@zana_darbani: -سادق هیدایەت لە نامەیەکیدا پێش خۆ کوشتنی کەس هۆگرم نەبوو، خۆم هەڵسەنگاند و بینیم که من لە ژیانمدا مرۆڤێکی ڕووخۆش نەبووم، هەمیشە ڕووسارد، دڵڕەق و بێزار هاتوومه سەر دنیا، ڕەنگه له سەرەتاوە وا نەبووبم و ژیان و ڕۆژگار تا هەندێک منیان والێکرد، هەتا ئێستا هیچکات له مردن نەترساوم، بەڵام ئیتر دەبێت بڕۆم، بێهودەیه، ژیانم بێبایەخ بووه، پووچ، بێسوود، دەبێت تا زووه خۆم دەرباز بکەم و بڕۆم! ئەمجارە ئیتر گاڵته نییه و هەرچەند که بیر دەکەمەوه، هیچ شتێک من به ژیانەوه نابەستێتەوه، هیچ شتێک و هیچ کەسێک.