@luvletters4: ❤️‍🩹ფიქრი . #ფორიუ #სიყვარული #fyp #foryou

User1990
User1990
Open In TikTok:
Region: GE
Thursday 07 May 2026 04:50:12 GMT
16664
792
4
88

Music

Download

Comments

luvletters4
User1990 :
გამოიწერეთ გვერდი 🤍
2026-05-07 19:00:34
0
nina4814
🪷Nino🪷 :
💔💔💔
2026-06-02 19:38:36
1
To see more videos from user @luvletters4, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

​من چەندین جار، بە زمانێکی زۆر نەرم، بە دڵسۆزی، بە خەمخۆری و بە ڕاشکاوی تەواوەوە ئاگادارم کردیتەوە؛ پێم وتیت وا مەکە سارد ببمەوە، وام لێ مەکە کە ڕۆژێک بێت بوون و نەبوونت، دوورکەوتنەوە و نزیکبوونەوەت لە ژیانمدا یەک مانای هەبێت. زۆر کات پێم دەوتیت کە ئەگەر من جارێک پشتت تێبکەم و دڵم لێت سارد ببێتەوە، ئیتر هیچ هێزێک، چاوپێکەوتنێک و تکایەک نییە لەم جیهانەدا منت بۆ بگێڕێتەوە. پێم وتیت کاتێک من لەسەر ڕەفتارە ساردەکانت بێدەنگ دەبم، ئەوە لەبەر ڕێز و چاوپۆشییە، نەک لەبەر لاوازی، و بەردەوام تکام لێکردیت کە سنووری بەرگەیگرتنی من تاقی نەکەیتەوە چونکە من کاتێک بڕیاری ڕۆیشتن دەدەم، تەنانەت ئاوڕێکی بچووکیش بۆ دواوە نادەمەوە. ​بەڵام تۆ بە لوتکەداری، بە فیز و بە خۆبەزلزانینەوە تەماشای ناخی منت دەکرد؛ وات دەزانی من هەمیشە وەک سێبەرێکی بێدەنگ لە دواتەوە دەمێنمەوە و تۆ هەرچییەک بکەیت، دڵی من هەر لای تۆ دەبێت. تۆ لە ناخی خۆتدا ئامۆژگاری و قسەکانی منت بە کەم و بێ بایەخ سەیر دەکرد؛ واتدەزانی ئەم گەرمی و گرنگیدانەی من شتێکی هەمیشەییە و قەدری ئەو کات و تەمەنەت نەزانی کە من لە پێناوتدا دەمبەخشی. ئاوا بێباکانە بەردەوام بوویت لەسەر ساردی و پشتگوێخستن، تا کار گەیشتە ئەوەی کە پەیوەندییەکەت بە تەواوی سارد کردەوە و ڕێک ئەو شتەی کە کاتی خۆی لێی دەترسای، بە ڕەفتاری خۆت هێناتە دی. ​ئێستا کە منت بە یەکجاری لەدەستدا، دەتەوێت دووبارە بگەڕێیتەوە و هەموو شتێک وەک خۆی لێ بکەیتەوە؟ ئێستا هاتووم بە کردەوە پیشانم دایت کە من کێم کاتێک بێباک، سارد و بێهەست دەبم. وەک چۆن کاتی خۆی بە تەواوی دڵمەوە گرنگیم پێدەدایت، ئێستا هێندە سارد و بێمنەت بوومەتەوە کە تەنانەت ئەگەر گەورەترین کێشە و ناخۆشی ڕووبەڕووت ببێتەوە، ئەگەر داوای یارمەتیش بکەیت، تۆزقاڵێک بۆم گرنگ نییە، دڵم ناجوڵێت و بە تەواوی لە بیرم کردوویت. ​من لەم ژیانەدا فێری ئەوە بووم کە هەر مرۆڤێک قەدری بوون، پاکی و دڵسۆزی منی نەزانی، لە ناخی خۆمدا بە یەکجاری بێبەشی بکەم لە سۆز و گرنگیدانم. من هەمیشە دەرفەتم دەدا چونکە باوەڕم بە چاککردنەوەی شتەکان هەبوو، بەڵام کاتێک دەبینم بەرامبەرەکەم نەرمی دڵم وەک کەمایەسی دەبینێت، ئیتر کاتی ئەوە دێت دڵم سارد بکەم و مێشکم بکەم بە بڕیاردەر. متمانەیەک کە جارێک شکا، وەک بلورێکی لێدێت کە هەرگیز چاک نابێتەوە. ​کەواتە ئێستا بە باشی سەیری ئەم ساردی، بێدەنگی و پشتتێکردنە قورسەم بکە و بزانە کە مروڤ کاتێک لە ناخەوە دەگۆڕێت، چۆن دەتوانێت لە نزیکترین کەسەوە ببێتە نامۆترین و دوورترین کەسی ناو ژیانت کە تەنانەت سڵاوێکیشت بە ڕەوا نەبینێت. تۆ بە ویستی خۆت ئەم دەرئەنجامەت هەڵبژارد، و منیش تەنها حەزەکەی تۆم هێنایە دی کە دەتویست بێ من بیت؛ ئێستا لێی بەهرەمەند بە چونکە ڕێگای گەڕانەوە بۆ لای من بۆ هەمیشە داخراوە و هیچ کاتێک دووبارە نابێتەوە...#نەمویسط #ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn

About