@nectareeph: 👕✨ Dumi kumapit? Try BioEnzyme! Tanggal agad, banayad sa damit at kamay. Order TikTok! #BioEnzyme #PangtanggalDumi

Nectaree-PH
Nectaree-PH
Open In TikTok:
Region: PH
Thursday 19 March 2026 06:52:34 GMT
225991
871
11
101

Music

Download

Comments

jhannepmntl
jhanne jhanne :
naku ndi totoo yan
2026-03-27 05:48:34
1
joyce82626
Joy baccay :
Hindi po totoo yan dami Kong binili n gnyan no effect
2026-03-29 02:06:00
1
glooyie
glooyie :
Didn’t work. Waste of money
2026-03-21 13:04:50
1
em.ci_
Goftball :
wag magpaloko.
2026-03-30 02:33:34
0
garciaglo4
Christy G. :
not work not true
2026-03-25 15:23:03
0
esojnashtur
Royale Khalid Preloved Closets :
Mas effective pa ang chlorine powder😁
2026-03-31 00:01:01
0
adelinellorong
adeline_llurong :
paano
2026-03-29 02:43:38
0
berzyombrosa
Berzy Ombrosa :
paano gagamitin or ilang takal Ang ilagay sa tubig
2026-03-21 07:13:13
0
lizaabelidas
lizaabelidas :
wow🥰
2026-03-24 14:13:54
0
maria.tabangcura
Maria Tabangcura :
gusto ko yan sana totoo
2026-03-26 04:55:22
0
To see more videos from user @nectareeph, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

هاكا هاتنه‌وه‌. دره‌نگه‌. دره‌نگه‌. له‌لایه‌كه‌وه‌ ترسی هاتنه‌وه‌ی ئه‌وان ‌و له‌ده‌ستچوونی ئه‌م هه‌له‌ به‌ نرخه‌ دڵمی ده‌كرماند، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ شه‌رمنی ده‌مكوتی ده‌كردم ‌و زمانمی ده‌برده‌ كلیله‌. خۆ ده‌روونیشم جۆشێكی وه‌های سه‌ندبوو، كه‌ ده‌توت ئاگری نه‌ورۆزی تێدا كراوه‌ته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامدا بڕیارم دا پێ بنێم به‌ جه‌رگمدا. چونكه‌ ئه‌و هه‌سته‌ی زۆری بۆ هێنابووم، ترس‌و سام و شه‌رموشۆ، نه‌یانده‌توانی به‌ری لێ بگرن‌و كۆڵی پێ بده‌ن. ده‌مم هه‌ڵهێنایه‌وه‌ چیم له‌ دڵدایه‌ ده‌ری ببڕم وتم:  - ئافتاو!... كه‌چی له‌وه‌ زیاترم بۆ نه‌وترا. ته‌نیا ئه‌و وشه‌یه‌ و ئه‌وانی تر،له‌ گه‌روومدا گیریان خوارد. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ته‌نیا وشه‌یه‌، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئافتاو،له‌و په‌ڕی مه‌به‌ستم تێ بگا، له‌گه‌ڵ وتنیدا لێشاوی ئه‌و هه‌سته‌ به‌جۆشه‌م، له‌ناخی ده‌روونمه‌وه‌ هوروژمی هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌. له‌ دووتوێیدا ئه‌و په‌ڕی سۆز‌و خۆشه‌ویستیم روون ده‌بووه‌وه‌. بۆ ئه‌ویش هه‌ر كه‌ سه‌ری هه‌ڵبڕی ‌و سه‌رنجی دامێ، روومه‌ته‌كانی هێنده‌ی تر سوور هه‌ڵگه‌ران. چاوه‌كانی كه‌وتنه‌ بریسكه‌ بریسك‌و گه‌شكه‌یه‌كی به‌ختیاری پرژایه‌ سه‌ر سیمای. ئیتر كه‌ له‌ وه‌رامدا وتی:  - به‌ڵێ. ده‌توت ساڵه‌هایه‌ چاوه‌ڕوانه‌ من بڵێم: ئافتاو ‌و ئه‌و بڵێ: به‌ڵێ. دوایی بێده‌نگییه‌كی دڵپروێن، باڵی به‌سه‌رماندا كێشا. بێگومان ئه‌و چاوه‌ڕوانی من بوو ده‌م هه‌ڵبێنمه‌وه‌و قسه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م. منیش چاوه‌ڕوانی وته‌یه‌كی كاریگه‌ری ته‌ڕوبڕ بووم، كه‌ بۆم پێك بێ‌و ئه‌و لێشاوی هه‌ست و نه‌سته‌می پێ ده‌رببڕم. كه‌چی دوای ئه‌و ماوه‌ی بێده‌نگیه‌ی كه‌ به‌ چه‌رخێك ده‌چوو، ته‌نها هێنده‌م به‌ده‌مدا هات كه‌ پچڕپچڕ وتم: ئافتاو گیان..من..من تۆم خۆش ده‌وێ  ئه‌وی راستی بێ، ده‌توت وته‌كان به‌نه‌شته‌ر له‌ قورگم هه‌ڵده‌پچڕن. چونكه‌ یه‌كه‌م جار بوو به‌ گوێی كچێكمدا هه‌ڵده‌دان. ئینجا ئه‌وه‌یش له‌لای خۆیه‌وه‌، سه‌رنجێكی قووڵی دامێ‌و چاوێكی ناز‌و رازی بۆ ترووكاندم ‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی شادمانییش كه‌وته‌ سه‌ر لێوانی. ئیتر من پێویستم به‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌و به‌ده‌م ‌و زمان وه‌رامم بداته‌وه‌، بگره‌ چاوه‌ ره‌شه‌ گه‌شه‌كانی، به‌ ئاشكرا پێیان ده‌وتم: منیش تۆم زیاتر خۆش ده‌وێ ئه‌وسا زمانم به‌ربوو. به‌ گاڵته‌‌وگه‌پێكه‌وه‌ وتم:   - ئاخۆ چایه‌كانی ئه‌مرۆشم، وه‌ك رۆژانی تر شیرین ده‌بن؟  ئه‌و به‌ ده‌م بزه‌ ‌و نازێكی دڵڕفێنه‌وه‌ وتی:   - ئا.. ئه‌گه‌ر وه‌ك جاران ره‌تیان نه‌كه‌یته‌وه‌. كه‌ ده‌مم هه‌ڵهێنایه‌وه‌ وه‌رام بداته‌وه‌، ته‌په‌ته‌پی پێی وه‌ستا ژنم ده‌مكوتی كردم. زۆری پێ نه‌چوو خۆیان به‌ ژووردا كرد. ئیتر چوار قۆڵی وه‌ك هه‌موو رۆژانی تر، كه‌وتینه‌ چا خواردنه‌وه‌. من زۆر به‌ تامو كام ‌و بێ هیچ بێزاربوونێك، سێ پیاڵه‌م له‌ چایه‌شیرینه‌كانی جاران هه‌ڵقوڕاند. بگره‌ ئاواته‌ خواز بووم كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵی چاخواردنه‌وه‌یه‌مان، هه‌رگیز دوایی نه‌یه‌ت‌و چایه‌ شیرینه‌ تامداره‌كانی ئافتاویش، قه‌ت له‌بن نه‌یه‌ن. به‌سره‌- شوعه‌یبه‌- 1957

About