@rebin.saidmuhammad: عه‌شق پێش دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤێكی تر، خۆ ونكردنه، ئه‌وانه‌ی له ونبوون ده‌ترسن با خه‌ون به عه‌شقه‌وه نه‌بینن. عه‌شق ڕێ ونكردنه، ئه‌وانه‌ی فێری ڕاسته‌ڕێكان بوون ڕۆژێك ڕێیان ناكه‌وێته ئێره. عه‌شق نه‌خۆشكه‌وتنه به مه‌عشوق، له‌رزوتای خه‌یاڵی ئه‌وه، شه‌كه‌تیی و بێ ئۆقره‌ییه، تۆ كه‌ساغ و ته‌ندروستیت ده‌ستت ناگات به‌م بیمارییه قه‌شه‌نگه. عه‌شق ماتیی و مه‌لولییه له دووریی مه‌عشوق، شه‌و هۆنینه‌وه‌یه به‌دیار دیانه‌بوونی ئه‌وه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌دووریی مه‌عشوق شه‌و ناهۆننه‌وه باشتره زوو سه‌ر بخه‌نه سه‌ر سه‌رینه‌كانیان. عه‌شق خۆدۆڕاندنێكی ئازاده، ڕووتبوونه‌وه‌یه له خۆت، هه‌پروون هه‌پروونكردنی نه‌رجسیه‌تی خۆته له‌به‌ر پێی ئه‌ودا، ئه‌وانه‌ی هێشتا به‌حورمه‌تن، هێشتا خۆیان خۆشده‌وێت ناتوانن بێنه ئه‌م باخه‌وه. عه‌شق ئاوێنه‌ی بینینی جوانییه‌كانی خۆت نییه، یارییه‌ك نییه قه‌شه‌نگیی تۆ تێیدا براوه‌ی یه‌كه‌م بێت، ئه‌وانه‌ی له‌عه‌شقدا قوماری جوانیی خۆیان ده‌كه‌ن سۆزانییه‌كانی مه‌مله‌كه‌تی عه‌شقن، په‌ڵه‌یه‌كی ته‌ڵخی سه‌ر ئاوێنه‌ی عه‌شقن. عه‌شق چونه‌به‌رده‌رگای مه‌عشوقه وه‌ك سواڵكه‌رێك، خۆشتنه به چۆڕاوگه‌ی سه‌ربانه‌كه‌یان، ئاودانی گوڵی به‌رده‌رگاكه‌یانه... ئه‌وانه‌ی ناتوانن سواڵكه‌ر بن ڕۆژێك عاشق نابن. عه‌شق شێتییه، دێوانه‌ییه‌كی قه‌شه‌نگه، نه سنوور ده‌زانێت نه‌یاسا، ئه‌وانه‌ی عاقڵن به‌ده‌گمه‌ن عاشق ده‌بن. عه‌شق بروسكه‌یه‌كی ناوه‌خته كه‌نازانیت له‌چ هه‌ورێكه‌وه لێت ده‌دات، ته‌ڕبوونه به بارانێك كه نازانیت له چ ئاسمانێكه‌وه باریووه، ئه‌وه‌ی پرسیار له هاتنی عه‌شق ده‌كات، ئه‌وه‌ی چاو ده‌گێڕێت تا بزانێت به چ بارانێك ته‌ڕبووه، ئه‌وه‌ی ده‌چێته ژێرخانه‌كانه‌وه تا هه‌وره‌برووسكه لێینه‌دات ده‌رگاكانی بۆ ئه‌به‌د داخراوه. تۆ كه نه‌توانیت خۆت بده‌یته ده‌ست ده‌ریا، ده‌ست ئاسمان، ده‌ست شه‌و، هه‌رگیز عاشق نه‌بوویت، هه‌رگیز عاشق نابیت، عه‌شق پێش هه‌ر شتێك خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه. هێمن قه‌ره‌داغی #شعر #ووتە #نوسین #عشق #فیلم
ReBin📚
Region: IQ
Sunday 03 May 2026 21:12:40 GMT
Music
Download
Comments
𝓢𝓾𝓵𝓵 𝓵𝓲𝓼𝓪 :
ونن بووین
2026-05-04 10:31:06
1
🤍77🤍𝓑𝓪𝔁𝓪𝔀𝓪𝓷🤍85🤍 :
بەداخەوەدرۆیەکی گەورەیەبۆمسلاتەوبەکارهێنان😞😞
2026-05-14 21:41:56
0
💫🖤𝑻𝑨𝑳𝒊𝑨🖤💫 :
🥀🖤
2026-05-04 17:53:31
1
Mr.lord :
❤️❤️❤️
2026-05-04 08:46:32
1
111 :
❤❤❤
2026-05-04 08:59:06
1
بارزان بلباس :
🥰🥰🥰
2026-05-06 10:25:43
0
dla"m🖤 :
🖤🖤
2026-05-09 16:29:46
0
To see more videos from user @rebin.saidmuhammad, please go to the Tikwm
homepage.