@jrewa_: یەکێک لە جوانترین شعرەکانی مەحوی، یەکێک لە پڕ ماناترین وشەکانی مەحوی، بەڕاستی شاکارێکی ئەدەبییە، بە نەوعێک ئەو شعرەی نووسیوە، خوێنەریش زەلیل ئەکا، ئەم شعرەی مەحوی ڕێک چاو کەرەوەیە بۆ مرۆڤ باسی ئەوە ئەکات کە ئەوەنە لە ئیشی بێمانا و بێسوودا کاتی کوشتووە، هەموو عومری بە با چووە، ئەوەنەی کات کوشتووە کە کات بۆ مردنیشی نەماوە مەجبوور داوای کات لە خاوەن کات بکات بڵێ خوایە بەس ئەوەنە تۆزێک کاتم بەیتێ بەس ئەوەنە بتوانم بمرم. تەواوی شیعرەکە :- لە ناکەس کارییا، خاکم بە سەر، ڕۆیی بە با عومرم خودا! تۆ بمژیێنە تا لە بەر قاپی کەسێ دەمرم بە زایع چوو لە ما لا یعنىیا وەقتم هەموو، یەعنی دەبێ وەقتێ لە بوالوقتێ بخوازم دا تیا بمرم ئەجەل دەورم دەدا: حازر بە! وادەی دەور و تەسلیمە منی غەفڵەتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکوو منداڵ لە بەر پیری سەرم خۆی ناگرێت و تازە پێ دەگرم چیە سووچ و گوناهی؟ بۆ چی دەیکاتە جەزاخانە؟ لە قەبر هەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعوا چیە قەبرم سبەینێ یُحشرُ المرءە، براگەل، فرسەتە ئەمرۆ تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخۆ چی دەوێ مەحوی کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدتەورم مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەسفی سەتتاری وەگەرنا، زەحمەتە پا بوونەوەم، نامومکینە سەترم . . #fyp #جریوە #دادیار #مەحوی #شعر

جریوە
جریوە
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 11 February 2026 16:01:25 GMT
145217
4243
23
647

Music

Download

Comments

lost.live96
lost :
ناوى شاعير جيه 💙
2026-06-21 22:52:52
0
gully_payz999
Gully//\\payz :
اللە لەو ووشانە گول لەدەمی دئتە دەر شاعیرر🌹🌹🌹
2026-04-23 07:55:41
0
archives2374
𓆙 :
Ka jwanaaa 🖤
2026-02-14 22:03:17
2
h_h66h0
🖤 :
خودا تۆبم ژیێنە تا لەبەر قاپی کەسێ ئەمرم🥰💔
2026-07-26 21:46:46
0
usera9j1ubikpr
Lanya kareem :
2026-04-12 17:25:09
0
user3800976667711
user3800976667711 :
بەراستی بەرزە ێەم شیعرە
2026-02-13 15:59:50
1
azhaaaa._
ئــــــەژە :
ئەی لەجوامی و بەرزی حەزرەتی مەحوی😍.
2026-02-11 21:12:41
2
pazhar999
Y4KHY🖤 :
ئاییییی مەحوی
2026-02-11 16:46:04
1
omarqasim8
Omar Qasim :
لینکی تلیگرام بێزحمەت
2026-02-12 10:46:31
0
a7fadsalahadin
🇵🇸💛🇹🇯 :
bra gyan law hamu jwania
2026-04-09 22:48:05
1
hoshyarmajidsalh
Hoshyar Majid Salh :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2026-02-14 21:10:48
1
nunu70765
NuNu :
🥰🥰🌹
2026-03-27 15:16:57
0
dastan1108
Dastan :
🖤🖤
2026-02-11 21:40:10
0
farskarem67
Fars Karem :
🥰🥰🥰🥰
2026-03-20 05:45:51
0
muhammadrustumali
Mahamad Rostam :
🥰🥰
2026-04-03 14:38:13
0
karwantaqana277
Karwan Taqana277 :
🥺🥺🥺
2026-02-13 10:30:00
0
hunarmhamad29
Hunary Mator :
❤️❤️❤️
2026-02-12 15:32:19
0
extrause36
فـەنــا :
🖤
2026-02-14 14:39:17
0
kardokoey91
KRD91 :
✌✌✌
2026-08-03 01:32:47
0
hardykurda
hardy kurda :
چیە سووچ و گوناهی؟ بۆ چی دەیکاتە جەزاخانە؟ لە قەبر هەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعوا چیە قەبرم
2026-02-12 02:31:55
3
dddddo331
malik :
سبیەنێ یەهجورول مەرئە وادەی دەورو تەسلیمە
2026-02-11 17:20:51
0
To see more videos from user @jrewa_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About