@to_rivv: #xuhuong

tờ ri🧸
tờ ri🧸
Open In TikTok:
Region: VN
Friday 24 April 2026 05:46:22 GMT
238
10
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @to_rivv, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

بەڵام مرۆڤ بۆ ئەوەی بژیت پێوویستە ئومێدیی هەبێت، ژیان کردن بە بێ ئومێد بوونی نییە ، مرۆڤ ئەو کاتەی هەست دەکات کە هیچ ئومێدێکی نەماوە ئەو کات پێوویستە بمرێت، باشترین چارەسەریش بۆ مرۆڤێکی بێ ئومێد ، ئومێد بەخشین نییە پێی ، بەڵکو مردنە ، من مرۆڤێکی بێ ئومێد و ڕەشبینم ، گەر تەواوی ژیانم لەگەڵما دا بنیشیت و گفتوگۆم لەگەڵا بکەیت و باسی ژیانی خۆمت بۆ بکەم ئەوا شتێکت دەست ناکەوێت تا بڵێی بەڵێ فریاس ئەم شتە تۆ بە ژیانەوە دەبەستێتەوە ، ناتوانیت تەنها شتێک یەک شت بدۆزیتەوە لە تەواوی ژیانمدا کە پێوویست بێت بۆی بژیم ، ژیان بۆ هەمووان وەک یەک نییە ، گەر بزانیت من چیم چەشتووە ، ئەو کات دەگەیتە ئەو قەناعەتەی کە هیچ شتێک و هیچ کەسێک من بەم ژیانەوە نا بەستێتەوە، گەر باسی ژیانمت بۆ بکەم و چیرۆکی ژیانمت بۆ باس بکەم ئەو کات دەگەیتە، ئەو قەناعەتەو پێم دەڵێیت فریاس چارەی تۆ تەنها مردنە، گەر هەموو ژیانم بکەمە ڕۆمانێک و بیخوێنیتەوە ، لە سەرەتایی پەڕەکەدا دڵتەنگی سەرتاپای ژیانت دا دەگرێت ، دەزانیت بۆ هاوڕێکەم..؟؟ ، چوونکە لە سەرەتایی پەڕەکەدا و لە سووچێکدا بە دەست نووسێکی غەمبارانە دەنووسم (سڵاو من فریاسم من لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا تەرکی دڵخۆشیم کرد و تووشی خەمۆکی بووم ) ، وە لە ناوەڕاستی ڕۆمانەکەدا دەنووسم بەڵێ هاوڕێیان ئەمە نیوەی خەمەکانی ژیانم بوو ، گەورەترین خەمم لە تەمەنی بیست ساڵییەوە دەستی پێ کرد ، گەر بێت و تەوای ژیانم بکەمە فیلمێک و پێکەوە لە سینەمایەکی کلاسیکدا دا بنیشین بە دیارییەوە ، هەرگیز داوای گەنمەشامی ناکەیت تا بەدیارییەوە بیخۆیت بەڵکو لە بری گەنمەشامی داوای دەستەیەک کلێنس ئەکەیت تا فرمێسکەکانتی پێ بسڕیت ، بەڵێ هاوڕێکەم ئەو کات تێ دەگەیت لێم و دەزانیت بۆ من هەمیشە ڕەشبینانە دەدوێم ئەو کات دەزانیت دوونیا چ نا دادپەروەرێک بووە لە گەڵم، ئەو کات تێ دەگەیت و دەزانیت بۆ گەورەترین ئاواتی من مردنە، هاوڕێکەم دەزانیت ئەو ڕۆژانەی بە خەمەوە بەسەری دەبەم تەمەنی گەنجیمە ..؟؟ ، هاوڕێکەم ئەم ڕۆژانە هیچ شتێک باش نییە نە من ، نە ژیانم .. ئەم ڕۆژانە ئەوەی لە فکرمدا دێت و دەچێت فکری خۆ کووشتنە ، من دەزانم خۆ کووشتن کارێکی باش نییە ، بەڵام بەخوا ژیان کردن بەم شێوەیەش هیچ باش نییە. - - جۆینی تێلێگرام ببن لە بیۆیە نووسینەکانم لەوێ داناوە. #فریاس

About