@dr.rangeenkamal: شلەی تاسکەبابی سلێمانی کەرەستەکان : 🧅 پیاز، ئەگەر پیازە وردەکان بێت جوانترە بەڵام گەر نەبوو ئەوا پیازی گەورە دەهێنین ئەیکەین بە ٤-٦ لەتەوە، زۆر وورد نەبێ چونکە بە کوڵان خۆی جوان نەرم ئەبێتەوە و خۆشترە پیازەکە لەناو شلەکە دیار بێت نەک بتلوخێتەوە. 🧅 گۆشتی کوڵاو. 🧅 دۆشاوی تەماتە. 🧅 ڕۆن یان زەیت. 🧅لیمۆی بەسڕە. 🧅 خوێ و بەهارات ( زیرە یاخود کەمون، بیبەری ڕەشی وورد) ئامادەکردن:👩🍳 مەنجەڵێی بوخار بەکاردەهێنین چونکە باشترە و زووتر ئەکوڵێت و خەست دەبێتەوە شلەکە بەڵام ئەشتوانین مەنجەڵی ئاسایی بەکاربێنین, کاتێکی زیاتری پێویست ئەبێ بەو شێوەیە ئینجا ڕۆن ئەکەینە مەنجەڵەکەوە و دۆشاو ەکەی تیا سوورئەکەینەوە پاشان پیازەکەی بۆ زیادئەکەین وئەویش کەمێک سوورئەکەینەوە تێکەڵی ئەکەین پاشان گۆشت ولیمۆی بەسرە و ئاوی تێدەکەین لەگەڵ کەمێک خوێ و بەهاراتەکەش بڕەکەی بە پێی ئارەزوو.. سەری مەنجەڵە بوخارەکە دادەخەین و وازی لێ ئەهێنین تا ١٥ خولەک بکوڵێ بە هەڵم یاخود ئەگەر لە ناو مەنجەڵی ئاسایی بوو ئەوا لێی ئەگەڕێین لەسەر ئاگرێکی کز هەتا جوان جوان پیازەکە نەرم نەرم ئەبێتەوە بەڵام کاتی زۆر ئەوێت.. بەهیوای سوود بینین 🌙🌙 #ramadan2026 #تاسکەبابی #خواردنی_خۆش #creatorsearchinsights
dr.rangeenkamal
Region: IQ
Tuesday 17 March 2026 16:53:27 GMT
Music
Download
Comments
st,sayran :
لەتکە نۆک و خەست بێتەوە قەزاتمەیە
2026-03-19 19:33:40
0
د. زانا هۆشیار خۆشکانی :
😁😁😁👍👍👍
2026-04-08 12:14:34
1
د. زانا هۆشیار خۆشکانی :
😋😋😋😋😋
2026-04-08 12:14:42
1
pepe :
😍😍😍😍😍
2026-03-19 21:02:07
1
Jehan Rashid :
🥰🥰🥰
2026-03-17 20:35:31
1
zhala823 :
😁😁😁
2026-03-17 22:12:57
1
د. زانا هۆشیار خۆشکانی :
😂😂👍👍
2026-04-08 12:14:29
0
To see more videos from user @dr.rangeenkamal, please go to the Tikwm
homepage.