@ariinnaj: ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژەکان ، هەفتەیەک لە هەفتەکان ، مانگێک لە مانگەکان ، ساڵێک لە ساڵەکان لە ڕۆژێکی ساڵدا منت بیر هاتەوە لە بیرت بێ من کێ بووم بۆت ، ئەگەر پرسیاری منیان لە تۆ کرد ، لە بیرت بێت چ مرۆڤێکی بە هیوات لە ناوەڕاستی خەونەکانیەوە بێهیوا کرد بڵێ من بووم بێهیوام کرد ، من بووم خۆشی ویستم و فەرامۆشم کردم ، پێیان بڵێ لەگەڵ من دڵخۆش بوو من خەندەم لەسەر لێوەکانی پچڕاند ،بڵێ من کوڕی خەونەکانی کچێکی هەرزەکار بووم دەیویست ببمە هی ئەو ، بڵێ کە ئەو بۆ من و باوەشی من هەنگاوی دەنا من هەنگاوەکانیم پچڕاند ، ڕێگاکانم لێ داخست ، بەڵێ من بووم وێرانم کرد و وەک ئەوە هیچ نەبووبێت گلەییم لە قسەکانی و ڕەفتارەکانیی دەکرد ، ئەو کە منی بە پشتی خۆی دەزانی پشتم تێکرد ، ئێستا من وێرانم ئەو کەسەشی دەمویست نازانم چی دەکات ، لەکوێیە و کێی لە شوێنی مندا داناوە ، ڕاستە کە دەڵێن مرۆڤێکت وەک خۆت خۆش بوێت پشتت تێدەکات وەک ئێمە ، لە خۆشترین ڕۆژەکان و جوانترین ڕۆژەکانەوە هاتینە سەر ئەم ڕۆژانەی کە من تێیدا توانای ژیانکردنم نەماوە بەبێ ئەوەی توانایەکم مابێت بۆ ژیان بەبێ ئەوەی هەڵەکە لە مندا بێت بێویستی خۆم وێران بوم ! نووسەری تاریکی' #نووسەر #forypupage #for #ئەکتیڤبن #acctive
خاتوونی خوێنەر 🤍
Region: IQ
Thursday 26 March 2026 14:10:24 GMT
Music
Download
Comments
Avin :
❤️❤️❤️
2026-03-27 15:04:29
2
abdulkhalq2000 :
🌷🌷🌷
2026-03-26 23:18:58
2
Tolaa_18 ☻️ :
💔🌱
2026-04-09 23:55:51
0
haval :
🖤
2026-04-16 01:40:57
0
Tolaa_18 ☻️ :
💔❄️
2026-04-09 23:55:32
0
M O N Ox :
🩶
2026-06-07 09:29:25
1
To see more videos from user @ariinnaj, please go to the Tikwm
homepage.