@neluf4.r: داپیرە گیان… دایە من چۆن لەبیری دەکەم کە سەرم دەخستە سەر کۆشت لەبەر سۆپاکە قژت بۆ وشک دەکردمەوە، چۆن لەبیری دەکەم ئەو شەوانەی لە سێیەکی شەودا لەگەڵ دەنگی دووعاکانت بەخەبەر دەهاتم هەتا بەرەبەیان دووعای باشت بۆ دەکردم، دایە گیان کێ دەزانێ وەکو تۆ ئەو خواردنە خۆشانە درووست بکات؟ ئەی خۆ ئەوەشم هەر لە بیرە کە تا درەنگ نانت نەدەخوارد و لەبەر دەرگاکە دادەنیشتی چاوەڕێت دەکردم تا دەهاتمەوە و بەیەکەوە نانمان دەخوارد، ئای دایە گیان چەند جار پێت وتووم تۆ جەرگی جەرگەکەمی واتا لە ڕۆڵەی خۆم لەپێشتریت. هەر جارێک بەفر دەباری و پێت دەوتم مەچووە دەرەوە سەرمات دەبێ، کە دەچووم و دەهاتمەوە بە دەستە میهرەبانەکانت بەفرت لە پرچەکانم دەکردەوە، چەند جار بە جەرگی سووتاو گریاویت لەلام، کوێربم فرمێسکی دلتەنگیت نەبینم، ئای دایە گیان من لە یەک شت دلنیابم لەو دونیا فانییە، ئەوەیە خۆشەویستی تۆ پاکترین هەستە لەو دونیایە داپیرە گیان… دایە . هودا🖋️♡ . #explore #fyp #هودا

هودا🏷️
هودا🏷️
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 12 March 2026 16:26:57 GMT
3632
173
0
16

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @neluf4.r, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About