@asma_xalid: سێو بەگشتی بەهەموو ڕەنگەکانیەوە یەکێکە لە باشترین جۆری میوەکان بۆ تەندروستی، لەکۆنیشدا وتراوە "ئەگەر پێش نوستن سێوێک خوارد، ئەوا هەرگیز پزیشک کاری بەتۆ نابێت". سێو سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڕزگارکردنی لەش لە ژەهراوی بوون، بەهەمان شێوە خواردنەوەشی بەشێوەی شەربەت دەبێتە هۆی کوشتن و لەناوبردنی ڤایرۆس لەلەشدا. بەڵام ئایا هەرگیز پرسیار کردووە جیاوازی چییە لەنێوانی سێوی سور و سێوی سەوز؟ یاخود کامیان سوودی زیاتر بەلەش دەگەیەنێت؟ سێوی سور و سێوی سەوز هەندێک لە سوودەکانیان هاوبەشە لەڕووی تەندروستیەوە، یەکێک لە سوودەکانیشیان یارمەتی پاککردنەوە خوێن دەدەن و مێشک و یادگای مێشک بەهێز دەکات، لەهەمانکاتدا ددان و زمان دەپارێزن و بەهۆی پێکهاتەی ماددەی "پەتکین"ەوە هەستی برسێتی کەم دەکەنەوە، ئەمەش یارمەتی کەمبوونەوەی کێش دەدات، لەلایەکی دیکەوە کۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنن و زۆر سوودی تر. بەڵام سێوی سەوز لەهەندێک ڕووەوە سووی زیاترە لە سێوی سور: سێوی سەوز ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە، بەهۆی بەرزی ئاستی ماددەی ڕیشاڵی. چارەسەری کێشە و نەخۆشیەکانی جگەر دەکات و ئامێری هەرس چالاک دەکات. لەهەمووی گرنگتر پارێزگاری لە پێست دەکات و بەگەشاوەیی و بریقەداری دەیهێڵێتەوە.
asmaa
Region: IQ
Monday 30 March 2026 09:03:02 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @asma_xalid, please go to the Tikwm
homepage.