@chra_xan10: ئەی ئەوانەی ئینکاری (کەرامات) دەکەن چاویلکەی کوێری لادەن .! ئەی ئەو تاقمەی کە خۆتان کردووە بە پارێزەری دین و لە ئەسڵدا دژایەتی دەقە ڕوونەکانی قورئان و سوننەت دەکەن .. ١. ئێوە کێن تا سنوور بۆ دەسەڵاتی خوا دابنێن .؟ ئەگەر دەڵێن کەرامات نییە، واتە ئینکاری قورئان دەکەن .! ئایا چیرۆکی حەزرەتی مریەم و میوەی بێ وەرز لە قورئاندا نییە .؟ ئایا چیرۆکی ئەسحابی کەهف و خەوتنی ٣٠٩ ساڵ فەرمانی خوا نەبوو .؟ یان ئەوانیش بە لای ئێوەوە (شیرک و بیدعەن) .؟ بەڵێ .! چیرۆکی حەزرەتی مریەم لە قورئاندا باس کراوە کاتێک حەزرەتی زەکەریا دەچووە لای دەیبینی ڕزق و میوەی لایە کە وەرزی ئەو میوەیە نەبوو ، کاتێک لێی دەپرسی ئەمەت لەکوێ بوو؟ دەیفەرموو «هُوَ مِنْ عِندِ اللَّهِ» (ئەمە لەلایەن خوداوەیە) ئەمە کەرامات بوو چونکە حەزرەتی مەریەم پێغەمبەر نەبوو .. ئەسحابی کەهفیش بەهەمان شێوە مانەوەیان بۆ ماوەی ٣٠٩ ساڵ بە زیندوویی لەناو ئەشکەوتێکدا بەبێ خواردن و خواردنەوە گەورەترین بەڵگەی کەراماتی پیاوچاکانە .. وە ئەو کەسەی لای حەزرەتی سولەیمان بوو کە توانی تەختی بەڵقیس لە چاو تروکانێکدا بهێنێت (الذي عنده علم من الكتاب) ئەویش پێغەمبەر نەبوو بەڵکو پیاوچاکێکی لای حەزرەتی سولەیمان بوو .. وە هەروەها لە حەدیسیشدا باسی کەرامات کراوە فەرموودەی (جوڕەیجی عابید) کە منداڵێکی شیرەخۆر لەبەر کەراماتی ئەو هاتە دەنگ و بێتاوانی جورەیجی سەلماند ..! هەروەها فەرموودەی ئەو سێ کەسەی لەناو ئەشکەوتەکەدا گیریان خواردبوو و بە هۆی کردەوەی چاک و کەراماتی ئیلاهی بەردەکەیان بۆ لادر .. کێشەی ئێوە ئەوەیە دینتان تەنها لە چەند لاپەڕەیەکی وشکدا کورت کردووەتەوە و ناتوانن ئەو پەیوەندییە ڕۆحییە ببینن کە خوا لەگەڵ دۆستەکانی خۆی هەیەتی .. کاتێک ئیمامی عومەر لەسەر مینبەرەوە هاواری کرد (یا ساریة الجبل) و دەنگی گەیشتە سەدان کیلۆمەتر ئەوە کەرامات بوو ، نەک ئەو فەلسەفە پووچەی ئێوە بڵاوی دەکەنەوە. هەموو زانایانی ئەهلی سوننە ، لە پێشەوا ئەحمەدەوە تا دەگاتە تەحاوی، کەراماتیان بە حەق زانیوە .. ئێوە کە کەرامات ڕەت دەکەنەوە لەسەر ڕێچکەی سەلەفی ساڵح نین ، بەڵام بە ناوی سەلەفەوە خەڵک چەواشە دەکەن. #ئەشعەری #ماتوریدی #حەنبەلی
چراخان
Region: IQ
Saturday 09 May 2026 17:58:47 GMT
Music
Download
Comments
yusf :
دەس خۆش ڕاستە
2026-05-10 09:31:40
2
الله اكبر الله اكبر :
2026-06-17 16:53:54
0
Mawlud Surchy :
بژیت دەست خۆش
2026-06-13 22:13:48
1
Barznji :
ده ست خوش
2026-06-06 21:20:08
1
hazharsharazwry :
دە ست خۆش بیت دای شۆرە عبە میباز
2026-05-11 13:31:03
2
rasulsalaie :
:دەست خۆش مامۆستای بەڕێز
2026-06-04 04:39:55
1
Soran :
جزاک الله خیرا
2026-06-02 08:41:42
1
Hardy Hama Amin :
دەستخۆش ڕاستە
2026-06-09 06:43:05
1
Ahmad :
دم خوش 🌹🌹🌹
2026-06-06 19:54:38
1
احمد شيخ رقيب ساله يى :
جزاكم الله
2026-06-12 21:16:49
0
مامۆستا حسین ڕەزا ( کوڕی چاک ) :
بارک الله فیک
2026-05-31 22:54:50
1
jamal jalal :
جزاك اللە خیر مامۆستا
2026-05-20 05:52:39
1
Yahkub Sangasary :
دەستخۆش
2026-06-12 11:47:06
0
deyar Jalel :
دەست خۆش💐💐💐💐
2026-06-06 05:18:23
0
fuadjalal8 :
دەست خۆش مامۆستای بەڕێز
2026-05-11 06:41:36
1
Doctor💊💉 :
خودا پایەداری بكات ان شاءاللە
2026-06-15 06:13:09
0
a.k.a.m90 :
دەست خۆش
2026-05-10 06:37:01
0
جبار عبدالکریم :
جزاك الله خیرا
2026-06-02 10:19:07
0
محمد يوسف هه روتى :
❤️❤️❤️❤️❤️❤️:جزاک الله خیرا
2026-06-02 09:14:19
0
زمانت پێناسەی ئەخلاقتە :
دەسخۆش
2026-06-02 16:00:57
0
Jassimdalawi Dalawi :
احسنت مامۆستای خۆشەویست
2026-06-02 19:01:46
0
أبو منصور :
ده ست خوش زؤر راسته
2026-06-11 17:20:17
0
Abbas Haji Aziz :
ده ست خۆش
2026-06-02 18:06:43
0
ئومێد خەسرۆ کاوانی :
ده ست خؤش
2026-05-10 15:10:50
0
To see more videos from user @chra_xan10, please go to the Tikwm
homepage.