@halabjanews: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لۆگۆی خۆی گۆڕی، لەبارەی لۆگۆ نوێیەكەوە دەڵێ: ئەم لۆگۆیە هێمای فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. دیزاینەکەی بە شێوەیەکی واتادار کۆمەڵێک ڕەهەندی پەروەردەیی و نەتەوەیی لەخۆ دەگرێت: پێکهاتە و واتاکانی لۆگۆکە • کتێبی کراوە: بنکەی سەرەکی لۆگۆکەیە کە هێمایە بۆ زانست، خوێندن و فێربوون. لاپەڕە کراوەکان ئاماژەن بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و کرانەوە بەڕووی جیهاندا. • خۆری گەشاوە: لە ناوەڕاستی کتێبەکەدا خۆرێک هەڵدێت کە ٢١ تیشکی هەیە. ئەمە هێمایە بۆ ڕووناکی، هیوا و داهاتوویەکی گەش کە لە ڕێگەی پەروەردەوە بەدەست دێت. هەروەها ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ تیشکی درەوشاوەی خۆری نێو ئاڵای کوردستان . • ڕەنگەکانی ئاڵا: بەکارهێنانی ڕەنگەکانی (سوور، سپی، زەرد، سەوز) ناسنامەیەکی نیشتمانیی بەهێز دەبەخشێتە لۆگۆکە و پابەندبوونی وەزارەت بە پاراستنی کولتوور و ناسنامە و خاکی کوردستان نیشان دەدات.

هۆرامییەکا
هۆرامییەکا
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 13 April 2026 18:21:30 GMT
1370
13
0
3

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @halabjanews, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About