@net.net.official: خەلیل مەولانایی خەلیل مەولانایی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە خاوەنی چەندین تۆماریی گۆرانییە بە زمانی کوردی. ئەم دیدارەی خوارەوە دیداریکە کەناڵی ڕووداو لەگەڵ هونەرمەند ڕێکی خستووە بە سوپاسەوە لە ڕووداو وەرگیراوە: بۆچی چەند ساڵێکە بەرهەمی نوێت نییە؟ خەلیل مەولانایی: دوایین بەرهەمم لە کۆتایی ساڵی 2010دا بووە، هۆیەکەی ئەوەیە لە رۆژهەڵات دەستکەوتنی شاعیرێک کە شیعری گۆرانی بنووسێ‌ سەختە. جگە لەوەش لە رووی میوزیکیشەوە، میوزیکژەنی باش زیاتر لە باشووری کوردستانن. بەهۆی ئەو بارودۆخەشی بەسەر باشووری کوردستاندا هات، زیاتر لە هونەر دوورکەوتمەوە. راستییەکەی بەشێکیشی پەیوەندی بە کەمتەرخەمیی خۆمەوە هەیە. بەڵام ئێستا سەرقاڵی گۆرانییەکم کە خەریکە دەنگەکەی تەواو دەبێت و پێمخۆشە کلیپیشی بۆ بکەم، هۆنراوەکەم لە کەسێکەوە پێگەیشتووە، بەڵام تائێستا نازانم خاوەنەکەی کێیە. ئەو گۆرانییە لەسەر چ ستایلێکە؟ خەلیل مەولانایی: گۆرانییەکە لە موزیکدا خێرایە و لە گوتنیدا خاوە، چونکە دەمەوێت لەمەودوا ستایلی گۆرانی گوتنم لە سوننەتییەوە بۆ پۆپ بگۆڕم، لەبەرئەوەی لێرە فارسەکان لە بواری موزیکی پۆپدا کار دەکەن و منیش حەز دەکەم وردە وردە بیگۆڕم و وا پڕۆڤەی لەسەر دەکەم بزانم چۆن دەبێت، ئەو گۆرانییەش لەسەر ئەو ستایلە یەکەمین ئەزموونمە. بەڵام هەست ناکەیت ئەو ستایلە لەگەڵ تەمەن و رووخسار و کەسایەتی تۆدا ناگونجێ‌؟ خەلیل مەولانایی: راستییەکەی لەڕووی هەستمەوە بیرم لەم ستایلە کردووەتەوە کە چ شتێک لەگەڵ هەستمدا دەگونجێت تا بتوانم ئیشی تازەی لەسەر بکەم، ئەگەر ئەو موزیکە بتوانێت هەستێک بە من بدات کە بتوانم گۆرانی بڵێم، ئەوە بۆ من گرنگە. پاشانیش لەنێو ستایلەکە بەشێوەیەکی کوردییانە ئیشی تێدا دەکەم واتە ئامێری کوردی تێدا بەکاردێنم، بۆ مەسەلەی تەمەنیش جیاوازی نییە، بۆ نموونە هونەرمەند جوان حاجۆ تەمەنی لە من زۆرترە و بە ستایلەکانی پۆپ و رۆک گۆرانی دەڵێت، بەڵام هەستێکی کوردییانە بە گوێگر دەبەخشێت و دەزانرێت ئەو بەرهەمە کوردییە. بۆ مەسەلەی رووخساریش هەروەکو خۆم دەبم، بەڵام رەنگە لەڕووی جلوبەرگەوە کەمێک بگۆڕێت. گوتت لە رۆژهەڵات دەستکەوتنی موزیسیان کەمێک سەختە، بەڵام گرووپی باشی موزیکیش هەن، بۆچی کاریان لەگەڵدا ناکەیت؟ خەلیل مەولانایی: راستە گرووپی زۆر باشی موزیک هەن، بەڵام بە نرخێکی زۆر گران کار دەکەن، بۆ نموونە هەندێک لەو گرووپانە بە نزیکەی 100 هەزار دۆلار ئەلبوومێکی گۆرانی بەرهەم دێنن کە ئەوەش لەڕووی ئابوورییەوە بۆ من ناگونجێت. هەوادارێکی زۆرت لە باشووری کوردستان هەیە، لەکەیەوە سەردانی باشوورت نەکردووە؟ خەلیل مەولانایی: راستییەکەی دوای کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویستم کاک عیرفان زەنگەنە خاوەنی هۆتێلی چوارچرا لە شاری هەولێر، سەردانی باشووری کوردستانم نەکردووەتەوە و پێموایە زیاتر لە پێنج ساڵە، چونکە ئەو کەسایەتییە هەمیشە هەواڵی هونەرمەندانی دەپرسی و بەرنامەی بۆ ساز دەکردین، بەڵام ئێستا ئەوانە کەم بوونەتەوە. بەنیاز نیت لەو ماوەیەدا سەردانی باشووری کوردستان بکەیت؟ خەلیل مەولانایی: بۆ سەردانەکە پێمخۆشە بە بەرهەمی نوێوە بێمەوە و بەنیازم مانگێک لە دوای ساڵی نوێی کوردی لە شاری سنە کۆنسێرتێک ساز بکەم و ئەگەر ئەو کۆنسێرتە سەرکەوتوو بوو، کۆنسێرتێکیش لە شاری سلێمانی ساز دەکەم. دوای ئەوەی چەند ساڵێکە سەردانی باشوورت نەکردووە و وا ساڵ و نیوێکە کوردستان رووبەڕووی شەڕی داعش بووەتەوە، لە دوورەوە بارودۆخی ئێستای باشوور چۆن دەبینی؟ خەلیل مەولانایی: یەکێک لە هۆکارەکانی بێدەنگیم شەڕی داعشە کە هەموومانی نیگەران کردووە و هەستم دەکرد ئەگەر بەرهەمیشم هەبێت ناتوانم دڵی خەڵک خۆش بکەم. هەوادارێکی زۆرت هەبوو، لەو چەند ساڵەدا پەیوەندییان پێوەکردوویت تا بزانن بۆچی بەرهەمت نییە؟ خەلیل مەولانایی: بێگومان هەواڵم دەپرسن. دوو ساڵ لەمەوبەر چوومە دەرەوەی وڵات کە ئاهەنگمان ساز کرد خەڵک دەیانگوت بۆچی بەرهەمت نییە، بەڵام لەمەودوا ئیدی بە شێوەی تاک گۆرانی دەڵێم و ئەگەر ساڵانەش دوو تا سێ بەرهەم هەبێت باشە، نەک بڵاوکردنەوەی ئەلبووم. هیچ گۆرانییەکی هاوبەشت نییە، خۆت حەزت لە دوێت نییە، یان رێکنەکەوتووە؟ خەلیل مەولانایی: حەز دەکەم بەرهەمی هاوبەشم لەگەڵ کچێکدا هەبێت لە هەر پارچەیەک بێَت کێشە نییە، گرنگ ئەوەیە دەنگی خۆش بێت و ئیحساسی لە منەوە نزیک بێت. 💐💐💐 #kurdishmusic🎶🔝 #سویدن🇸🇪 #ئەفسانەی_کورد #کوردستان_سلێمانی_کەرکوک_هەولیر #مۆسیقای_ڕەسەن

میوزیک&گۆرانی🎵🎤
میوزیک&گۆرانی🎵🎤
Open In TikTok:
Region: SE
Monday 06 April 2026 20:08:19 GMT
571127
15525
297
2469

Music

Download

Comments

lenajahmad
َ :
ئەوکاتە 17 ساڵبوم 😍 ، پیری و هەزار جوانی🌹
2026-04-09 19:26:33
24
niko_niko8484
Niko 184 :
بە یادی ٢٠٠٢ زۆر تایبەتە
2026-04-06 22:03:32
34
chawwkall
chaw kall :
خلیل مەولانا بەس ئەوگۆرانیە کۆنانەی زۆرخۆش وتایبەتن
2026-04-07 09:59:21
11
ramy2020hawa
Hawdang yasin :
ئاااخ تەمەن 🥺
2026-04-07 19:04:34
30
ziyarvip
Bahar Aryan :
يا دي به خير 🌷
2026-04-08 19:50:52
5
rohan_shaqlaway
Rohan_omar :
باشترین هونەرمەندی سەردەمی خۆی بوو ❤️
2026-04-07 07:31:21
17
hero_s_karim1
🌸Hero🦋 :
یادی بەخێر خەلیل مەولانە
2026-04-07 06:50:33
7
kaywanslemany
Kaywan Slemany :
Eistash xosha
2026-05-16 08:34:15
1
rwnakhussen709
rwnakhussen709 :
چەندخۆشبوو بەکاسێت هە مانبوو
2026-04-07 15:50:47
12
3abay.hajy.salh
3aBa😈 :
٢٠٠٣ من ١٠ سال بوم چاکم بەبیرە یادی بەخێر ❤️
2026-04-07 17:36:03
7
minaminokan
مینا محمد :
کە جوان بوو
2026-04-07 21:06:01
10
aliqadir5
Ali Qadir :
٢٠٠٢ هەژدە ساڵ بووم چەنێ خۆشە یادگاری و نۆستالۆجیا😞
2026-04-08 22:48:53
5
haider_abrahemm
الرادود حيدر الفيلي :
ابويه جان يحبه الله يرحمه بحق محمد وال محمد
2026-04-10 03:00:10
6
kalle_online2
Kalle_online UK :
بیرمە هاتە سلێمانی كۆنسێرتی كرد 😍😍😍
2026-04-07 11:14:25
6
sarhad.hawrami
کـــــوڕە هـــــــەورامــــــی :
دەنگێکی خۆش تایبەتی هەیە
2026-04-06 23:54:16
5
jabarebrahim69
Jabar ibrahim :
2026-04-09 08:09:10
2
jabarebrahim69
Jabar ibrahim :
2026-04-09 08:09:26
3
bnar377
Bnar :
2026-04-09 04:04:21
2
wasta.nabaz
wasta.nabaz :
خالید مولانی یادی بە خێر
2026-04-30 22:22:30
1
mo0on288
mo0on288 :
ایهاوار😪😪😪😪
2026-04-23 17:49:36
1
mahammdsabahmoham
س :
اخ اخ
2026-04-18 20:38:18
1
ashty060
Ashty ♡ :
Ay dnya
2026-04-08 23:28:07
3
komar_mahmud
komarـــmahmud :
2026-04-08 18:29:40
2
gulygyan00
gulygyan00 :
یادی بەخێر
2026-04-09 14:15:42
2
To see more videos from user @net.net.official, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About