@alice99_: #goviral

Alice
Alice
Open In TikTok:
Region: NG
Monday 11 May 2026 09:43:46 GMT
9785
1293
21
10

Music

Download

Comments

princess60765
expensive Debbie ✋✋ :
hi
2026-07-04 05:16:01
0
paolonoal
Paolo :
Wow ❤️❤️❤️❤️
2026-05-17 18:59:24
0
amesty.joe
Amesty Joe :
l like you
2026-05-11 12:07:18
0
kellybig07
Kellybig :
Pretty follow me back
2026-05-16 13:31:46
0
jagnanirohit
Jagnani Rohit :
hi
2026-05-13 05:19:54
0
ralph_man89
Solomon Raphael :
Spec
2026-05-11 12:06:12
0
cali.muuseahmed99
shimbir :
2026-05-22 19:53:12
0
sheisson13tricolor
Shei tricolor :
😍😍😍
2026-05-25 15:42:26
0
user1021625073357
❤️❤️ضمیر علی🌹🌹 :
🥰🥰🥰
2026-05-24 12:58:20
0
p530264
PŘĚŠǏĎǑ🍑👅 :
🥰🥰🥰
2026-05-29 12:02:23
0
kiraaaa007
Kira :
🥰🥰🥰
2026-05-13 17:12:34
0
ligli77
Ligli :
😋😋😋😋
2026-05-12 23:35:43
0
hassan.sas85
Hassan sas 🇳🇬🇷🇴 :
🥰🥰🥰
2026-05-11 10:25:17
0
marvelous_86
Marvellous❌ :
💖💖💖
2026-05-11 09:48:16
0
angelmanuelchavar1
Chavarría :
😍😍😍
2026-06-06 22:34:51
0
To see more videos from user @alice99_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەو کاتانەی سەر دەنێیت بە سەرینەکەتەوە و خەو ناچێتە چاوەکانت، کاتێک تێکچوونی دەمارەکانت و ئاڵۆزیی مێشکت لە توانای تێگەیشتنی خۆت تێدەپەڕێت، هەست دەکەی شتێک لە دەستچووە کە ئیتر ناگەڕێتەوە. زۆر قورسە لە ناوەوە هێندە ماندوو بیت کە تەنانەت دڵنەواییەکانی خۆتیش بێسوود بن؛ من ئێستا تەنیا دەمەوێت ببمەوە بەو کەسەی جاران، ئەو کەسەی کە مێشکی هیچ ئاڵۆزییەکی تێدا نەبوو، کچێک یان کوڕێک کە تەنیا بە دوای سەرکەوتن و خەونەکانی خۆیدا ڕادەکرد و غەمی هیچ شتێکی تری نەبوو! بەڵام کاتێک ڕاستییەکان دەگۆڕێن، مرۆڤیش لەگەڵیاندا ناچارە بگۆڕێت؛ ئێستا لە شوێنێک وەستاوم کە نە دەتوانم بگەڕێمەوە دواوە و نە هێزی ئەوەم هەیە بەرەو پێشەوە بڕۆم، تەنیا بێدەنگیم هەڵبژاردووە و بە بێدەنگی سەیر دەکەم پێ دەنێمە ناو چ قۆناغێکی نامۆوە. مرۆڤەکان هەمیشە وا ڕاهاتوون ڕووکەش ببینن و بڕیار بدەن: کاتێک پێدەکەنیت، وا دەزانن ژیانت بێ کێشەیە، کاتێک بێدەنگ دەبیت، وا دەزانن تەنیا خەیاڵت ڕۆشتووە؛ بەڵام کەس قووڵایی ئەو تاریکییە نابینێت کە لە ناوەوەی ڕۆحماندا دروست بووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەورەتر دەبێت! زۆر سەیرە، چۆن دەکرێت مرۆڤ لە ناو ئاپۆڕای خەڵک و قەرەباڵغیشدا هەست بە تەنیاییەکی ڕەها بکات؟ تەنیاییەک کە لە قوڵایی دڵەوە سەرچاوە دەگرێت و هیچ کاتێک بە بوونی کەسانی چواردەوارت کەم نابێتەوە؛ جارجارە بیر لەوە دەکەمەوە کە بۆچی ژیان هێندە ئاڵۆز بوو؟ کەی و لە چی کاتێکدا ئەو کەسە سادەیەی جارانمان لەدەستدا و گۆڕاین بۆ ئەم بوونەوەرە غەمگینەی ئێستا؟ ئەم شەوانە هێندە درێژن کە وا هەست دەکەم بەیانی و ڕووناکی هەرگیز نایەن و نایەوێت ڕوومان تێبکات: کاتژمێر تێدەپەڕێت و تەنیا دەنگی لێدانی دڵم و هاواری بێدەنگی مێشکم دەبیسترێت کە پڕە لە ڕارایی! پڕم لەو قسانەی کە هەرگیز بە زماندا نەهاتوون و ناشهێنرێن، پڕم لەو فرمێسکانەی کە لە ترسی حوکمی خەڵک و قسەی چواردەور، لە ناو چاوەکانمدا قەتیسم کردوون و ڕێگەی بارینیان نییە؛ کاتێک مرۆڤ دەگاتە ئەم قۆناغە، چیتر گریانیش ئارامی پێ نابەخشێت و ناتوانێت ناخی سووک بکات چونکە گریان بۆ ئازارێکە کە بزانیت لەکوێوە هاتووە، بەڵام ئەمەی من ئازارێکی بێدەنگ و نەناسراوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە ناوەوە دەمخوات و کەسیش نییە فریام بکەوێت. خۆزگە دەەکرا بۆ چەند چەمکێک، تەنیا بۆ چەند چرکەیەکی کەم، هەموو چەرخی ئەم جیهانە ڕابگرین: بیرکردنەوەکان بکوژێنینەوە، یادەوەرییەکان بە تەواوی پاک بکەینەوە و تەنیا لە بێدەنگییەکی ڕەهادا پشوو بدەین! ئەم ماندوێتییەی ئێستام بە خەوتنی چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک چارەسەر نابێت، چونکە ئەمە ماندووبوونی جەستە نییە تا بە پاڵکەوتن چاک بێتەوە، ئەمە ماندووبوونی ڕۆحە؛ کاتێک ڕۆحی مرۆڤ بریندار دەبێت و دەشکێت، هیچ دەرمانێک لەم سەر زەوییەدا ناتوانێت ساڕێژی بکاتەوە، تەنیا کات پێویستە... کاتێکیش کە هێندە هێواش دەڕوات، خۆی دەبێتە ئازارێکی گەورەتر و بارێکی قورستر لەسەر شانمان. لە کۆتاییدا تێدەگەیت کە لەم دونیا گەورە و غەریبەدا، تەنیا خۆت بۆ خۆت دەمێنیتەوە و کەسی تر ناتوانێت جێگەت بگرێتەوە: کەس ناتوانێت بە تەواوی لە هاواری ناخت تێبگات، کەس ناتوانێت بارگرانی سەر شانت سوک بکات یان لە جیاتی تۆ خەم بخوات؛ دەبێت بە تەنیایی و بە بێدەنگی بەناو ئەم تەمومژ و تێکچوونەدا تێپەڕیت، تەنانەت ئەگەر زۆریش ئازار بچێژیت! هیوادارم ڕۆژێک بێت، کاتێک سەیری ڕابردوو و ئەم چرکەساتانە دەکەم، تەنیا پێبکەنم و بە بێباکی بڵێم:
ئەو کاتانەی سەر دەنێیت بە سەرینەکەتەوە و خەو ناچێتە چاوەکانت، کاتێک تێکچوونی دەمارەکانت و ئاڵۆزیی مێشکت لە توانای تێگەیشتنی خۆت تێدەپەڕێت، هەست دەکەی شتێک لە دەستچووە کە ئیتر ناگەڕێتەوە. زۆر قورسە لە ناوەوە هێندە ماندوو بیت کە تەنانەت دڵنەواییەکانی خۆتیش بێسوود بن؛ من ئێستا تەنیا دەمەوێت ببمەوە بەو کەسەی جاران، ئەو کەسەی کە مێشکی هیچ ئاڵۆزییەکی تێدا نەبوو، کچێک یان کوڕێک کە تەنیا بە دوای سەرکەوتن و خەونەکانی خۆیدا ڕادەکرد و غەمی هیچ شتێکی تری نەبوو! بەڵام کاتێک ڕاستییەکان دەگۆڕێن، مرۆڤیش لەگەڵیاندا ناچارە بگۆڕێت؛ ئێستا لە شوێنێک وەستاوم کە نە دەتوانم بگەڕێمەوە دواوە و نە هێزی ئەوەم هەیە بەرەو پێشەوە بڕۆم، تەنیا بێدەنگیم هەڵبژاردووە و بە بێدەنگی سەیر دەکەم پێ دەنێمە ناو چ قۆناغێکی نامۆوە. مرۆڤەکان هەمیشە وا ڕاهاتوون ڕووکەش ببینن و بڕیار بدەن: کاتێک پێدەکەنیت، وا دەزانن ژیانت بێ کێشەیە، کاتێک بێدەنگ دەبیت، وا دەزانن تەنیا خەیاڵت ڕۆشتووە؛ بەڵام کەس قووڵایی ئەو تاریکییە نابینێت کە لە ناوەوەی ڕۆحماندا دروست بووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەورەتر دەبێت! زۆر سەیرە، چۆن دەکرێت مرۆڤ لە ناو ئاپۆڕای خەڵک و قەرەباڵغیشدا هەست بە تەنیاییەکی ڕەها بکات؟ تەنیاییەک کە لە قوڵایی دڵەوە سەرچاوە دەگرێت و هیچ کاتێک بە بوونی کەسانی چواردەوارت کەم نابێتەوە؛ جارجارە بیر لەوە دەکەمەوە کە بۆچی ژیان هێندە ئاڵۆز بوو؟ کەی و لە چی کاتێکدا ئەو کەسە سادەیەی جارانمان لەدەستدا و گۆڕاین بۆ ئەم بوونەوەرە غەمگینەی ئێستا؟ ئەم شەوانە هێندە درێژن کە وا هەست دەکەم بەیانی و ڕووناکی هەرگیز نایەن و نایەوێت ڕوومان تێبکات: کاتژمێر تێدەپەڕێت و تەنیا دەنگی لێدانی دڵم و هاواری بێدەنگی مێشکم دەبیسترێت کە پڕە لە ڕارایی! پڕم لەو قسانەی کە هەرگیز بە زماندا نەهاتوون و ناشهێنرێن، پڕم لەو فرمێسکانەی کە لە ترسی حوکمی خەڵک و قسەی چواردەور، لە ناو چاوەکانمدا قەتیسم کردوون و ڕێگەی بارینیان نییە؛ کاتێک مرۆڤ دەگاتە ئەم قۆناغە، چیتر گریانیش ئارامی پێ نابەخشێت و ناتوانێت ناخی سووک بکات چونکە گریان بۆ ئازارێکە کە بزانیت لەکوێوە هاتووە، بەڵام ئەمەی من ئازارێکی بێدەنگ و نەناسراوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە ناوەوە دەمخوات و کەسیش نییە فریام بکەوێت. خۆزگە دەەکرا بۆ چەند چەمکێک، تەنیا بۆ چەند چرکەیەکی کەم، هەموو چەرخی ئەم جیهانە ڕابگرین: بیرکردنەوەکان بکوژێنینەوە، یادەوەرییەکان بە تەواوی پاک بکەینەوە و تەنیا لە بێدەنگییەکی ڕەهادا پشوو بدەین! ئەم ماندوێتییەی ئێستام بە خەوتنی چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک چارەسەر نابێت، چونکە ئەمە ماندووبوونی جەستە نییە تا بە پاڵکەوتن چاک بێتەوە، ئەمە ماندووبوونی ڕۆحە؛ کاتێک ڕۆحی مرۆڤ بریندار دەبێت و دەشکێت، هیچ دەرمانێک لەم سەر زەوییەدا ناتوانێت ساڕێژی بکاتەوە، تەنیا کات پێویستە... کاتێکیش کە هێندە هێواش دەڕوات، خۆی دەبێتە ئازارێکی گەورەتر و بارێکی قورستر لەسەر شانمان. لە کۆتاییدا تێدەگەیت کە لەم دونیا گەورە و غەریبەدا، تەنیا خۆت بۆ خۆت دەمێنیتەوە و کەسی تر ناتوانێت جێگەت بگرێتەوە: کەس ناتوانێت بە تەواوی لە هاواری ناخت تێبگات، کەس ناتوانێت بارگرانی سەر شانت سوک بکات یان لە جیاتی تۆ خەم بخوات؛ دەبێت بە تەنیایی و بە بێدەنگی بەناو ئەم تەمومژ و تێکچوونەدا تێپەڕیت، تەنانەت ئەگەر زۆریش ئازار بچێژیت! هیوادارم ڕۆژێک بێت، کاتێک سەیری ڕابردوو و ئەم چرکەساتانە دەکەم، تەنیا پێبکەنم و بە بێباکی بڵێم: "ڕۆژە سەختەکان تێپەڕین و نەیانتوانی بمشکێنن." بەڵام تا ئەو ڕۆژە دێت و ئەو بەیانییە ڕووناکە هەڵدێت، من لێرەم... لە ناو تاریکی و بێدەنگی ژوورەکەمدا، لەگەڵ مێشکێکی ماندوو، دڵێکی پڕ لە خۆزگە و ڕۆحێکی ماندوو کە تەنیا دەیەوێت کەمێک ئارام بێتەوە!#ba7reeeeeeee #نەمویسط #brokeennnnnnn

About