@ariinnaj: لە یەکێک لە ناو هەزاران نامەکانی ئەم ساڵانەدا نامەیەکی ئەو کەسەم بینی کە لە ڕابردوودا خیانەتی لێ کردبووم تیایدا نووسرابوو : سڵاو ئازیزم «ئالیا» هیوادارم ئەم نامەیەم وەک نامەکانی تر پێت بگات بەڵام هیوادارم وەڵامم بدەیتەوە ، لە دوای ئەم دوو ساڵەوە کە خیانەتم لێت کردووە ناتوانم باش بژیم ، دەزانیت پیاوان زۆرجار جیابوونەوەیان لا قورس نییە منیش وام هەست دەکرد بەڵام ئێستا وا هەست دەکەم « چیدی بێ تۆ ناتوانم » ، ئەگەرچی بە تەواوی بوونمەوە لە سەرەتادا عاشقت بووم ، خۆشمویستی ، بەڵام تاوانی من بوو کە کۆتاییەکەیم تێکدا ، بەڵێنەکانم شکاند و لەگەڵ ئافرێتێکی دیکەدا کەوتمە پەیوەندیەوە بەبێ ئاگاداری تۆ ، تۆ هەموو کاتێک سەرزەنشتت دەکردم بەڵام سەڕەڕای ئەوەی کە تۆ ڕاست بووی من بە هەڵە تاوانبارم دەکردیت و درۆم دەکرد ، ئاخر ئێستا من پەیوەندیم لەگەڵیدا پچڕاوە چوونکە خیانەتی کرد و ئێستا خۆشبەخت دەژی ، هێشتا کۆتا وشەت لە گوێیەکانمدا دەزرینگێتەزە کە گوتت ، « پەنا ئاهی من خراپ دەتگرێت بە جۆرێک کە هەرگیز خۆت بۆ کۆناکرێتەوە و تا کۆتایی ئەو ژیانەی دەژیت بە ئومێدی باشت بوونەوەت دەژیت بەڵام ناژیت ، بە ئومێدی هاتنی مرۆڤێکی وەک من بۆ ژیانت تەواوی تەمەنت بەڕێ دەکەیت ، بێ من بێکەس دەمێنیتەوە ، تەنانەت ئەو مرۆڤەشی منت بۆ وەلا نا جێتدەهێڵێت » پێدەکەنیم و دەمگوت نا ئەوە ڕوونادات ، بەڵام ئەوەی خراپە ڕووی دا بەڵام من لە هەموو شوێنێک بۆت گەڕاوم و تۆ نەبوویت ، جارێک لە خەونمدا تۆ دەستەکانت بە سەرمدا دەهێنا بەڵام کاتێک لە خەو ڕاپەڕیم بەبیرم هاتەوە کە تۆ هیچ کات ناگەڕێیەوە هێندە گریام تا کۆتا چاو ترووکاندنم و خەو بردمییەوە ، ئاخر من هێشتا بە خەیاڵی تۆوە ڕۆژەکانی تەمەنم بەڕێدەکەم کەسێکی بیست ساڵم بەڵام وەک ئەوەیە پەنجا ساڵ بم ، تەمەنی گەنجیم وەلا ناوە و بەدوای ناونیشانی تۆدا دەگەڕێم بەڵام تۆ لە هیچ شوێنێک نیت ، بیرمە خۆت گوتت « بەشێوەیەک ون دەبم تا کۆتایی تەمەنت هەموو شوێنێک ئاوەدان بکەیتەوە ، شارەکان ، وڵاتەکان ، شاخ و کێوەکان ، گووندەکان ، تەنانەت ئەو شوێنانەشی لێی بووم ، بەڵام من نیم ئەوسا دەزانی ئازاری خیانەتکردن چۆنە ، تۆ دەبێت هەمیشە باجی هەڵەکانت بدەیتەوە و لە ئازاردا نقوم ببیت » فرمێسکی پەشیمانیم دەسڕم و دەڕۆم تاکوو تۆ پەیدا بکەم بەڵام دەترسم تۆ هێشتا هەر نەبیت نووسەری تاریکی' #نووسەر #forypupage #ئەکتیڤبن #acctive #for
خاتوونی خوێنەر 🤍
Region: IQ
Saturday 28 March 2026 17:00:31 GMT
Music
Download
Comments
hedy965 :
جوانە بمێنت ئای خیانەت چی لەمرۆڤەکان ئەکەیت🙂💔
2026-03-28 17:34:49
1
abdulkhalq2000 :
🌹🌹🌹
2026-03-28 17:20:28
1
To see more videos from user @ariinnaj, please go to the Tikwm
homepage.