@diwani_shairan: هۆنراوە: هێمن موکریانی | گۆرانی: کاوە حەمە صالح ‎لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا ‎لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا ‎لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ‎ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە ‎بە شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو ‎بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو ‎لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو ‎ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە ‎زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار ‎لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار ‎تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار ‎ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە ‎لە کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ ‎لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ ‎لە جێژوانێ کە دەکوشم مەمکی یارێ ‎ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە ‎دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم ‎لە سەنگەردا بەرەوڕووی دوژمنانم ‎بە خاکی تۆ دمی ئاویلکەدانم ‎ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە #tiktok #poetry #foryou #fyp #kurdistan

Diwan | دیوان
Diwan | دیوان
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 03 April 2026 12:19:17 GMT
3832
109
5
15

Music

Download

Comments

bi.marrr
Bîmar بیمار :
تۆم هەر لە بیرە ☀️☀️☀️
2026-04-03 12:27:21
1
ibrahim.mahmoud964
Abdulla faraj :
2026-07-10 08:35:43
0
ibrahim.mahmoud964
Abdulla faraj :
2026-07-10 08:35:38
0
kurdstansulimany
دەستی دوو :
🥰🥰
2026-06-03 20:06:33
1
To see more videos from user @diwani_shairan, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About