@khoshnaww124: کەسم لەدەست نەداوە هیوادرم کەس لەدەست نەدەم… بەڵام دەزانم ئازاری لەدەست دان چۆنە زۆر کەس وادەزانن گەر کەسێک لەدەست بدەی ئازارەکە قۆناغ بە قۆناغ کەم دەکاتەوە بەڵام وانیە وەک شەپۆلێکی دەریایە رۆژێک هەست بە باشی دەکەی ڕۆژێکی تر بچوکترین یادگاری یان وشەیەک دەبێتە هۆی گەرانەوەی ئازارەکە..مرۆڤ لەکاتی لەدەست دانا بروا بەوە ناکا کە شتەکە رویداوە دەزانم کاتێک کەسێک یان شتێکی گرنگ و خۆشەویست لەدەست دەدەی بەشێکی خۆشت لەدەست دەدەی..!وا هەست دەکەی بەردێکی گەورە لەسەر سینگت دانراوە وا هەست دەکەی گە تۆ لەناو خەونێکدای و راستی نییە ، ئەم ئازارە جۆرێکە لەململانێ لەنێوان دڵ و مێشک.. مێشکت دەزانێ شتەکە کۆتای هاتووە بەڵام دڵت هێشتا چاوەرێی هەواڵێک یان بینینێک یان موعجیزەیەک دەکات ئازاری لەدەست دان وەک ئەوە وایە لە نێو دەریایەک بی و شەپۆلەکان بەردەوام لێت بدەن دەزانم زۆر بێدەسەڵاتی بەرامەبەری و ناتوانی قبوڵی بکەی وە ناشتوانی هیچ بکەی بۆ گۆرینی واقیعیەکە دڵ بەبەستراوی دەمێنێتەوە کاتێ مێشک دەڵێ «ڕۆیشت»..ئەوەش دەزانم کە ئازارەکە لە یەک شوێن نییە هەندێ جار دەبێتە گرێیەک لە قورگت نە قوت دەدرێ نە دەردەچێت هەندێ جاریش دەبێتە هۆی لەرزینی دەستەکانت. وەک ئەوە وایە هەموو جیهان قسەت بۆ بکەن بەڵام تۆ لە زمانی ئەوان ناگەی.. وا هەست دەکەی ماڵەکەت رووخابێت و تۆ هێشتا لەوێیت وە چیتر دیوارەکان ناتپارێزن تۆ ناچاری لەسەر ئەم وێرانییە دووبارە دەست پێ بکەیتەوە بەڵام بەبێ ئەو دیوارەی پێشتر هەبوو بۆ پاراستنت!! ئازارەکە وەک تەم وایە لەوانێیە هەموو جیهانت لێ رەش بکا بەڵام بیر بکەوە تەم هەتاهاتایە نامێنێتەوە خۆر هەر هەڵدێتەوە ژیان نەوەستاوە تۆ بەهێزیت و رووبەروی ئازاراکەت دەبیتەوە متمانەت بە خۆت و کات هەبێ هەموو شت چارەسەر دەبێ.. دڵنیام لەوەی ئازاری لەدەست دان هەرگیز ون نابێ بەڵام بە تێپەر بوونی کات تۆ فێری ئەوە دەبی چۆن لەدەوەری ئەو ئازارەدا گەشە بکەیت ژیان بەردەوام بکەی دەزانم ئاسان نییە بەڵام ببە هاورێکەک بۆخۆت و برینەکانت بۆ ئەوەی ساڕێژیان بکەی…#foryou #ئەکتیڤبن🥀🖤ـہہـ٨ــہ #ئەکتیڤ_سفڕە_یەک_تۆز_ئەکتیڤ_بن_دڵەکان😻💔 #fppppppppppppppppppp #zakariaabdulla

ᴿ
ᴿ
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 20 April 2026 15:20:46 GMT
12221
922
3
62

Music

Download

Comments

khoshnaww124
ᴿ :
Capshn..
2026-06-26 12:27:00
1
qzh_lull1
🖤👤” :
💔🌚
2026-05-14 19:53:24
1
7aba.vs.pobg
A💎 :
@esa yaxi @يونس @Rawand_311
2026-04-29 07:54:10
1
To see more videos from user @khoshnaww124, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About