@paray_she3r: هۆنڕاوە حەسیب قەرەداغی دەنگ شێڕكۆ تالیب تەواوی تێکستەکە: جامی لێوت جامی لێوت فروبێنە بۆ سەر لێوم بۆ نازانی چەند تینوومە و چەند پەشێوم؟ بێ... دەفتەری دڵم تەی کە ، دیارییە هەر بۆ کاراسکی چاوی تۆ جێ دیارییە من ئازاری تۆم خۆش دەوێ و ماکی خۆمە هەرگیز خەمێ بۆخۆم ناخۆم خەمی تۆمە با..چاوی تۆ بۆ کوشتنم تەرخان نەبێ، با..زوڵفی لوول من شێت نەکا و پەخشان نەبێ با.. ئاغر بێ هاتووچۆکەت وەک جارانت، مەیکە بە تۆف ڕشێنەکەی بەهارانت! چاو داگرە، لێت هاتووە، بەڵام بە ناز، مەلی دڵم دەستەمۆیە، بۆچیتە باز؟ خوا پێداوی... جوانیت هەیە، لێم بپرسن، خوا پێداوان... تۆی لێ دەرچێ ئێسك قورسن؟! ئەو جوانیەی لای تۆ نەبێ کەی جوانییە؟! شانم باری تۆ هەڵنەگرێ بێ شانییە بۆیە شانم دایە بەری ئەم خولیایە دنیا بە بێ ئەوینی تۆ هیچی تیایە؟! لەگەڵ تەنافا قۆڵی تۆم بکرێتە مل... لە چاوی پیسی جەللادا دەبم به گل! عاشق نییە لەم دنیایە بگات بە من دێوانەکان من ڕابەرم بۆ کوێ دەچن؟! گری گری خڕ ببنەوە ڕۆژی جەمە ڕێی هەمومان بۆ لایەکە:بەرەو شەمە! ئازیزەکەم زارت گوڵە و بیکەرەوە... قەرزم لاتە بە دوو وشە بیدەرەوە بۆی هەناسەت فرۆ بێنە من بە تاسەم، بەو بەرامە پڕ پڕی کە جام و کاسەم لێوی وشکم پاراو بکە، گڕەی سوورە من لە پلەی (أنا الحق)دام بەسە کوورە! #kurdistan
paray_she3r
Region: IQ
Sunday 03 May 2026 19:43:14 GMT
Music
Download
Comments
Yousif M qadir :
ئای چەند حەزم لەم گۆرانیەیە،،هۆنراوەی خوالێخۆشبوو حەسیب قەرەداغی و ووتنی کاک شێرکۆ یە🌹🌹
2026-05-28 21:35:30
0
Bawan :
جاو داگرە لێت هاتوە بەڵام بەناز
مەلی دڵم دەستەمۆیە بۆجیتە باز
2026-06-12 20:43:23
0
srwsht :
🌹🌹🌹
2026-05-04 20:46:06
1
𝒂𝒓𝒆𝒛 𝒔𝒉𝒆𝒓𝒘𝒂𝒏𝒊 :
🥰🥰🥰
2026-05-04 22:21:04
1
zhyanomer8 :
🥰🥰🥰
2026-05-04 12:00:02
1
Bahrozzangana1 :
🥰🥰🥰
2026-05-03 19:49:17
1
abdula ahmed :
🥰🥰🥰
2026-05-03 20:32:52
1
Bebo bouquet :
🤍🤍
2026-05-04 10:19:02
1
Ismahil xurshed :
❤️
2026-05-05 09:13:02
0
أبو جيهان :
🥰🥰🥰
2026-05-23 11:24:26
0
To see more videos from user @paray_she3r, please go to the Tikwm
homepage.