@maqlubaforlife: منم ژەنەراڵی پاییز.. منی هەرگیز ئۆقرە نەدیو ژنەراڵم...ژەنەڕاڵی هەزارەها داری ڕووت و ملیارەها گەڵای وەریو *** منم ژەنەراڵی پاییز... کاسکێتەکەی سەرم هەورە و ئەستێرەکانی سەر شانم چەند گەڵایەک بە ڕەنگی زیو پاڵتۆی بەرم کزەبایە و شمشێرەکەم لقی درەختێکی ڕزیو *** منم ژەنەراڵی پاییز خوێنێکی زەرد بەنێو دەمارما دەگەڕێ و چاوم هەر وەک هەور نمناک تەنیا من بووم کە لە تابووتی شووشەدا چەندین گەڵام سپارد بە خاک *** منم ژەنەراڵی پاییز من بووم لەگەڵ زریانی بیرچوونەوەدا...کەوتمە جەنگ و زۆر گەڵام دەرهێنا لە چنگ من بووم شەوی گەڵاکانم... خستە ژێر بالی تریفە و ورشەی گزنگ *** منم ژەنەراڵی پاییز پاییز بەبی من هەتیوە و من بووم وتم بەڵێ تەرمی نسێی سەوزە... گەڵای وەریوی کۆچکردوو تەنیا منم کە لە میحرابی پاییزا... بۆ گیانی زیندووی گەڵاکان... نوێژی شەهید دائەبەستم...ناوی نانێم نوێژی مردوو. -ژەنەڕاڵی پایز.#ژەنەڕاڵی_پایز #عەدنان_کەریم #شیعر
ز
Region: IQ
Sunday 08 March 2026 18:18:30 GMT
Music
Download
Comments
𒌐 :
ئێوارەی روژی یەکەمی جەژن:
2026-03-09 00:04:55
41
فرمێسک🌊 :
گوڵبێت بە نەشتەر بچێت بە دڵما زۆ جوانە 🥰
2026-03-09 09:10:28
1
ٰ :
ئەو پۆستە بۆ ئەوەنە ڕاقیە ئەیهاوار
2026-03-09 02:24:37
12
:
2026-03-08 23:47:08
5
hav 🍪 :
2026-03-09 01:48:13
1
﮼س 𝘴 💛 :
2026-03-09 02:11:50
1
ᵀʰᵉ 𝘼𝙡𝙚𝙭𝙖𝙣𝙙𝙚𝙧 :
😍:..............
2026-03-09 10:58:44
2
👑ᑫᗩYSᗩᖇ👑 :
حەز بە پایز دەکەم بەڵام کە بیرم دێتەوە کە ئازیزەکی لێ بردووم،بێتاقەتم دەکات لێی..
2026-03-09 00:04:12
5
Sunchild :
شەوی تاریک و بێدەنگی هاژەی ڕووبار و یەکدەنگی…
لەناو کووچەی خەیاڵی تۆ بە یادی تۆم من بە یادی تۆ…
2026-03-08 23:35:57
2
To see more videos from user @maqlubaforlife, please go to the Tikwm
homepage.