@only._.jungkook.7: Agust D :👇 ئەو کەسایەتییەیە کە هەست و سۆزی تاریکتر و شەڕانگێزتر دەرئەبڕێت، و باس لە تەندروستی دەروونی، تووڕەیی، و ئازارەکانی ڕابردوو وەک برینداربون، پشتگیری نەبوونی خێزان، پارە، هتد دەکات. بۆیە گۆرانییەکانی زۆر بەهێزن بە هیپ-هۆپی خام و شێوازی ڕاپی سەربەخۆ. لەبەر ئەوە، AGUST D (2016) لە پێویستییەکی ڕاستەقینەوە هاتووە، بۆ ئەوەی مین یوونگی بتوانێت ئەو بەشانەی خۆی دەرببڕێت کە تەواو لە ناو BTS جێیان نەدەبوو. شوێنێک بوو کە بتوانێت بە تەواوی خۆی بێت، بێ سنوور، بێ چاوەڕوانی، و بێ ئەوەی پێویست بێت وشەکانی نەرمتر بکات. پێش BTS، ئەو بەشێک بوو لە ڕاپی ئاندەرگراوندی دێگو (ئاندەرگراوند (Underground) لێرەدا واتە جیهانی میوزیک یان هونەرێک کە ناوەندی و بازرگانی زۆری نییە، واتە لە دەرەوەی سیستەمی گەورە و فەرمی کار دەکرێت) ، بۆیە ئەمەش ڕێگایەک بوو بۆ ئەوەی دووبارە پەیوەندی بەو ناسنامەیەوە بکات. لە گۆرانی "Amygdala"، ئەو لە شوێنێکی تاریکدا گیری خواردووە کە لەبەردەم دەرگایەکدا وەستاوە کە بە ئاسانی ناکرێتەوە، چونکە ئەو دەرگایە هێمای یادەوەرییە قفڵکراوەکان و زەبر و زەنگە لەناو مێشکی مین یوونگیدا. بەڵام تاکە دەرگایە لەو شوێنە بۆیە هەوڵی دەدا ڕابکات و ڕووبەڕووی ئەو یادەوەرییانە ببێتەوە، بەڵام هێشتا دەرگاکە نەدەکرایەوە. دەبینیت مین یوونگی لە لایەکی ترەوە هەوڵدەدات یارمەتی بدات بۆ دەرچوون، بەڵام ئەوە سەری نەگرت و ئێمە (وەک بینەر) پێمان وابوو هەمیشە لەوێ دەبێت، گیری خواردووە. بەڵام لە ساڵی 2023، (لە دوایین کۆنسێرتەکەیدا لە گەشتی D-DAY) دواجار دەرگاکەی کردەوە و بەناودا تێپەڕی و بەوە لاپەڕەیەکی ژیانی خۆی داخست پێش ئەوەی بچێتە خزمەتی سەربازییەوە. ئێستا مین یوونگی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Rolling Stone، بە ئازادی دەڵێت AGUST D بە باشی کۆتایی هات، و هەست دەکات ئارام بووە. ئیدی هیچ هەستی تووڕەیی یان ڕقێکی بەهێزی بەرامبەر کەس نییە، و هیوادارە تەنها کاتێکی خۆش لە ژیاندا لەگەڵ BTS بەسەر ببات. بە جۆرێک، AGUST D چاک بووەوە و پێشکەوتووە، و ڕێگای داوە بە مین یوونگی و شوگای BTS بۆ ئەوەی ژیانی تەواوی خۆیان دووبارە بەدەست بهێنن. ^^سوپاس بۆ ئەوەی میوزیکێکت پێشکەش کرد کە هەموو کەس دەتوانێت پەیوەندی پێوە بکات، و ئێستا هیوادارم بۆ ماوەی ژیانت لە هەموو شتە نەرێنییەکان ئارام و پشووی ڕاستەقینە بدۆزیت.^^ سوپاس، یوونگی.❤️‍🩹🫂 . #emma_jk #btsarmy #bts #bts_official_bighit #foryou @TikTok @#foryou

❣️정 국❣️
❣️정 국❣️
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 25 April 2026 19:18:05 GMT
5019
751
10
71

Music

Download

Comments

me_sg30
𝗘𝗟𝗦𝗨∛ :
Keep going dear🤍
2026-04-25 19:40:52
4
kimyunhee87
gaara❤️ :
رونکردنەوە هەیە
2026-04-26 08:27:33
0
siyoon_momo
siyoon_MD :
👏
2026-05-20 22:24:44
1
me_sg30
𝗘𝗟𝗦𝗨∛ :
🤍🤍🤍
2026-04-25 19:39:33
2
To see more videos from user @only._.jungkook.7, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About