@shvan_zanst9: قوتابیانی ئازیزی پۆلی نۆیەم :- ئەمەی لە خوارەوە بۆتان دائەنێین نموونەیەکە لە فۆرمی سۆما کە ڕۆژانە دوای تێپەڕینی یەک کاتژمێر لەوەڵامدانەوەی پرسیارەکان دەخرێتە بەردەستت. ١- پێویستە لە پیسبوون و دڕان و تەڕبون و شێوان بیپارێزیت . ٢- هەموو زانیاریەکانی پەیوەندیدار بەقوتابیەوە لەسەری نوسراوە. ٣- پێویستە تەنها پێنوسی قەڵەم دار بەکاربهێنیت بۆ پڕکردنەوەی ناوەوەی بازنەی وەڵامەکەت. ٤- هەوڵبدە جۆری پێنوسەدارەکەت تۆخ بێت . ٥- بەهیچ جۆرێک قەڵەم جاف بەکار نایەت. ٦-لەسەر پشت و ڕووی سۆماکەت هیچ شتێک نانوسیت. ٧- لەکاتی گواستنەوەی وەڵامەکان لە سەر پرسیارەکان بۆ سەر سۆماکە بەهیچ جۆرێک پەلە مەکە. ٨ - لەکاتی وەڵامدانەوە، کام پرسیار بەلاتەوە ئاسان بوو وەڵامی ئەو پرسیارە بدەرەوە کە دڵنیایی لە وەڵامەکەت ،دواتر بگەڕێرەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەوانی تر. ۹- لە کاتی پێدانی سۆماکەت بە مامۆستای چاودێر پێویستە ووردبینی تەواو کرابێت،هەروەها پەنجە مۆری قوتابی و بەڕێوەبەری هۆڵەکە پێویستە لەسەر سۆماکە هەبێت. تێبینی: لەسەر سۆماکە وێنەی خۆت هەیە.
م. شڤان ئەحمەد /زانست
Region: IQ
Friday 17 April 2026 08:37:12 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @shvan_zanst9, please go to the Tikwm
homepage.