@user4284450887124: Florida Woman Busted for Stealing Camaro - Miami, Florida - January 3, 2026 #cops #copsontiktok #copsoftiktok #police #policeofficer #policeoftiktok

Cops
Cops
Open In TikTok:
Region: US
Thursday 12 March 2026 04:31:22 GMT
158
2
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @user4284450887124, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

نازانم لەکوێوە دەست پێ بکەم و چۆن ئەم چیرۆکە تاڵە بگێڕمەوە! یانی هەمووی درۆ بوو؟! ئەو هەموو خۆشەویستی و بەڵێنانە تەنها سیناریۆیەکی بێ بنەما بوون؟! ئەو هەموو قوربانیدان و خۆبچوککردنەوەیەی من بەرامبەر تۆ کردم، لە کۆتاییدا تەنها بۆ ئەوە بوو کە زیاتر بشکێم؟! ئێستاش باوەڕ ناکەم کە تۆ ئەو کەسە بیت کە ئاوا دڵڕەقانە بەرمی دایت و منت تێکشکاند. هەر کەسێک ئەمە ببینێت، بڕوا ناکات؛ بۆیە هەندێک جار بە خۆم دەڵێم:
نازانم لەکوێوە دەست پێ بکەم و چۆن ئەم چیرۆکە تاڵە بگێڕمەوە! یانی هەمووی درۆ بوو؟! ئەو هەموو خۆشەویستی و بەڵێنانە تەنها سیناریۆیەکی بێ بنەما بوون؟! ئەو هەموو قوربانیدان و خۆبچوککردنەوەیەی من بەرامبەر تۆ کردم، لە کۆتاییدا تەنها بۆ ئەوە بوو کە زیاتر بشکێم؟! ئێستاش باوەڕ ناکەم کە تۆ ئەو کەسە بیت کە ئاوا دڵڕەقانە بەرمی دایت و منت تێکشکاند. هەر کەسێک ئەمە ببینێت، بڕوا ناکات؛ بۆیە هەندێک جار بە خۆم دەڵێم: "نەخێر، ئەوە ڕاست نییە، ئەمە تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا بۆ مانەوەت لە ژیانمدا دەجەنگم یان نا". بەڵام کاتێک دەنگی بێدەنگی تۆ دەبیستم، دەزانم کە ئەوە خەیاڵ نییە و ڕاستییەکی تاڵە. هەموو کاتێک بەو قسانە دڵی خۆم دەدەمەوە، بەڵام ئیدی زەحمەتە بتوانم بەرگە بگرم. بەقوربانت بم، چیم بۆت نەکرد؟! بە هەموو شێوەیەک خۆمم بۆ بچوک کردیتەوە، هەموو هەوڵێکم دا بۆ ئەوەی دڵخۆشت بکەم و لە ئاست چاوەڕوانییەکانت بم. هەموو شتێکم بۆت کرد، تەنها بۆ ئەوەی لەگەڵم بیت. کەچی تۆ زۆر بێڕەحمانە، بێ ئەوەی چاوێک بنوقێنیت، هەموو ئەو بناغانەی کە پێکەوە داماننابوو، تێتکاند و منت وێران کرد. ئەو کەسەی کە ڕۆژێک شانازی بەوە دەکرد کە هەیە و لافی بەهێزی لێ دەدا، ئێستا لە هەموو دونیا بێزارە. لە سایەی تۆوە، ئیتر هیچ شتێک بەلامەوە گرنگ نییە. ئەوەندە دڵشکاوم کە نازانم دوعای خێرت لێ بکەم یان داوا لە خودا بکەم کە ئەم هەموو ئازارەی کە چەشتووم، قەرەبووم بکاتەوە. چیرۆکی من لەگەڵ تۆ تەنها چیرۆکی دڵشکانێک نییە، بەڵکو چیرۆکی ئەو کەسەیە کە خۆشەویستییەکی بێسنووری بەخشی بە کەسێک کە شایەنی نەبوو. ئەمەش ئەنجامی خۆشویستنی کەسێکی نالەبارە... #ashkoo_13 #foryou #fypシ #foryoupage #actives?

About