@farhad.nariman: 👇 PRESENT (Problem / کێشە) There is a problem = کێشەیەک هەیە There are problems = کێشە هەن I have a problem = کێشەیەکم هەیە He has a problem = کێشەیەکی هەیە 👇 PAST (Question / پرسیار) There was a question = پرسیارێک هەبوو There were questions = پرسیار هەبوون We had a question = پرسیارێکمان هەبوو 👇 FUTURE (House / ماڵ) There will be a house = ماڵێک دەبێت I will have a house = ماڵێکم دەبێت بەبێ پیتە لکاوەکان، ڕستەکە تەنها مانای (There is / There are) دەدات، بەڵام هەرکە پیتە لکاوەکەت (م، ت، ی، مان، تان، یان) نووساند بە ناوەکەوە، دەستبەجێ دەگۆڕێت بۆ خاوەندارێتی (Have) و کارەکەش لەسەر (هەیە/هەبوو) قوفڵ دەبێت! ⚠️لە ڕێزمانی فەرمیدا بۆ خاوەندارێتی هەمیشە (هەیە) بەکاردێت، تەنانەت بۆ زۆریش (چەند کتێبێکم هەیە). بەڵام لە هەندێک شاری کوردستان، خەڵک بۆ شتی زۆر دەڵێن (هەن) وەک "کتێبم هەن". هەردووکیان دروستن! 📝 کاتی تاقیکردنەوەیە! ئەم دوو ڕستەیە چۆن وەردەگێڕیتە سەر زمانی ئینگلیزی؟ وەڵامەکانت لە کۆمێنت بنووسە! 👇 پلانێک هەیە پلانێکم هەیە #زمانی_دایكی #زمانی_کوردی #زمانی_ئینگلیزیت_بەهێز_بکە #فەرهاد_نەریمان