆتا نوسینم دەبێت بۆ تۆ. نوسینی ئەوەش ئەوەندە ئاسان نییە ، وەک ئەوە وایە بە دەستی خۆم دڵم لە لاشەم جیابکەمەوە، بەڵام ئەوەندە دڵم پڕە پێویستە هەندێکی هەڵڕێژم .. هیچ رقێک بەرامبەرت هەڵناگرم چونکە یەکەم کەس بووی کە بەو ڕادەیە خۆشم ویستبی ، یەکەم کەس بوویت کە بزانم چ هەستێکە بە هەموو بونتەوە کەسێکت خۆشبوێ ، چ هەستێکە کە کەسێکت بۆ گرینگ بێت ، چ هەستێکە کە بەبێ ئەوەی یەکێک بیزانێ دوعای بۆ بکەی ، هەرچەندە تۆ هەمان هەستت نەبوو بەڵام باشترین و جوانترین هەست بویت بۆم ، لەگەڵ تۆ فێربووم کە چ هەستێکە کە کەسێکت خۆشبوێ .. ئێستاش هەموو ئەو خۆشەویستیە وەلا دەنێم و دڵی خۆم دەدەمە دەست خودا .. ئیتر هیچ شتێك لە توانای من نەماوە ! هیچ کەسێک نەزانێ خودا دەزانێ ، تۆ دەزانی!کە چەندە هەوڵم بۆت دا ! چەندە خۆشم ویستی ! بەس نەتویست و ئیتر ناشتوانم لەوە زیاتر هەوڵ بدەم .. لە توانای من نەماوە .. نازانم کە ئاخۆ تۆش وایت یان نا بەڵام هیوادارم کە بزانیت من ئێستاش لە دوعاکردن بۆ داهاتوویەکی باشت نەوەستاوم ، هیوادارم دڵخۆشی لەو شت و کەسانەدا بدۆزیتەوە کە ئێستا دەوریان داوی. تۆ شایەنی هەموو شتێکی باشیت کە لەو دونیایەدا هەیە. هیوادارم هەم لەو دونیایەدا هەم لە قیامەتیش خودا هیدایەتت بدا و بەرەکەت بخاتە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەیت، ئەو نامەیە نانوسم بۆ ئەوەی کە دووبارە پێت بڵێم کە چەندێك خۆشم دەوێی ، چەندێك دڵم تۆی دەوێ یانیش کە چەندە دەمەوێت داهاتوویەکم لەگەڵت هەبێت نا .. ئەو نامەیەبۆ ئەوە دەنووسم کە بەتەواوی رێگای ژیانم دەگۆرم و جارێکی تر بە رێگاکەی تۆدا نایەمەوە .. هەرچەند زۆر بە ئازارە بەڵام ئازارێکی جوان بووی بۆم. من ناڵێم دڵم زۆر لە دواتە و کەس خێرت لێ نەبینێت ، نا چونکە من خۆشمدەوێی دەمەوێت بە دڵخۆشی بتبینم هەتا ئەگەر ئەو کەسەش نەبم کە دڵخۆشت دەکا ، بەس هیوادارم کە ئەوەی دێتە ژیانت بەجۆرێك خۆشی بوێی کە هەرچی دڵتەنگیە لەبیرت بباتەوە کە تائێستا هەستت پێی کردووە ، هیوادارم بە شایەنی ئەوەی بزانی کە دڵی خۆتی بۆ بکەیتەوە چونکە منت بە شایەنی نەزانی.. هەرچەند دەزانم بوونی من بۆت گرینگ نیە بەڵام ئێستا باشترم .. یانیش لانیکەم ئەوەیە کە بە هەمووان دەڵێم کە باشم .. ئێستا زیاتر پێدەکەنم و هەروەها دەچمە دەرەوە .. فێربووم وەک ئەوەی هەموو شتێك باش بێت مامەڵە بکەم ، بەڵام ڕاستیەکە ئەوەبوو هێشتا بەدوای تۆدا دەگەرام تەنانەت لەو شوێنانەشی کە دڵنیابووم کە لەوێ نابیت ، هەر تۆزێک پێش ئێستا بۆ کۆتا جار سەیری ئەکاونتەکانتم کرد .. وەبزانم ئێستاش ژیانت ئاساییە .. وەک ئەوە وایە کە من هیچ نەبووبێتم بۆت ، دڵخۆشم بۆت کە هێشتا بەردەوامیت دوای ئەو هەموو ئازارەی چەشتووتە .. بەڵام منیش ئازارم چەشت زیاتر لەوەی چاوەرێم دەکرد . وامزانی خۆشویستن دڵخۆشیە .. بەڵام من تەنها ئازارەکەیم بەرکەوت ، پێم وابوو ئەگەر چاوەرێت بکەم و کاتت پێبدەم شتەکان باشتر دەبێت و لە کۆتایدا کۆتاییەکی جوانمان دەبێت .. بەڵام وانەبوو تەنها خۆمم هەڵدەخەڵەتاند💔. ئێستاش دوای ئەم نوسینە ئیتر نە بۆ جارێکی تر بێزارت دەکەم نە جارێکی تریش هیوا دەخوازم کە شتەکان بە شێوەیەکی تر بوایە. ئاگاداری خۆتبە و باش ئاگاداری تەندروستی خۆتبە، هیوادارم کە لەهەر شوێنێك بیت لەو شوێنە هەست بە خۆشەویستی و دڵخۆشبوون و بەدیهێنانی خەونەکانت بکەیت ، تۆ بەشێك بوویت لەو روحی من ، هەمیشە دوعای باشتربوونت بۆ دەکەم ، دوعای ئەوە دەکەم کە دڵت لەو شتانە چاک بێتەوە کە بۆ کەسی باس ناکەیت. ئەوەندەش بزانە هێندەی مرۆڤێکی هەژار بۆ مەرگ خۆزگەی ژیانم هەبوو لەگەڵت💔 ئامانەتی خودا بیت هیوای دڵ و دەروونێکی ئارامت بۆ دەخوازم.🙇🏻‍♀️💔sila💔#fyp #foryoupage #viral #tektok #foryou

𝖲𝒊𝒍𝐚🎀
𝖲𝒊𝒍𝐚🎀
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 04 February 2026 01:04:45 GMT
75100
9384
91
1025

Music

Download

Comments

lalajaaff
lalajaaff :
Har barast nay twane txwa?💔
2026-02-04 22:10:01
21
shexa4492
shexa :
باوەڕکەن هەمووی بەو ڕێگەیە تێپەر ئەبێ بەس کە تێپەڕیت ئەزانیت کە ئەوە نیە بیرت لێ کردۆتەوە باوەڕکەن ئەگەر هەتا هەتایە ئەو کەسەی لە دڵتە لەگەرت بی ناگاتە دوو ڕکات نوێژی سونەتی پێش نوێژ خۆزگە ئەو کاتەی لەگەڵ ئەو بووم لەگەڵ خوای خۆم بام ئەو خۆشەویستیەی بەوم دا بە خوای گەورەم دابا ئیستا لە ژیانێکی تر ئەژیام خوای گەورە هیدایەتی هەمو لایەک بدات انشااللە🤲
2026-02-04 19:56:15
48
userjjb3lgr9cq
user85627307901 :
2026-02-07 19:00:42
5
twana_44
floky :
💔
2026-02-05 23:04:47
13
xanda.a0
زەردە💛’’ :
من ناتوانم ئاوا دوعای باش بوونی بۆ بکەم چونکە بە جۆرێک ئازاری دام بە جۆرێک رەفتاری کرد بەزیم بەخۆم دا هاتەووە چەند خۆشم ئەوێت و ئاشقیم ئەوەندەش رقم لێیەتی هیوادارم ئەوەی چەشتم بێ چێژێتەوە🥰💔
2026-02-04 20:12:29
16
hela_55
Hela🖤👣 :
نه وه لا نه یتوانی خوشی بویم 💔🥹
2026-02-04 15:52:35
4
.gwll.01
گـوڵ🥀 :
توانی ئاشقی خۆیم بکا 💔
2026-02-09 09:56:45
3
_lanazz_
Lanaz🖤 :
تاک لایەنە چوار ساڵ خۆشم ویست بە ئێستاشەوە بەڵام ئەو نـەیـتـوانـی خـۆشـی بـوێـم💔😊،
2026-02-04 09:30:18
12
srushhhht1234
srusht :
ئێستا لە هەمان حاڵی تۆم نە ئەتوانم لەگەڵی بژیم نە دوور لە ئەویش💔😔
2026-02-05 11:06:18
8
0desember0
ᵈᵉˢᵉᵐᵇᵉʳ. :
کۆپی.؟
2026-02-04 15:25:36
4
itzz.nazeeee
🍎 :
بۆ نەیتوانی 😅
2026-02-04 12:07:05
4
___.xozga.___
﮼خۆزگە 𓍯ྀི :
copy?💔🐣
2026-02-04 14:18:21
10
444d004
🖤 :
نەیتوانی💔🖤.
2026-02-06 12:51:01
3
baranibaxur1
باراني به خور :
ولله زور قورسه زور زو ر
2026-02-05 18:11:35
3
snow49674
snow :
بە ئازارترین رستە 🙂💔
2026-02-11 14:10:55
4
.n0_22
𓍯 :
شتیکی زۆر ناخۆشم بەسەرهات، پاش ئەم شتە تێگەیشتم ئەو چەندە بێزاربوە لە بوونی من ، بوو بە چەنێک تا ئێستاش نەیپرسی ئەڕێ ماوم لە ژیان یا نا 💔
2026-02-06 20:24:47
5
gardalul9486
🌪️ئـیدیت گــەردەلــول🌪️ :
2026-03-07 00:40:23
1
gllou5
gllou :
کۆپی ؟
2026-02-04 13:34:39
5
talar.harem
talar.harem :
Zor jwan xoshe westm bas nayan hesht ba yak bgayn☺️
2026-02-06 18:51:29
4
mel_isa233
meli :
2026-03-03 00:15:58
1
hiwa.azad6
Hiwa Aazd :
2026-02-06 10:55:24
2
rozieee37
🖤 :
کۆپی🙂😔
2026-02-04 23:06:44
2
darwnnn2
darya :
نا🥺😅پ
2026-02-04 17:46:50
3
xami.mn3
xami.mn3 :
وای کرد خۆشم بووێ ، خۆشم ویست و نەی ویستم💔
2026-02-08 07:23:56
3
x4na.1
Xana💙. :
Copy.?
2026-02-04 09:11:44
3
To see more videos from user @s4.sila, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About