@makom99: ‎یەکێك لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکانە، خەڵکی شاری سلێمانی بوو.لە گەڕەکی مەڵکەندی چاوی بە دوونیا هەڵێناوە . ‎ڕۆژی 02-02-1981 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت و پاشان لەلایەن بەعسییەکانەوە بێ سەرو شوێن دەکرێت. ‎(عەبدولقادر جەلال مەحموود) ناسراوە بە (قادر کابان) لە ساڵی (1937ز.) لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لەدایک بووە. ‎لە ساڵی (1976ز.) لەگەڵ خاتوو (نەسرین کەریم حەمەسوور) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و سێ منداڵیان بەناوەکانی (کاروان، کاوان، کوێستان) بووە. ‎هونەرمەند قادر کابان، لە سەرەتای ساڵی شەستەکانەوە، دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە کە تا ئێستا و لە دوای کۆچکردنیشی گۆرانییەکانی لەیادنەکراون و بوونەتە بیرەوەری ژیانی زۆرێک لە دانیشتووانی شاری سلێمانی. ‎مامۆستا و هونەرمەند (ئەنوەر قەرەداغی) ، دەربارەی هونەرمەند (قادر کابان) ، دەڵێت: کاتێک دەستمان بەکاری هونەری کرد لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا، درکمان بەوە کرد کە توانایەکی زۆر باشی هەیە، بۆیە داوامان لێکرد لەگەڵماندا کاربکات، هەر بۆیە لە زۆربەی کار و ئاهەنگەکاندا لەگەڵماندا بەشدارییەکی چالاکانەی هەبوو. ‎قەرەداغی ئاماژەی بەوەش کرد: کە دەنگێکی زۆر بەرز و جوانی هەبووە، کاتێکیش کە هەڵبەستی هەڵدەبژارد، زۆر بەسەلیقە بووە لە هەڵبژاردن و دیاریکردنی ئەو هەڵبەستەی کە پڕ مانابوو، هەروەها ئەو ئاوازەی لەلایەن تیپەکەوە، یان هونەرمەند (کەریم کابان) ەوە بۆی دادەنرا، زۆر باش وەریگرتووە و جوانکاریشی تێدا کردووە. ‎بەشێک لە هونەرمەندان بۆچونیان وایە لە سەرەتای هونەرەکەیدا ئەو هونەرمەندە کەمێک کاریگەرییی ئاوازی عەرەبی لەسەر بووە، مامۆستا (ئەنوەر قەرەداغی) یش باس لەوە دەکات، لەو سەردەمەدا کەمێک کاریگەرییی ئاوازی عەرەبی لەسەر بووە، ئەگەرچی ئەوان وەک تیپی مۆسیقای سلێمانی سەرنجی خۆیان پێ وتوە، بەڵام ئەو کات دوو بەرهەمی لەگەڵ تیپی مۆسیقای هەولێر تۆمار کردووە، بەڵام لە دوایدا سەرنجەکانی ئەوانی وەرگرتووە. ‎هونەرمەند قادر کابان، جیاواز لە هونەری گۆرانی هەوڵیداوە فێری ژەنینی ئامێریش بێت، وەک هونەرمەند (ئەنوەر قەداغی) دەڵێت: من وانەم پێوتووە، بەڵام بەهۆی بژێوی ژیانی، کە دوکانی سەرتاشی هەبوو، نەیدەتوانی بەشێکی ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان بکات. ‎هونەرمەند (قادر کابان) لە (28-02-1981) لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و بێ سەروشوێن کراوە، تا دواتر هەواڵ بڵاودەبێتەوە کە هونەرمەند لە سێدارەدراوە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە لە ڕۆژی (01-07-1981) لە سێدارەدراوە، بەڵام (کاروان قادر کابان) کوڕی هونەرمەند، ئەڵێ: لەلایەن بنەماڵەکەمانەوە زۆر هەوڵماندا کە شتێکمان دەستکەوێت، یان لە ڕێگەی زیندانییەکەوە کە بەردەبێت هەواڵێکمان پێبگات، بەڵام ساڵانی خایاند و ئەوەمان هەر دەستنەکەوت، چونکە ڕژێمی بەعس کاتێک کەسێکی دەستگیردەکرد سەر و سۆراغی نەدەمان. ‎سەبارەت بەو سەرچاوانەش (کاروان قادر کابان) ئەوەی ڕوونکردەوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئەو دۆسیانەی لە دامودەزگاکانی ئەمندا بەردەست خەڵک کەوتوون، بەگوێرەی ئەو وەفاتنامەیەی کە بۆی کراوە لە (01-07-1981ز.) کاتژمێر شەشی بەیانی لە سێدارەدراوە، بەڵام بەگوێرەی وتەی کوڕەکەی ئەو مێژوە تا چەند درووستە ئەوان نازانن. ‎هەر بەگوێرەی وتەکانی کوڕی ئەو هونەرمەندە، باوکی خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز بووە و زۆر خۆی تەرخانکردووە بۆ هونەرەکەی و کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتیی بووە، زۆر ئارەزووی پاکوخاوێنی کردووە، لەگەڵ ئەوەی پیشەی سەرتاش بووە، (کاروان قادر کابان) وتی: ئەوەی جێی داخە من لەو سەردەمەدا منداڵ بووم لەپۆلی شەشی سەرەتایی، کاتێک باوکم دەستگیر کرا، بەڵام وەک باوکێک بەگشتی زۆر بەسۆز بووە. ‎قادر کابان، کەسێکی زۆر سادە و ڕۆح سوک و قسەخۆش بووە، خاوەنی هەستێکی نەتەوەیی بەرز و نیشتمانپەروەری بووە، دوکانی سەرتاشخانەکەی بووەتە جێی کۆبوونەوە و گردبوونەوەی هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی لە ساڵی (1972ز.) یەکەم بەرهەمی تەلەفیزیۆنی تۆمارکردووە. ‎هونەرمەندی شەهید قادر کابان، لە (28-02-1981ز.) دا، لەسەر هەڵوێستی نیشتمانپەروەریی، لە شاری سلێمانی و لە دوکانەکەی خۆیدا دەستگیردەکرێت و چارەنووسی بەنادیاری دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر بەپێی هەندێک بەڵگەنامە، دەردەکەوێت کە لە سێدارە دراوە. ‎هونەرمەند (قادر کابان) برای هونەرمەند (کەریم کابان)کە ئەوان خێزانێکن پڕ لە هونەر و لە گێڕانەوەیەکیدا هونەرمەند (کەریم کابان) دەڵێت (ناخۆشترین ڕووداوەکانی ژیانم یەکێکیان لە دەستدانی قادر کابان بوو) لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی قادر کابان، گۆرانی (هەی شەم)کە هۆنراوەی (وەلی دیوانە)یە. ‎شەهێن سابیر ئامادەکردنی :مالیك بایز هەروتی #قادرکابان #دەنگی_ڕەسەن #کەریم_کابان_جوانیەکانی_سلێمان #hawler_slemani_dhok_karkuk_hallabja #دەنگی_ڕەسەن

ꪑꪖꪶ𝓲𝘬
ꪑꪖꪶ𝓲𝘬
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 01 May 2026 17:50:09 GMT
65060
2811
38
332

Music

Download

Comments

hawery01
.... :
2026-05-03 09:36:07
1
xanm58638153
💚EdAn💚 :
2026-05-04 10:23:18
2
mamostahussenhamadshall0
Mamosta Hussen Hamad :
روحی شاد
2026-05-04 15:19:06
1
amerakbaban
Amera K Baban :
خوا لێیان خۆش بێت
2026-05-07 21:32:02
1
user2603116067772
user2603116067772 :
روحيان شاد.
2026-05-03 19:23:54
1
user22286278195624
رمضان صابر :
2026-05-13 19:08:08
1
ismail.yaseen75
Ismail Yaseen :
جوانترین وێنەی شیعری 🥰❤️❤️🥰❤️❤️🥰
2026-05-11 20:55:34
1
ashte.m.nuri
Ashte M Nuri :
ڕۆحیان شاد بێت
2026-05-01 23:45:40
1
abdsurchi2
abdsurchi2 :
خوا ليان خؤشبيت
2026-05-04 17:25:58
1
fayroz.beyatly
Fayroz Beyatly :
الله يرحمهم برحمته الواسعه
2026-06-11 19:21:12
0
esmail.ghafuri6
Esmail Ghafuri :
جلای روحه کریم کابان♥️♥️♥️
2026-05-09 20:53:51
0
user7996955984611
ابو حسين :
خودا عافوى كات
2026-05-02 18:50:13
1
mahamad.rf
mahamad rf :
گیانی پاکیان شادوئارام بێت نامرن 🌹
2026-05-02 04:55:31
1
b4gzad4
b4gzad4 :
رۆحی شاد بێت
2026-05-02 00:14:21
1
osman.abas8
Osman Abas :
🌹🌹👍🤲خوا لیان خۆ ش بێت 🤲🌹🌹😭😭
2026-05-02 07:22:34
1
bawarhawlery3
Bawr :
خوا لێیان خۆشبی
2026-05-02 17:38:47
0
milaaa525
میلا :
دەست خۆش
2026-05-01 18:21:38
1
user166133636823
user166133636823 :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰رة بي روحتان شاد بيت انشاءاللة
2026-06-04 12:41:28
0
azok2
Azi :
خوا عافیان بکات .
2026-05-03 18:20:08
0
ayarabdulrazaq
Ayar Abdulrazaq :
ڕۆحیان شادبێت
2026-05-17 07:35:35
1
hemn.mhamad40
Hemn Mhamad :
جێگایان بەهەشتە ان شاءاللە
2026-05-09 10:16:09
1
adn66747
adn :
ڕوحی شادبیت
2026-05-04 17:29:06
1
shamal.wahed
Shamal Wahed :
خوا عافويان بكات مامۆستا (کریم کابان) لەگەل جوانە مەرگ(قادرکابان)
2026-05-02 18:19:48
1
user96788757703516
ابو عمر :
روحيان شاد بيت
2026-05-01 22:34:43
1
To see more videos from user @makom99, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About