@swaggysh4n: igoodco make up book palette all in one na😍 #igoodco #igoodcopalette #igoodcomakeupbook #fyp #makeupbookpalette

sean | affiliate🛒💫
sean | affiliate🛒💫
Open In TikTok:
Region: PH
Sunday 26 April 2026 17:35:43 GMT
80
6
0
4

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @swaggysh4n, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەو گەنجەی، ڪە پێغەمبەرمان ﷺ بە دەستی پیرۆزی خۆی ناشتی ڪێ بوو..!؟!   لە پێش ئیسلامدا ناوی (عەبدولعوزای موزنی) بوو، گەنجێکی هەتیوو بوو، هەر لە تەمەنی منداڵییدا دایك و باوکی مردبوون و مامی گرتیە خۆی، بەڵام لەو پەڕی خۆشگوزەرانیدا دەژیا و گرانبەهاترین پۆشاکی دەپۆشی، کە لە
ئەو گەنجەی، ڪە پێغەمبەرمان ﷺ بە دەستی پیرۆزی خۆی ناشتی ڪێ بوو..!؟! لە پێش ئیسلامدا ناوی (عەبدولعوزای موزنی) بوو، گەنجێکی هەتیوو بوو، هەر لە تەمەنی منداڵییدا دایك و باوکی مردبوون و مامی گرتیە خۆی، بەڵام لەو پەڕی خۆشگوزەرانیدا دەژیا و گرانبەهاترین پۆشاکی دەپۆشی، کە لە "شام"ەوە بۆی دەهات و ئەسپێکیشی هەبوو، کە هیچ گەنجێکی هۆزەکەی لەو جۆرە ئەسپەیان نەبوو..!! بەڵام کاتێك تەمەنی گەیشتە 16ساڵ، مسوڵمانان لە شاری "مەککە"وە کۆچیان کرد بۆ شاری "مەدینە"، جا کاروانی کۆچبەران بەلای هۆزی 'موزنییەکان'دا تێدەپەڕین، بەو هۆیەوە (عەبدولعوزا) ئاشنای ئایینی ئیسلام بوو، زۆری نەخایاند و هەر لە یەکەم بینینی هاوەڵانەوە مسوڵمان بوو.. هاوەڵان پییان وت: ئێمە ناتوانین زۆر لات بمێنینەوە، ئەگەر دەتەوێت فێری قورئان ببیت، لەگەڵمان وەرە و کۆچ بکە.. پاشان هەر کاروانێکی هاوەڵان بەوێدا تێدەپەڕی، یەکسەر دوایان دەکەوت و پرسیاری لەبارەی ئیسلامەوە لێدەکردن و ئایەتەکانی قورئانی لێوەردەگرتن، جا کە دەگەڕایەوە بۆ ناو هۆزەکەی بەردەوام دەیوتەوە، تا لەبەریدەکرد.. بەڵام لەگەڵیان نەڕۆیشت و کۆچی نەکرد..!! ماوەی سێ ساڵ لەناو هۆزەکەیدا مایەوە و مسوڵمانبوونی خۆی شاردەوە لێیان، بەو هیوایەی بتوانێت، کە مامی مسوڵمان بکات و لەگەڵ خۆی بیبات، چونکە نەیدەویست بەجێی بهێڵێت، لەکاتێکدا ئەو بە باشترین شێوە بەخێوی کردووە و پێی گەیاندووە..!! تاوەکو لە کۆتاییدا هەموو بوێرییەکی خۆی کۆکردەوە و بە مامی وت: دواتخستم لە پێغەمبەری خودا ﷺ، لەمە زیاتر بەرگەی دووری پێغەمبەر ﷺ ناگرم، بۆیە کۆچ دەکەم بۆ شارەکەی.. مامی بەم قسانە زۆر تووڕە بوو، هەڕەشەی لێکرد و پێی وت: ئەگەر بچیت بۆ لای(محمد) بێ بەشت دەکەم لە هەموو ئەو شتانەی کە پێمداویت..!؟! ئەویش لەوەڵامدا وتی: سوێند بە خودا، هیچ کەسێك لەبەرامبەر خودا و پێغەمبەرەکەی ﷺ هەڵنابژێرم..!! پاشان مامی هەڕەشەکەی بردەسەر و هەموو پارە و خۆشگوزەرانییەکی لێ سەندەوە، تەنانەت جلوبەرگەکانیشی..!! هەربۆیە ئەویش بە نیمچە ڕووتی لەماڵ چووەدەر! هیچی پێ نەبوو، تەنها پارچە قوماشێكی خوری نەبێت، کە کردی بە دوو پارچەوە و بە یەکێکیان خوارەوەی لەشی داپۆشی و ئەوەکەی تریشی دا بەسەر شانیدا.. پاشان بە بیاباندا بەڕێ کەوت بەرەو شاری "مەدینە".. کاتێك گەیشتە لای پێغەمبەر ﷺ، فەرمووی: تۆ کێیت..!؟ ئەویش وتی: من (عەبدولعوزا)م.. پێغەمبەریش ﷺ دوای ئەوەی کە بەسەرهاتەکەی لێ بیست، ناوەکەی گۆڕی بۆ (عبداللە ذو البجادین)..!! واتە: ئەو بەندەیەی خودا کە خاوەنی دووپارچە قوماشی خووریە..!! ئەو بەندەیەی خودا کە هەموو خۆشگوزەرانییەکانی دونیای گۆڕییەوە، بە دوو پارچە قوماش، لەپێناو خودا و پێغەمبەرەکەیدا..!! پاشان (عەبدوڵڵا) لەناو خەڵکی 'صوففە'دا نیشتەجێ بوو، کە کۆمەڵێك ماڵی هەژار بوون و لە پشتی ماڵی پێغەمبەردا ﷺ دەژیان.. لەوێ ژیانێکی هەژارانە و دونیانەویستانە دەژیا و خۆشییەکانی دونیای گۆڕییەوە بە هەژاری، تاوەکو نزیکی پێغەمبەری خودا ﷺ و مزگەوتەکەی بێت..!! لەکاتی جەنگی 'تەبوك'دا (عەبدوڵڵا) تەمەنی 23ساڵ بوو، بە پێغەمبەری خودای ﷺ وت: نزام بۆ بکە، بەڵکو خودا بە پلەی شەهیدیم شاد بکات..!؟! پێغەمبەریش ﷺ نزای بۆ کرد و پێی فەرموو: ❞ شەهید تەنها ئەوانە نین، کە لە گۆڕەپانی جەنگدا دەکوژرێن!! دەکرێت خودای گەوورە بەبێ ئەوەش پلەی شەهیدی بە بەندەکانی ببەخشێت، بۆ نموونە ئەگەر بەندەیەکی لەپێناو خودا لە ماڵ بچێتەدەر، جا لە ڕێگادا تووشی پەتایەك ببێت و بمرێت، ئەوە لای خودا شەهیدە. ❝ جەنگ تەواو بوو، (عەبدوڵڵا)ش لەگەڵ مسوڵمانان و پێغەمبەردا ﷺ بە زیندوویی دەگەڕایەوە بۆ ماڵ، بەڵام لە ڕێگادا تووشی پەتایەکی قورس بوو، بەو هۆیەوە گیانی سپارد..!! (عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود) دەگێڕێتەوە: ئەو شەوە زۆر تاریك و سارد بوو، بە خەبەرهاتم، گوێم لە دەنگێك بوو، کە کەسێك زەویی هەڵدەکەند..!! سەرم سووڕما! ئاخۆ کێ بێت بەم شەوە تاریك و ساردە خاك هەڵکەنێت..!؟! هەستام و بینیم کە پێغەمبەری خودایە ﷺ، (ئەبوبەکر) و (عومەر)یش یەکی چرایەکیان بۆ هەڵگرتووە.. پێغەمبەر ﷺ بە دەستی پیرۆزی خۆی گۆڕ بۆ (ذو البجادین) هەڵدەکەنێت..!! پاشان ڕووی پیرۆزی بەرزکردەوە و سەیری منی کرد، چاوەکانی فرمێسکی دەباراند، جا دابەزی بۆ ناو گۆڕەکە، تا لاشەی (عەبدوڵڵا) لە گۆڕ بنێت، فەرمووی: ❞ لەسەرخۆ براکەتانم بدەنێ و نەرم و نیان بن لەگەڵیدا.❝ ئینجا نزای خێری بۆ کرد.. منیش لەو کاتەدا لە دیمەنی ئەوانم دەڕوانی و وتم: خۆزگە من خاوەنی ئەو گۆڕە بوومایە..!! ئەمە کۆتایی ژیانی ئەو گەنجە بوو، کە تەنها 23ساڵ ژیا..!! ئەو گەنجەی سامان و خۆشییەکانی دونیای بەجێهێشت و ڕێگای خودای گرتەبەر، تاوەکو شکۆیەك بەدەست بێنێت، کە کەم کەس پێی گەیشتووە، ئەویش شەهیدبوون و مردنێك، کە پێغەمبەر ﷺ بە دەستی پیرۆزی خۆی سپاردەی خاکی بکات. الطبقات الكبرى. الإصابة

About