@sleepy7ama: من خۆم کەسێک نیم کە لەسەر پۆستێک کاپشنێکی دوور‌و درێژ ببینم‌و تاقەتی خوێندنەوەیم هەبێ بەڵام با لە دوورۆ حوکم لەسەر خەڵکیش نەیەین بۆیە فەرموون ڕوونکردنەوەیەکی بچووک.. ئەقڵ و گەردوون: بۆچی چەمکی ماتریالیستی نیوداروینی لەبارەی سروشتەوە بە نزیکەیی و بە دڵنیاییەوە هەڵەیە، کتێبێکی ساڵی ٢٠١٢ی فەیلەسوف تۆماس نایجڵە کە هەموو شوێنکەوتووانی داروینیزم لەرز چووە گیانیان دوای بڵاوبوونەوەی، کتێبەکە سێ ئاڕاستە ئەخاتە ڕوو یەکەم: ئەتوانین بڵێین ئەم گەردوونە خوایەکی نییە (وەک داوکینسو جەماعەتەکەی) دووەم: ئەتوانین بڵێین خوایەک هەیەو هەموو ئەم بوونەوەرەی کە هەیە درووستکراوی ئەون سێیەم: (خۆی لەسەر ئەم بۆچوونەیە) پێیوایە گەردوون خۆی لەخۆیا گەردوونێکی هۆشمەندە و گیانی تیایە، گەردیلە بێ گیان نییە. شوێنکەوتەی هیچ دینێک نییەو خودی "بێ دینیی"شی بە باش نەزانیوە، و کتێبەکەشی مایەی سەرنجە لەو ڕۆژەوەی دەرچووە، زۆر جوانە وانییە؟ چی ئەگەر پێت بڵێم کە ئیسلام بە تەواوی پشتگیری بۆچوونی سێیەم ئەکات؟ بە ئەگەری زۆرەوە زۆربەی ئەو ئایەتانەت خوێندۆتەوە کە زیندوو بوونی بوونەوەر ئەسەلمێنن و بە خۆشت نەزانیوە. گرنگترین ئایەتیان کە زیندووبوونی هەموو ئاسمانەکانو زەوی‌و ئەوەشی لە نێوانیانە ئەسەلمێنێت: "( تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبۡعُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهِنَّۚ وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمۡدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفۡقَهُونَ تَسۡبِيحَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورٗا ) الإسْرَاء :٤٤ هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و زاته ده‌که‌ن، هیچ شتێك نی یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌کات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو به حه‌وسه‌ڵه‌یه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵکیه‌وه) لێخۆشبووه‌و چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبکه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن)" ئایەتێکی تر: ( وَٱلصُّبۡحِ إِذَا تَنَفَّسَ ) التـَّكْوير :۱۸ به به‌ره‌به‌یان که پشووی تێدێت، وه‌کو زینده‌وه‌رێك ئاهی تێدێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به هه‌ناسه‌دان و ژیان و ڕووناکیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت. و چەنەها نموونەی تر، من حەزەکەم ڕای تۆ بزانم کە تا ئێرەی خوێندنەوەکە هاتی، پێت وانییە فەیلەسووفێک کە زانیارییەکی وەها قووڵی نییە لە قورئان‌و ئەسڵەن دینەکانیش ڕەت ئەکاتەوە زۆر سەرنج ڕاکێشە کە گەشتووە بە وەها زانستێک؟ ئەی پێت وانییە ئەمە ئیشی ئێمەی موسوڵمان بوو یەکەم کەس پێی بزانین‌و بڵاوی بکەینەوە؟ #philosophy #religion #argument #targetaudience #sleepy7ama
🕷️
Region: IQ
Wednesday 08 April 2026 17:11:43 GMT
Music
Download
Comments
K :
the editor / the video that he edited
2026-08-30 15:52:26
1
AYOOB :
ئەم ئەکاونتە زۆر جوانە
2026-11-15 05:22:28
0
𝖬𝖺𝖻𝖺𝗌𝗍 :
کەسە بەچی ئیدیت ئەکەی؟
2026-06-26 20:00:00
0
ᛉ ᛋᚨᚾ 🌲 :
2026-04-09 11:48:42
8
𝐃𝐈𝐀𝐑𝐘 𝐓𝐄𝐂𝐇 :
هیوادارم هەردوو ئەڵقە پۆدکاستەکە دکتۆر ڕێبین
بیکەن بە کورتە ڤیدیۆ زۆر تایبەتن پۆدکاستەکەی مەمنون ئەبن من خۆم زیاتر لە 10 جار گوێم لە قۆدکاستەکە گرتووە زۆریش پێویستە بۆ گەنجی ئێستا
2026-10-02 11:25:16
0
black hawk :
دەست خۆش، تیوری پەرەسەندن تیورەكی زانستیە.
2026-04-09 05:26:27
2
ᛉ ᛋᚨᚾ 🌲 :
لۆجیکی زۆربەیان پڕی هەڵەی مەنتیقیە بەداخەوە.
2026-05-28 01:32:07
0
Theophobos :
ڕەحمەتت لێبێ
2026-04-09 07:26:40
3
Asterios. :
Peak content
2026-04-09 14:01:16
2
goran :
💐💐💐
2026-04-10 09:50:53
0
the nerve :
ناوی پۆدکاست ئەرک نەوێ
2026-04-09 22:35:40
0
ڕۆژ ☀️ :
Lazha lazha chya mn tenagam
2026-04-09 15:50:46
0
َ :
😂
2026-04-09 05:50:22
0
To see more videos from user @sleepy7ama, please go to the Tikwm
homepage.