@itzz_jullya: گـــریـــنـــگە خوێنـــەر بــــە گەورەییی ئایەتەکە پێغەمبەر محەممەد دەڵێت: «گەورەی قورئان سوورەتی بەقەرە، گەورەترین ئایەتی سوورەتەکە ئایەتی الکرسییە، بەڕاستی شەیتان دوور دەکەوێتەوە لەماڵێک کە سوورەتی بەقەرە تێدا بخوێنرێت» إبن الحجر ڕیوایەتی کردووە. «ئەبی کوڕی کەعب دەڵێ: پێغەمبەری خوا وتوویەتی: (ئەی (ئەبولمەنزەر) دەزانی چ ئایەتێک لە کتێبی خوای باڵادەست لەھەمووان گەورەترە). دەڵێ: وتم: خوا و پێغەمبەری خوا زاناترن، فەرمووی: (ئەی (أبو المنذر) دەزانی چ ئایەتێک کەلە خزمەتیدای، لە کتێبی خوای باڵا دەست لە ھەموان گەورەترە). دەڵێت: وتم (اللە لا الە الا ھو الحی القیوم) بەقەرە ٢٥٥ دەڵێ: دەستی دابەسنگما و فەرمووی: (بەخوا پێکاوتە زانست و زانیاریت لێ پیرۆز بێت ئەی (أبو المنذر)). ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە.» [٥] ««گوتی سەلامی خوای لێ بێت» ئەوەی ئایەتی کورسی لەدوای ھەموو نوێژێک بخوێنێت، ھیچ شتێک لە نێوانی ئەو و چوونە ناو بەھەشتدا نییە جگە لە مردن. واتا کە مرد پاشان، دەچێتە بەھەشتەوە.» [٦] «ئەبوھورەیرە فەرمووی؛ پێغەمبەری خوا کردمی بەسەر کاری سەر فترەیەی ڕەمەزان کە ئاگاداری بم و بیپارێزم، لە ناکاو پیاوێک ھات دەیویست خواردن ببات و بیدزێت، منیش گرتم و وتم دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خوا پیاوەکەش وتی؛ من ھەژار و دەستکورتم، و خێزان و منداڵی زۆرم بەسەرەوەیە، و زۆر پێویستیم بەو خواردنە ھەیە، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی؛ منیش وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، جا کاتێک ڕۆژ بوویییە و پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ ئەی ئەبوھورەیرە شەوی ڕابردوو دیلەکەت چی بەسەر ھات؟ منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا پاڕایەوە و سکاڵای کرد کە زۆر ھەژار و دەستکورتە، منیش بەزەیم پێیدا ھاتەوە و وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ بەڵام ئەو درۆی لەگەڵ کردی دڵنیابە دەگەڕێتەوە، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی؛ منیش زانیم و دڵنیابووم کە ئەو پیاوە دەگەڕێتەوە لەبەر قسەکەی پێغەمبەری خوا بۆیە چاودێریم کردوو بۆی دانیشتم، کاتێکم زانی پیاوە کە ھاتەوە دووبارە دەیوویست خواردن ببات و بیدزێت، منیش دووبارە گرتمەوە و وتم: دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خوا پیاوەکەش وتی؛ من ھەژار و دەستکورتم، و خێزان و منداڵی زۆرم بەسەرەوەیە، و زۆر پێویستیم بەو خواردنە ھەیە، ئەمجارە ناگەڕێمەوە، منیش بەزەیم پێیداھاتەوە و وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، جا کاتێک ڕۆژ بوویییە و پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ ئەی ئەبوھورەیرە دیلەکەت چی بەسەر ھات؟ منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا پاڕایە و و سکاڵای کرد کە زۆر ھەژارو دەستکورتە، منیش بەزەیم پێیدا ھاتەوە و وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ بەڵام ئەو درۆی لەگەڵ کردی دڵنیابە کە دەگەڕێتەوە، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: منیش بۆجاری سێیەم چاودێریم کردوو بۆی دانیشتم، کاتێکم زانی پیاوە کە ھاتەوە و دەیوویست خواردن ببات بیدزێت، منیش پیاوەکەم گرتم وتم: دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خوا، چونکە ئەمە جاری سێیەمە و تۆ دەڵێی نایەمەوە و بەڵام دێیتەوە، پیاوەکەش وتی: وازم لێ بھێنە با چەند وشەیەکت فێر بکەم کە بە ھۆیەوە خوای گەورە سوودو کەڵکت پێ ببخشێت، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: ئەو وشانە چییە؟ پیاوە کە وتی: ھەر کات چویتە سەر جێگەی نوستن ئایەتەلکوورسی بخوێنە (اللَّەُ لَا إِلَە إِلَّا ھُوَ الْحَیُّ الْقَیُّومُ) تاکو کۆتای ئایەتەکە، چونکە بەھۆی خوێندنی ئەو ئایەتەوە بەردەوام پارێزراو دەبێت خوای گەورە دەتپارێزێت، و شەیتان ناتوانێت لێت نزیک ببێتە و تاکو بەیانی، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: منیش وازم لێھێناو ئازادم کرد، جا کە بەیانی بوویییە و پێغەمبەری خوا فەرمووی: ئەی ئەبوھورەیرە شەوی ڕابردوو دیلەکەت چی بەسەر ھات؟ منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەو پیاوە گومانی وابوو کە فێری چەند وشەیەکی کردووم بەھۆی ئەو وشانە و خوای گەورە سوود و کەڵکم پێ د
itzz_jullya
Region: IQ
Friday 15 May 2026 22:07:45 GMT
Music
Download
Comments
user798080872257 :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2026-05-30 23:53:00
1
Harshad Halgurd :
🥰🥰
2026-06-05 17:11:43
1
Elyas aras :
🥰🥰🥰
2026-05-16 08:11:51
1
🖤 :
😳😳😳
2026-06-04 15:34:55
2
To see more videos from user @itzz_jullya, please go to the Tikwm
homepage.