@den.v3r: ڕەگی پیسی: شکستی پەروەردە. با ڕاشکاو بین، ئەوەی دەم دەکاتەوە بە جنێو، یان لەناو ماڵەکەی گوێی لەو پیسییە بووە و لاسایی کردۆتەوە، یان ئەوەتا دایک و باوکی بێدەنگ بوون لە ئاست گەورەبوونی ئەو زمانە پیسەی. لە هەردوو حاڵەت، ئەنجامەکە هەر یەکە. ئەگەر دایک و باوکێک ببیستن منداڵەکەیان کەرامەتی خەڵک دەشکێنێت و بێدەنگ بن، ئەوا لەو چرکەساتەدا ئەوانیش لەگەڵیدا جنێو دەدەن. چونکە بێدەنگی لە ئاست بێڕەوشتی، واتە ڕەزامەندی. ماڵێک کەرامەتی تێدا بێت، ڕێگە نادات منداڵەکەی ببێتە زبڵدانێکی گەڕۆک لەناو شەقام و سۆشیاڵ میدیادا. پەروەردە تەنها قسەی جوان نییە، بەڵکو سزا و سنوورە. ئەگەر ڕێگەت دا منداڵەکەت بە زمانی پیس هێرش بکاتە سەر خەڵک و توڕە نەبوویت، ئەوا پیرۆزت بێت؛ تۆ جنێودەرێکی بێدەنگیت و بەرپرسیاری یەکەمی لەو ڤایرۆسە ئەخلاقییەی کە بەردراوەتە گیانی کۆمەڵگە جنێو وەک چەکی لاوازەکان جنێودان، شکستی عەقڵە. کاتێک زمانت دەبێتە زبڵدان، مانای وایە لە ناوەوە هیچی ترت شک نەبردووە بۆ سەلماندنی بوونی خۆت. بەڵام ئەوەی لای من قێزەونترە، ئەو جۆرە بەرگریکارەیە کە دەیەوێت بە جنێو وەڵامی جنێو بداتەوە. ئەگەر یەکێک بێڕەوشتیی بەرامبەر کردیت و تۆش بە هەمان زمانی ئەو وەڵامت دایەوە، ئەوا پیرۆزت بێت؛ تۆ هیچ نیت جگە لە کۆپییەکی نوێی ئەو. لای من و لای هەر عەقڵێکی ساخ، هیچ فەرقێک نییە لە نێوان ئەو سەگەی کە دەوەڕێت و ئەو سەگەی کە لەبەرانبەریدا دەوەڕێتەوە؛ دواجار هەردووکتان سەگن. لەمەودوا کە بێڕەوشتێکت بینی، مەبە بە ئاوێنەیەک بۆ نیشاندانەوەی پیسییەکانی ئەو. چونکە پێکدادانی دوو بێڕەوشت، نیشانەی ئازایەتی نییە، بەڵکو مەزادخانەیەکە بۆ فرۆشتنی کەرامەت. لای من، ئەو کەسەی وەڵامی جنێو دەداتەوە ڕسواترە لەوەی کە دەستی پێکردووە، چونکە یەکەمیان تەنها نزم بوو، بەڵام دووەمیان هەموو شکۆیەکی خۆی کوشت تەنها بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە دەتوانێت هێندەی ئەو نزم بێت. یان وەک ئینسان وەڵامی بدەرەوە، یان وەک تەرم لێی بێدەنگ بە؛ چونکە مێژوو ناوی هەردووکتان لە یەک لاپەڕەی پڕ لە پاشەڕۆدا دەنووسێتەوە. دێنڤێر .. ئیبراهیم بێ شێخ #foryou #fyp #tiktok
دێنڤێر
Region: IQ
Thursday 09 April 2026 19:32:26 GMT
Music
Download
Comments
دەنیز | Daniiz :
ئەم پیاوە لە مرۆڤێکی ئاسای زیاتر دەزانێت👏🤍
2026-04-09 20:55:08
295
Sophia :
ئاخر سەبرت نامێنت تۆ لەگەڵ ئەو شەڕ ئەکەیت کێشێکتان هەیە دایکم پێی نازانێت کەچی جێوێن ئەخوات خەریک بوو فەصڵ بکرێم لە قوتابخانە لەسەر ئەم باسە 🙂💔
2026-04-09 20:21:07
93
َ :
"بەداخەوە بۆ ئەو کەسانەی وا دەزانن بە سوکایە*تیکردن بە دایک و خوشکی خەڵک دەبنە پیاو، کە نازانن بەوە تەنها بچووکی خۆیان دەسەلمێنن..
2026-04-09 20:24:51
68
𝐀𝐒𝐁🪶. :
wlla reall
2026-04-09 19:54:15
4
𝙷 𝙰 𝙼 𝙰 𝚡 ♥️ :
بژی بەرداوام با 😘♥️👍🏻
2026-04-13 08:46:42
1
H🩶: :
bzhit🖤🖤
2026-04-09 19:35:09
7
𝙍𝙖𝙝𝙖𝙣𝙙 🇬🇫✹ :
first 🖤
2026-04-09 19:34:55
1
luck >16s :
ڕاستە❤️بەڵام هەموو شتێک سنووری خۆی هەیە،
2026-04-09 19:55:47
4
NightMare 🕷️ :
ئـەم پـیـاوە بـلـیـمـەتـە.♥️
2026-04-11 11:05:48
1
❤️🩹 :
پیاو👌🏻👌🏻👌🏻
2026-04-12 20:18:13
0
﮼گورگەە💎 :
Bzhi
2026-06-15 18:56:23
0
heropshdary :
وەڵا بژییییییی مرۆڤ ئەبێ ئاوا تێ بگات لە ژیان🥰🌸
2026-04-10 03:42:24
0
#سًِەِّیِ٘فًِـەَِ٘🕊️⚰️. :
ستۆریم جوانە
2026-04-25 21:57:24
0
𝙐𝙣𝙗𝙪𝙪 𝘨𝘳𝘢𝘨.. 😵💫 :
ناوی ئەکاوەنتی ئەوبرایە🥰
2026-04-24 17:35:41
0
𝐀𝐫𝐬𝐡 :
@﮼ئارە🖤 @arwand @𝗨𝘀𝗲𝗿𝗿.𝗛𝗮𝗺𝗮𝗮🖤. @7AMA,,🖤
2026-04-16 09:48:38
3
XOSNAHAW🦅 :
@shex.garde🔥
2026-04-11 19:39:15
0
hajkok77 :
❤️❤️❤️
2026-04-12 14:16:46
0
V i N i J r :
@↘mabast↙
2026-04-12 17:54:27
0
دانا محمەد :
❤️❤️❤️
2026-06-11 12:15:42
0
بلاك ئایـس❄️ :
@Sheexxa @𝓓𝓲𝓪𝓶𝓸𝓷𝓭💎„
2026-04-13 19:37:35
0
To see more videos from user @den.v3r, please go to the Tikwm
homepage.