@phoebe_chakar: wouldn’t have it any other way

phoebe chakar
phoebe chakar
Open In TikTok:
Region: AU
Thursday 16 April 2026 07:02:03 GMT
5203
106
1
3

Music

Download

Comments

woodinda
Woodinda Wallace - Artist :
🌹🌹🌹
2026-04-16 07:04:01
0
To see more videos from user @phoebe_chakar, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

چۆن دڵت هات؟ چۆن توانێت لەو تەمەنە پر لە هیوا و چاوەڕوانییەدا، تەنها یەک ڕستە بکەیتە خەنجەر و لە جەستەی ڕۆحی بدەیت؟ کاتێک پێم وتی:
چۆن دڵت هات؟ چۆن توانێت لەو تەمەنە پر لە هیوا و چاوەڕوانییەدا، تەنها یەک ڕستە بکەیتە خەنجەر و لە جەستەی ڕۆحی بدەیت؟ کاتێک پێم وتی: "تۆ هەموو کەسمی"، مەبەستم تەنها وشەیەک نەبوو کە بەسەر زماندا بێت، بەڵکو گەورەترین دانپێدانانی سەردەمەکەم بوو. مانای ئەوە بوو کە لەم دنیایە گەوره و سارد و سەرەدا، تۆ تەنها پەناگە، تەنها ڕووناکی، و تەنها شوێنی حەوانەوەی من بوویت. من هەموو جیهانی خۆم، هەموو خەونەکانم، و هەموو داهاتووەکەم کۆکردەوە و خستە ناو چاوەکانی تۆوە. من تۆم کردبوو بە خانوو، بە نیشتمان، بە کەسوکاری هەموو تەمەنم. کەچی تۆ... تۆ چۆن دڵت هات لەو پەڕی متمانه و خۆشەویستیدا، ئەم نیشتمانه بەسەرماندا ڕووخێنیت؟ چۆن توانیت بە ئاسانی دەستەبەرداری ئەو کەسە بیت کە تەنها چاوی لەسەر تۆ بوو و جیهانی دەرەوەی بۆ پووچەڵ ببووەوە؟ پرسیارەکە ئه‌وه نییە کە "چۆن ڕۆشتی؟"، بەڵکو پرسیاره گەورەکە ئه‌وەیە: چۆن دڵت هات بێکەسم کەیت؟ ئایا دەزانیت بێکەسی چییە؟ بێکەسی ئه‌وە نییە کە کەست نەبێت لە کۆڵان و شەقامەکاندا، بێکەسی ئه‌وەیە کە هەموو کەست لە یەک کەسدا کۆببێتەوە و پاشان ئه‌ویش بتکاته نامۆترین مرۆڤی سەر زەوی. تۆ تەنها جێگەت نەهێشت، تۆ بوونت لەسەندندەوەم. تۆ منت خستە ناو جیهانێکەوە کە پرە لە دەنگ، کەچی من تێیدا تەنها دەنگی تۆم دەویست و ئێستاش بێدەنگییەکی کونده‌پوووانه خەڵاتی ئه‌م هەموو دلًسۆزییەمه. سوێند بەو خۆشەویستییەی کە هەبوو، و نەدەبوو وابێت، شکاندنی دڵی کەسێک کە تۆی بە هەموو کەسی خۆی دەزانی، تاوانی گەورەیە کە هیچ لێخۆشبوونێک ناتوانێت سارێژی بکات. تۆ منت بەجێهێشت، بەڵام ئه‌وەی لەبیرت چوو ئه‌وە بوو کە من نەک هەر لە تۆ بێبەش بووم، بەڵکو لە خۆمیش بێبەش بووم... چونکە تۆ هەموو کەسم بوویت، و بە جێهێشتنی توانێت لە یەک چرکەدا، منیش بکەیته بێکەسترین مرۆڤی ئه‌م ڕۆژگاره. #ashqito#viral#foryou#fyp#foryoupage

About