@yarikourtimetwink: #djscrew #choppedandscrewed #screwed #beat #flstudio

👉 YARIKOURTIMES 👈 Твинк
👉 YARIKOURTIMES 👈 Твинк
Open In TikTok:
Region: UA
Thursday 30 April 2026 19:15:37 GMT
2042
98
8
11

Music

Download

Comments

spaceghostprpp
balmain :
акапелла мимо
2026-05-02 09:41:42
2
smokedoutreality
тгк: чанда :
Капа ваще мимо
2026-05-11 13:42:07
1
pxnchez
pxnchez :
Замедляй 80 бпм семплы до 60-70 бпм бро
2026-05-11 12:19:50
3
caustic_window
СветлоLi :
rip dj screw
2026-04-30 23:05:03
3
lublu_kitaicev
bandin piva 🇸🇪 :
это пиздец братан биток то нормальный,подгони акапелу пожалуйста, она вообще мимо ебашит
2026-05-02 08:48:18
1
To see more videos from user @yarikourtimetwink, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

بجەنگن دژ بەوانەی كە پەڕاویان پێ دراوە، ئەوانەی كە باوەڕیان بە الله و بە ڕۆژی دواییش نییە و ئەوەی كە الله و پێغەمبەرەكەی قەدەغە و حەرامیان كردوە بە حەرامی نازانن و تەسلیمی ئایینی ڕاستەقینە كە ئایینی ئیسلامە نابن، تاكو بەهۆی هێز و دەستڕۆیشتویی موسڵمانانەوە ئەوانە ئامادە دەبن كە سەرانە بدەن لەكاتێكدا ئەوانیش زەبون و كەم دەسەڵات بن. لێرەدا بۆ زیاتر تێگەیشتن لە ئایەتەكە ئاماژە بە چەند خاڵێكی گرنگ دەدەین: یەكەم: ئەوەی باوەڕی بە ئایینی ئیسلام و پێغەمبەرایەتی محمد (ﷺ) نەبێ ئەوا ئیمانی بە خودا و دواڕۆژ نییە با خۆیشی پێیوابێ باوەڕی بە خودا و دواڕۆژ هەیە و شوێنكەوتوی پێغەمبەرێك لە پێغەمبەرانە وەك ئەهلی كتێب كە پەروەردگار بە بێباوەڕ ناویان دەبات؛ دووەم: ئەوەی حەرامكراوەكانی شەریعەتی پەروەردگار بە حەرام نەزانێت ئەوە بێباوەڕە، وە ئەو بیانویەیشی لێ قبوڵ ناكرێت كە بڵێت لە ئایینی مندا ئەوانە حەڵاڵن، وەك نەصرانییەكان كە ڕیبا و شەڕاب بە حەڵاڵ دەزانن كە پەروەردگار سەركۆنەیان دەكات، ئەمە حوكمی ئەوانەیە كە پێیان وایە خودا بۆی حەڵاڵ كردون ئەی حوكمی ئەوانە چۆن بێت بە عەقڵ و یاسای دەستكردی خۆیان بڕیاری حەڵاڵ بوونی ئەو حەرامكراوانە دەدەن؟! سێیەم: ئەوەی دەستی بە دینی ئیسلامەوە نەگرتبێت ئەوا دینەكەی حەق نییە و لای خودا بەتاڵە، با پێیوابێت كە دەستی بە دینێكەوە گرتوە كە خودا ڕەوانەی كردوە وەك ئەهلی كتێب، بەڵام ئیسلام زۆر لە كەس ناكات كە بە زۆرەملێ واز لە دینی خۆی بهێنێت و دەست بە ئیسلامەوە بگرێت بەڵام لە دواڕۆژدا لێی قبوڵ ناكرێت؛ چوارەم: بۆ تێگەیشتن لەم ئایەتانەی كە بە شێوەیەكی گشتی دەدوێن پێویستە لای كەم ڕەچاوی دوو شت بكرێت: یەكەم: هۆی دابەزین، تاكو بزانرێت كە مەبەستی ئایەتەكە لەكاتی دابەزینیدا كێ و چی بووە، دووەم: دەبێ ئایەتەكانی تریش كە لەسەر هەمان بابەت دەدوێن لەگەڵ ئەم ئایەتانەدا كۆ بكرێنەوە، بۆ نمونە ئەم ئایەتە مەبەستی نەصرانیەكانە كە هەڕەشە بوون لەسەر هێمنی و ئاسایشی دەوڵەتی ئیسلامی جابۆیە پێغەمبەری خودا شەڕی
بجەنگن دژ بەوانەی كە پەڕاویان پێ دراوە، ئەوانەی كە باوەڕیان بە الله و بە ڕۆژی دواییش نییە و ئەوەی كە الله و پێغەمبەرەكەی قەدەغە و حەرامیان كردوە بە حەرامی نازانن و تەسلیمی ئایینی ڕاستەقینە كە ئایینی ئیسلامە نابن، تاكو بەهۆی هێز و دەستڕۆیشتویی موسڵمانانەوە ئەوانە ئامادە دەبن كە سەرانە بدەن لەكاتێكدا ئەوانیش زەبون و كەم دەسەڵات بن. لێرەدا بۆ زیاتر تێگەیشتن لە ئایەتەكە ئاماژە بە چەند خاڵێكی گرنگ دەدەین: یەكەم: ئەوەی باوەڕی بە ئایینی ئیسلام و پێغەمبەرایەتی محمد (ﷺ) نەبێ ئەوا ئیمانی بە خودا و دواڕۆژ نییە با خۆیشی پێیوابێ باوەڕی بە خودا و دواڕۆژ هەیە و شوێنكەوتوی پێغەمبەرێك لە پێغەمبەرانە وەك ئەهلی كتێب كە پەروەردگار بە بێباوەڕ ناویان دەبات؛ دووەم: ئەوەی حەرامكراوەكانی شەریعەتی پەروەردگار بە حەرام نەزانێت ئەوە بێباوەڕە، وە ئەو بیانویەیشی لێ قبوڵ ناكرێت كە بڵێت لە ئایینی مندا ئەوانە حەڵاڵن، وەك نەصرانییەكان كە ڕیبا و شەڕاب بە حەڵاڵ دەزانن كە پەروەردگار سەركۆنەیان دەكات، ئەمە حوكمی ئەوانەیە كە پێیان وایە خودا بۆی حەڵاڵ كردون ئەی حوكمی ئەوانە چۆن بێت بە عەقڵ و یاسای دەستكردی خۆیان بڕیاری حەڵاڵ بوونی ئەو حەرامكراوانە دەدەن؟! سێیەم: ئەوەی دەستی بە دینی ئیسلامەوە نەگرتبێت ئەوا دینەكەی حەق نییە و لای خودا بەتاڵە، با پێیوابێت كە دەستی بە دینێكەوە گرتوە كە خودا ڕەوانەی كردوە وەك ئەهلی كتێب، بەڵام ئیسلام زۆر لە كەس ناكات كە بە زۆرەملێ واز لە دینی خۆی بهێنێت و دەست بە ئیسلامەوە بگرێت بەڵام لە دواڕۆژدا لێی قبوڵ ناكرێت؛ چوارەم: بۆ تێگەیشتن لەم ئایەتانەی كە بە شێوەیەكی گشتی دەدوێن پێویستە لای كەم ڕەچاوی دوو شت بكرێت: یەكەم: هۆی دابەزین، تاكو بزانرێت كە مەبەستی ئایەتەكە لەكاتی دابەزینیدا كێ و چی بووە، دووەم: دەبێ ئایەتەكانی تریش كە لەسەر هەمان بابەت دەدوێن لەگەڵ ئەم ئایەتانەدا كۆ بكرێنەوە، بۆ نمونە ئەم ئایەتە مەبەستی نەصرانیەكانە كە هەڕەشە بوون لەسەر هێمنی و ئاسایشی دەوڵەتی ئیسلامی جابۆیە پێغەمبەری خودا شەڕی "تەبوك" و "موتە"ی لەگەڵدا كردن، ئەگینا ئەوانەی كە هاوپەیمانن لەگەڵ موسڵماناندا یاخود تەنانەت بێ لایەنن و دژ بە موسڵمانان نین ئەوا پێویستە شەڕیان لەگەڵدا نەكرێت، چونكە لە ئایەتانی تردا ئەم بابەتانە باسكراون وەك ئایەتی "٩٠" و "٩١"ـی سوڕەتی "نِساء" و “ ٦١"ـی سوڕەتی "أنفال"؛ پێنجەم: شەڕ دژ بەم بێباوەڕانە بۆ ئەوە نییە كە ببن بە باوەڕدار هەربۆیە ئەگەر لەسەر دینەكەی خۆیان مانەوە بەڵام ڕازی بوون بەوەی كە داواكاریەكانی دەوڵەتی ئیسلامی قبوڵ بكەن ئەوا تاكو پابەندی داواكاریەكان بن وازیان لێدەهێنرێت؛ شەشەم: یەك لەو داواكاریانەی كە دەوڵەتی ئیسلامی بۆی هەیە لەم بێباوەڕانە داوای بكات جزیە یان سەرانەیە، واتە وەرگرتنی ساڵیانەی بڕە پارەیەك لەو بێباوەڕانەی كە بە ئاشتەوایی یان ژیان لە وڵاتی ئیسلامیدا ڕازی دەبن، بەڵام مەرج نییە كە ڕاگرتنی شەڕ تەنها كاتێك بێ كە دوژمن ڕازی بێت جزیە بدات بەڵكو ڕاگرتنی شەڕ پەیوەست دەكرێت بە هەر ڕێككەوتنێكەوە كە دەوڵەتی ئیسلامی و لایەنی بەرامبەری لەسەری ڕێككەون جا ئیتر ئایا جزیەی تێدا بێت یاخود نا حەفتەم: لەبارەی مانای [عَنْ يَدٍ]ـەوە زانایان چەند بۆچوونێكیان باسكردوە لەوانە وتویانە مانای ئەوەیە كە وەرگرتنی سەرانە بەهۆی دەسەڵات پەیداكردنی موسڵمانانەوە بێت لەسەریان واتە شەڕەكە ئەوەندە بەردەوام بێت تاكو بەهۆی هێزی موسڵمانانەوە ئەوان ناچاربن بەوەی كە سەرانە بدەن، یاخود مەبەست ئەوەیە كە بە دەستڕۆیشتویی بیدەن، واتە جزیە لەو كەسانە وەردەگیرێت كە تواناییان هەبێت بیدەن، یان مەبەست ئەوەیە بەوپەڕی ملكەچییەوە حازربن ئەو سەرانەیە بدەن و كەمتەرخەمی و بەدواخستنی تێدا نەكەن؛ هەشتەم: وە لەبارەی مانای [وَهُمْ صَاغِرُونَ]ـەوە وتراوە مەبەست ئەوەیە كە ڕاگرتنی شەڕ و ڕێككەوتن لەسەر دانی جزیە دەبێ كاتێك بێت ئەوان لەژێر ڕكێف و دەسەڵاتی موسڵماناندا بن، چونكە ئەگەر دەوڵەتی ئیسلامی دەسەڵاتی بەسەریاندا نەبێ ئەوا دانی جزیە و پابەند بوون بە ڕێكەوتنی نێوانیان هیچ پاڵپشتێكی نییە و ئەستەمە كە بەردەوام بێت؛ نۆیەم: ئەو وەسفانەی كە لەم ئایەتەدا سەبارەت بە ئەهلی كتێب هاتووە بەجۆرێك دەتوانرێت پاڵپشتێك بێت بۆ ئەو بۆچوونەی كە پێیان وایە بابەتی سوڵح و وەرگرتنی جزیە تەنها تایبەت بە گاور و جولەكە نییە بەڵكو هەموو جۆرە بێباوەڕێك دەگرێتەوە وەك ئاگر پەرست و بتپەرست و هندوز؛ بەڵێ لەم ئایەتەدا موسڵمانان تێدەگەیەنێت كە ئەهلی كتێب بوون نابێتە كۆسپ لەڕێی ئەوەی كە ئەو گاور و جولەكانەی دژی دەسەڵاتی ئیسلامین شەڕیان لەگەڵدا نەكرێت چونكە بەڕاستی ئەوان خاوەن ئیمان و دینێكی ڕاستەقینە نین كەواتە پێویستە موسڵمانان لەگەڵ ئەواندا بجەنگن تا هەست بە هێز و باڵادەستی نەكەن بەسەر موسوڵماناندا. #ئیسلام

About