@nasih_jamal: ڕۆژێک دێت هەموو شتێک کۆتایی پێدێت .. ڕۆژێک دێتە پێش ژیان دەکەی تەنانەت لەدوای وشەیی کۆتاییشەوە .. چونکە کاتێک دەڵێن کۆتایی مەبەست لێی ئەوە نییە کە هەموو شتێک وەک سەهۆڵ لەشوێنی خۆی بوەستێت .. نا ئێمە هەڵە لە فەرهەنگی وشەی کۆتایی گەشتووین ، کۆتایی واتا خاڵێک کە هەموو شتێک تێیدا ئەگۆڕێت ، بە واتای خاڵێک دێت کە لە یەک هەنگاودا بۆ هەمیشە پێ دەنێیتە ناو دنیایەکی تەواو جاوازتر لەوەی کە تێیدا بوویت ، کۆتایی بە مانای ئاوابوونی مرۆڤەکان دێت لەلات واتا ماڵئاوایی لە کۆمەڵێک هەست کە هەرگیز تێیدا ناژیەیتەوە .. ڕۆژیک دێت کۆتاییەک دەتگۆڕێت کاتێکیش لەگەڵ ئەو گۆڕانە دەگونجێیت و لەسەر پێیەکانت بەهێزەوە دەوەستیت ڕۆژێکی تر دێت دووبارە لە خاڵێکدا کۆتاییەک ئەژنۆکانت دەشکێنێت و چۆکت پێدائەدات .. کۆتاییەکان بە ئازارن زیاتر لەوەی کە بتوانرێت باسی لەبارەوە بکرێت بەڵام دوای هەموویان مرۆڤ دەتوانێت بژیەتەوە و بەردەوام بێت تەنها ئەو کۆتاییە نەبێت کە خۆت و بوونی خۆت لەدواوە جێئەمێنێت ئەو کۆتاییە هیچ شتێکی تری بەدوادا نایەت تەنها ژیانێکی بێ کاردانەوە و تەواو ڕاستەو ڕاست و خاڵی لە هەموو شتێک نەبێت ..!! تـێـکـسـت : نـاصـح جـەمـال - - #weakheroclass1 #foryou #fyp #fypシ #kurdish
Nasih Jamal
Region: IQ
Monday 27 April 2026 16:32:21 GMT
Music
Download
Comments
﮼گەشە :
I miss him
2026-05-13 03:46:54
2
𝜤𝜧࿖≪𝜢𝜜𝜬𝜬𝜰≫ :
2026-04-29 11:54:55
1
KAKASEZAR :
2026-05-22 18:26:09
0
allwan :
🖤🖤
2026-04-27 16:35:53
3
گومان تاکەڕاستیە :
❤️❤️❤️
2026-04-27 17:32:43
1
Sozy🤍 :
💔💔
2026-05-14 18:34:25
0
پەڕاوگەی چالاک :
🖤🖤🖤
2026-04-28 08:54:16
0
To see more videos from user @nasih_jamal, please go to the Tikwm
homepage.