@den.v3r: ئەدەبیات و هونەر تەنها کات بەسەربردن نین، بەڵکو ئەرکی هەرە لە پێشینەیان بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و تێڕامانی مرۆڤە. کاتێک عەقڵ و ڕۆحی ئێمە بە مانا قووڵەکانی ئەدەب و هونەری باڵا ڕادێت، ئیتر پێوەرەکانی چێژبینین لە لامان دەگۆڕێن. کاتێک فێر دەبین لە پشت هەر دێڕێکی شیعر و هەر دیمەنێکی فیلم و هەر تابلۆیەکەوە، بەدوای جەوهەر و مانایەکی قووڵدا بگەڕێین، چیتر نمایشە ڕووکەشەکان و قسە بازاڕییەکان ناتوانن سەرنجمان ڕابکێشن. بەڵکو ئەو شتانە دەبنە شتێکی بێزراو و بێ مانا، چونکە مرۆڤی هۆشیار ناتوانێت پێکەنینی خۆی بداتە دەست سووکایەتیکردن بە ئەقڵ. پێکەنینی ڕاستەقینە، ئەو پێکەنینەیە کە لە قووڵایی تێڕامان و ڕەخنەوە دێت ئەو پێکەنینەی کە ڕەخنەیەکی جەوهەریی لە پشتە نەک ئەو نمایشە هەرزانەی کە تەنها بە گۆڕینی شێوەی دەرەوە و لاساییکردنەوەی بێ بنەما دەخوازێت پێکەنینێکی کاتی دروست بکات. مرۆڤ کاتێک چێژ لە شاکارێکی هونەری دەبینێت، ئیتر مەحاڵە بتوانێت چاو و گوێی خۆی ڕادەستی هەر دەنگێکی بێ مانا و هەر نمایشێکی بێ ناوەڕۆک بکات. جوانی لەوێدایە کە ئەقڵ ڕێز لێگیراو بێت، نەک کاتێک کە هونەر بکرێتە ئامرازێک بۆ کوشتنی کات و سوککردنی مانا گەورەکان. دێنڤێر .. بوشرا کەسنەزانی #foryou #fyp #tiktok
دێنڤێر
Region: IQ
Sunday 22 March 2026 19:27:22 GMT
Music
Download
Comments
خۆر✹ :
کتێبــ فێریــ ئەدەبت ئەکـــا🤎.
2026-03-22 19:38:46
721
سـیلۆنا🥀 :
ئای لە جوانی دکتۆر بوشرا♥️
2026-03-23 04:05:41
109
N A Z 🌚❤️🔥 :
خۆشترین و کۆمیدیترین کتێب👍❤️🔥
2026-03-23 15:57:15
38
Suraaa4 🤎 :
حەمەی برای منیش گوێ لە ویزارد ئەگرێ 😒
2026-03-23 18:38:17
126
{𝖘𝖆𝖙𝖚𝖗𝖓}🪐 :
Ay bachy pe bkani kwra baba zhyan fshaya henda nahene xotan zor jai makan ayhawar🤦🏻
2026-03-22 23:31:32
33
zarrrr :
Kteb gawra kraya , tanze jde chya ? Kanjin la comedia jdyat haya ?? W hamu kas wache tu nabe xalk tabe3ate jyawaza lawanaya shtak lay mn pekaninawe be lay tu wa nabe manay wa nya amn jelm w atu aqle w la comedia dazany , yan pechawanakashi rasta hamu kas saliqaki jwani nya la comedia awa rastya hamu kas nazany ba Ch pe bkan y w ba ch penakany awash tanha Paiwande ba zhyan krdna aw kasanay zhyan yan naxosha w zerakn zor comedin w sardakawn law bwara … sh3r ish tekal maka bas comedia ba hich naw3ak sh3r wazn w qafya w berkrdnawa ya laway bnuse bas comedia full bahra ya plan w mandi bune nawe tanha dabe sari3 w zerak be w zhyanaki naxosht habe aw kata ba xot elham t lo de taekid ba awanay sarkawtun la bware comedia xwen ar nen tanha qutabe zhyanaki qursn .
2026-03-23 22:18:44
8
Sahand Nali :
کۆمێدیا واتا ڕەخنەگرتن لە ناشیرنەکانی کۆمەڵگا، نەک ڤاینەرەکان ڕۆڵێکی ناشیرن دەدەنە دایک و باوک، کەسایەتی دایک و باوک ناشیرن دەکەن
2026-03-23 08:33:49
6
ئــــــەژە :
کاتێک ؛ سەرقاڵ ئەبیت بە جیهانی کتێبەکانەوە ، بەدیوێکی دیکەی ژیان حاشنا ئەبیت ، بەردەوام لە تێڕوانیندایت ، بەچاوێکی ڕەخنەوە تەماشای شتەکان ئەکەیت .. شتە مەبەست و ڕاستیەکان لەیەک جیا ئەکەیتەوە .. ئەم گێژاوە پوچگەریاییەی مرۆڤەکان کۆمەڵگای باشووری تەنیوە!
2026-03-22 20:01:24
106
Hama :
بۆ ئەگەر نەخوینیتەوە نابیتە اینسان ؟ ئیوە کێشەکەتان ئەوەیە ئەگەر نەخوێنەوە نازانن قسە بکەن تۆ ئەبیت ئەوە بزانی ئەو شتانەی لە تۆیا نیە لە کەسیکی ترا هەیە ئەتویت ئەم خەلکە وەک تۆ وابێ تۆش و ئەوانەی وەک تۆ بیر ئەکەنەوە ئاسنی سارد ئەکوتن هیچ لەگەل کورتە فیدیۆیەکی وانیم تۆ باسی ئەکەی بەڵام زۆر دڵنیان ئیوە بە قەد ئەوەشتان پێ نەکراوە نەتانتوانیوە زەردەخەنە بخەنە سەر لیوی کەسیک وەک وشکە سۆفی هەر قسە ئەکەن هیچشتان لێ سەوز نابێ بیزار نەبون لەم هەموو چاوپێکەوتنە .!
2026-03-23 02:56:33
12
𝓢𝓪𝓡𝓪🤎🕯️” :
rekk chan juana🩶🕯️!
2026-03-22 23:57:59
6
nali shèxo :
عەزیز نەسینیشم نەخوێندوەتەوەو پێکەنینم بەو جۆرانە نایەو کتێبیش ناخوێنمەوەو موعجیبی شعری بەناو شاعرەکان نیم چی پیەوەندی بە خوێندنەوە هەیە زەوق و سەلیقەی ئینسان ؟
2026-03-22 22:31:45
40
hama :
هەتاکو زۆر لە ڕوناکیا نەبی چێژی تاریکی نازانی مرۆڤ لە بەهێزیو بەقۆتی شعر یان شتێکی کۆمیدی یان هەرشتێکی دیکە چێژ نابینێ بەڵکو لە جیاوازی شتەکە چێژ دەبینێ شعرەکانی شێرکۆ بێکەسو لەتیف هەڵمەت کوا بەقۆتن تەنها ئەوەیە جیاوازیان هەیە شێرکۆ بێکەس باسی دەرگاو تاوەو پانکە دەکات کە ئەمە شتێکی جیاوازە لە شعرەکانی شاعیرەکانی بێش شێرکۆ بێکەس شتی وا نەبوە لەتیف هەڵمەت زۆربەی شعرەکانی بۆ منداڵانە کە ئەویش جیاوازە سەبارەت بە کۆمیدیش تۆ وەرە 3 جار بەقۆت ترین نوکتەم بۆ دوبارە بکەوە لەوانەیە یەکەمجار پێبکەنم بەس دوەم جار یان سێیەم جار پێ ناکەنم بڕۆ سێری تیکتۆکی ساڵی 2019 بکە کە هەنێ ڤیدیۆ دەبینی لەوانەیە بڵێی ئەم سوکانە بوا دەکەن بەڵام کە دەچیت سێری کۆمێنتەکانی ئەو کاتە دەکەیت نیوەی زیاتری ئیمۆچی پێکەنینە کەواتە هەمو شتێک کاتی خۆی جوانە تۆ دەچیت قسەی ئافرەتێکم بۆ دێنی کە نیوەی تەمەنی زیاتر لە خوێندنەوەی کتێبەکانی شاعیرەکانی پێش ساڵاای دوەزارەکان بەسەر بردوە ئەو ئافرەتە هەر دیارە کە پێی ناخۆشە کە گەنجانی ئێستا وەکو ئەو کتێب زۆر ناخوێننەوە بە شتانێک پێدەکەنن کە ئەسڵەن لای ئەو بە شتێکی سوک دەبینرێت چونکە ئەقڵو دڵی هەڵسوکەوتی ئەو سەردەمەی وەرگر توە بۆیە هەستاوە بە دژایەتی کردنی شتڵنی ئەم سەرڕەمە 🥰
2026-03-23 01:30:21
5
𐌔𐋅𐌄𐋄 ᒣ𐌀𐌁O🦦 :
ئەو ئیدیتە ڕاقیە😍
2026-05-11 18:44:41
2
_ :
وانیە
2026-03-23 01:07:44
6
Uglymouse04 :
من نازانم چەن کتێبم خێندۆتەوە زۆرم خێندۆتەوە و ٥ زمانیش ئەزانم بەس وەڵاهی ژیان ئەوەندە ناهێنێ پێنەکەنی بەم شتانە.
2026-03-23 06:15:05
12
Uk_Germany cosmetics🇬🇧🇩🇪 :
خۆی جدیات بەشێكی گرینگی ژیانە بەڵام هەموجدیەكان بۆ ژیانكردن هانابۆكەسەكۆمیدیەكانەبەن
2026-03-23 12:06:43
6
M. :
ئەسلەن ئەم شتانەی ئێستا باون و ئەو پیاوانەی تەقلیدی ژن ئەکەن قێزەوەترین شتە نەک هەر شتەکە پێکەنیناوی نییە بەڵکو کەسەیاتی کەسەکەس ئەخاتە ژێر پرسیار بەڵام چی لەگەڵ خەڵکانێک ئەکەیت کە ئەو کەسانە گەورە ئەکەن؟
2026-03-23 08:08:22
7
trust0991 :
من دكتۆر بوشرام زۆر خۆش ئەوێت ئافرەتێكی بەڕێزە زۆر .... بەڵام تۆ ناتوانی ھەموو مرۆڤەكان وا لێ بكەیت یەك جۆر بیركردنەوەیان ھەبێت ھەموویان لەیەك بچن خوای گەورەش ئینسانی بەو جیاوازیانەوە دروست كردووە جوان كردووە نابێت موجتەمەع ھەمووی پڕۆفیسۆر و دەروێش و كتێب خوێن بێت ئەبێت نوخبەیەك وابن ئەگینا ئەو كات ژیان ھەمووی ئەبێت بە جدیاتێكی بێزاركەر .!
2026-03-23 08:26:56
6
Aray haji🖤🦅 :
داواکارم لێتان بەهەر سعرێک تا ٧هەزارە ڕۆمانی بێناسنامەکان ئی عەزیز نەسین بخوێنەوە بەجدی ئالودە دەبن بەخوا دوعای خێرم بۆ ئەکە😍🥰
2026-03-24 22:35:05
3
mpdad xoshnaw :
باشترين هاوڕێي مرۆڤ کتێبە🖤🙂
2026-04-02 17:50:35
2
Hemdad :
قسەکانی تەواوە، بەلام بەهۆی زۆربوونی رێژەی ئەوانەی ناخوێننەوە کەسانی هەرچی و پەرچی ئەکتیڤ بوونە
2026-03-24 14:27:45
4
a :
زؤرراسته💯/💯
2026-03-26 05:26:40
2
وەرشەی شارۆ :
ئە ی شیێخ ڕە زا و بۆچی تیێپە ڕاند
2026-03-24 17:04:12
2
Ibrahem .rashid👑 :
باشترین هاوڕێ بۆ مرۆڤ کتێبە
2026-03-23 08:24:36
4
To see more videos from user @den.v3r, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2026 TikWM. All rights reserved.