@sahand_ozery: ڕۆژێک منیش مەجنونی تۆ بووم! یەکەم ڕۆژ کە یەکترمان بینی، کە هاتم بە شوێنتدا، کە بۆ یەکەمجار بەڕاستی بینیمیت؛ بریقەیەک لە چاوتدا بوو وەک هەسارەیەک ئەستێرەیەک ڕابکێشیت، ئاوها جەزبی کردم! ڕۆژان هاتن و ڕۆژان ڕۆیشتن... ئێستا ئەو بریسکەیە لە چاوەکانتدا نەماوە، کە وێنەکانیشت بەڕێکەوت دەبینم، بۆ ئەو بریسکەیە دەگەڕێم و بریسکە ونە... من پتر لەوەی بەدوای خۆتەوەبم، بەدوای ئەو شتەوەبووم لە چاوەکانتدا... ئەرێ ئەو شتە چی لێهات..؟! وەختی خۆی عەشیرەتی قەیس دەچن بۆ لای لەیلا، یەکێکیان ئەڵێ "ئەمە تۆ لەیلایت؟خۆ ئەوەندەیش جوان نیت کە کوڕەکەی ئێمەت شێت کردووە!" ئەویش ئەڵێ بەڕێز ئەمە هەموو جوانییەکەی من نییە، بۆ ئەوەی هەموو جوانییەکەی من ببینیت دەبێت مەجنون بیت! ئەوە چیرۆکی لەیل و مەجنون... بیرت دەخەمەوە ڕۆژێک منیش مەجنونی تۆ بووم! هیوادارم ئەوەی هەڵتبژاردووە بتوانێ وەک من جوانییەکانت ببینێ... هەردووکیشمان دەزانین؛ ناتوانێ و ناشیبینێ..! توانا ئەمین #suly #kurdistan #fyp #hawler_slemani_dhok_karkuk_hallabja #sulaymaniyah

Sahand
Sahand
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 13 March 2026 09:52:06 GMT
27718
3859
24
115

Music

Download

Comments

To see more videos from user @sahand_ozery, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About