@vietxuanluong97: #creatorsearchinsights

Viet Xuan Luong
Viet Xuan Luong
Open In TikTok:
Region: NG
Tuesday 21 April 2026 08:35:32 GMT
623
18
2
3

Music

Download

Comments

th.nh0846
Thị Ánh :
2026-09-23 02:21:17
0
lannie0698
lannie :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2026-04-24 18:14:39
0
To see more videos from user @vietxuanluong97, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

هەندێک جار لە ژیاندا، قورسترین زەبر لەو کەسەوە دێت کە کەمترین گومانت لە دڵپاکیی هەبوو. تۆنی و پووسی؛ دوو هاوڕێ، دوو برا کە مێژوویەکیان پێکەوە هەمبوو کە کەس نەیدەتوانی تێکی بدات. تۆنی هێندە متمانەی بە پووسی هەبوو، پێی وابوو ئەگەر هەموو جیهان پشتی تێ بکات، پووسی هەر لەوێ لە تەنیشتی دەمێنێتەوە. ​بەڵام ترس... ترس شتێکی قێزەونە. کاتێک ئیف‌بی‌آی قاپی لە پووسی گرت و خستییە بەردەم هەڵبژاردنێکی بێبڕانەوە؛ یان زیندانی هەتاهەتایی، یان فرۆشتنی نزیکترین هاوڕێت، پووسی شکا. لەو ساتەدا مرۆڤ هەموو شتێک لەدەست دەدات، تەنانەت خۆیشی. ​سەیرەکە و تراژیدیا ڕاستەقینەکە لەوەدا بوو کە پووسی ناچار بوو ڕۆژانە ببێتە ئەکتەرێکی سەدۆماسی؛ لەگەڵ تۆنی دابنیشێت، چاوی تێ بڕوانێت، پێکەوە قاوە بخۆن و باسی ڕابردوو بکەن، کەچی لە هەمان کاتدا لەژێرەوە ژیان و قەڵاکەی تۆنی دەدایە دەست دوژمن. ئەو دووڕووییە لە ناخدا، وەک ژەهرێک وایە کە ڕۆژ بە ڕۆژ مرۆڤ دەکوژێت. پووسی لە پێش ئەوەی لەلایەن تۆنییەوە بکوژرێت، هەزار جار بەو خەیاڵ و عەزابە دەروونییە مردبوو. ​کاتێکیش تۆنی ڕاستییەکەی زانی، شۆکەکە تەنها تووڕەیی نەبوو؛ تێکشکانی هەموو ئەو بناغە مەعنەوییە بوو کە لەسەری دەژیا. تۆنی دەیزانی مافیا واتە خیانەت، بەڵام قەت چاوەڕێی نەدەکرد ئەو خیانەتە لەناو خوێن و براکەی خۆیدا بێت. ​کۆتاییەکەش... ئەو گەشتە لەسەر کەشتییەکە. بێدەنگییەک کە قورسایی چیاکانی هەبوو. تۆنی ناچار بوو بە دەستی خۆی کۆتایی بەوە بهێنێت کە خۆشترین یادگارییەکانی لەگەڵدا دروست کردبوو. لەو کاتەدا، هەرچەندە پووسی شایەنی سزادان بوو، بەڵام کوژرانی پووسی لە هەمان کاتدا مردنی بەشێکی گەورەی ڕۆحی تۆنی خۆیشی بوو. چونکە تۆ دەتوانیت خیانەت بسڕیتەوە، بەڵام ناتوانیت ئەو شوێنە چۆڵە سڕیتەوە کە براکەت پێشتر تێیدا دەژیا #idenver9 #thesopranos #foryou #viral

About