@ajj_as: ماضل#بعد شي مملوح #محمد الجنامي #قصائد حسينيه#pcapcut #foruyourpage

الزياديه🇮🇶
الزياديه🇮🇶
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 12 February 2026 16:42:39 GMT
708
127
0
2

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @ajj_as, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئێمە چیتر قسە ناکەین؛ نەک لەبەر ئەوەی وشەمان بڕاوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئێستا لە نێوانماندا دیوارێک هەیە بە قورسای “مالێکی تر” و “سەقفێکی جیاواز”. تەنها لەبەر ئەوەی ئێستا دەستت لە ناو دەستی کەسێکی تر دایە و ئەڵقەیەک لە پەنجەتدا دەبریسکێتەوە، وا مەزانە کە من تۆم لەیاد کردووە. ڕاستییەکە ئەوەیە، من هێشتا لێرەم لە ناو وێرانەکانی دوای تۆدا، سەیری ئەو خانووانە دەکەم کە بڕیار بوو پێکەوە بییانکەین بە واقعی، بەڵام ئێستا تۆ لەگەڵ “بیگانەیەک” دەیان نێژیت. ئازارە ڕاستەقینەکە لێرەدایە؛ کە من هێشتا لە دوورەوە نزا بۆ باشیت دەکەم، لەکاتێکدا دەزانم کەسێکی تر لە تەنیشتەوە و بە ناوی خۆیەوە بانگت دەکات. ئایا ئەو کەسەی ئێستا لە تەنیشتە، دەزانێت چەندە “ماندوویت” تەنها بە تەماشاکردنی چاوەکانت؟ ئایە ئەویش وەک من هەموو وردەکارییە بچووکەکانتی ڕۆحتی لا پیرۆزە؟ هەموو شەوێک لەگەڵ سێبەرەکەی خۆمدا دەکەوومە ململانێوە، کاتێک بیر دەکەمەوە کە تۆ ئێستا لە ژێر سەقفێکدا دەخەویت کە من تەنها “تاوەکەم لە یادەوەرییەدا” ماوە. ئەمە ڕاستییە وەک خەنجەرێکی سارد ڕۆحم دەخوات، کە دەبینم چیتر بەشێک نیم لە ژیانت و کەسێکی تر بووە بە “خاوەنی” ئەو دەستانەی کە بڕیار بوو هی من بن. دەمەوێت بزانیت، من هێشتا لێرەم، نەک بۆ ئەوەی ژیانت لێ تێک بدەم یان بگەڕێمەوە، بەڵکو تەنها بۆ ئەوەی بزانیت کە “مڕۆڤێک” هەبوو تۆی بە هەموو جیهان نەدەگۆڕییەوە. نەکەی بترسیت لەوەی ڕۆژێک دڵت تووند بێت و کەس نەبێت گوێت لێ بگرێت؛ من هێشتا ئەو پەناگەیەم کە ئامادەیە هەموو خەمەکانت لە ئامێز بگرێت، هەرچەندە ئێستا ژیانی تۆ “قەدەغەکراوە” بۆ من. بیری بوونت دەکەم، نەک تەنها وەک خۆشەویستێک، بەڵکو وەک ئەو پارچەیەی ڕۆحم کە بە جێهێشتنی من و چوون بۆ لای کەسێکی تر، بۆ هەمیشە لەگەڵ خۆتدا بردت. هیچ شتێک بۆ هەمیشە نییە، بەڵام هەندێک کۆتایی هەن هێندە قورسەن، کە مەرۆڤ ناچار دەکەن تا مردن لە ناو “خۆزگەکاندا” پیاسە بکات. لە کۆتاییدا، ئەمە وەک سکالایەک بۆ ویژدانت جێدەهێڵم: من لە هەموو کەس جوانتر و پیرۆزتر تۆم دوویست، خەونی من تەنها ئەوە بوو ناوم لە تەنیشت ناوت بێت و تەمەنم لەگەڵ تەمەنت پیر بێت. بەڵام تۆ، من بە ناشیرینترین شێوە فریدایەی ناو ڕابردوو و منت کردە “میوانێکی غەریب” لە ژیانی خۆتدا. تۆ لەگەڵ یەکێکی تر ڕۆشتی و نەتزانی کە بەم کارەت، من و هەموو پاکییەکانی ناو دڵمت پێکەوە ناشت🖤🥀…!

About